|
سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به چالاکی ئێرانیـیانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلس ده‌دوێت
|
|
|
|
vokradio.com, Los Angeles, CA, USA
|
|
سوره‌یا فه‌لاح سه‌باره‌ت به چالاکی ئێرانیـیانی دانیشتووی لۆس ئه‌نجلس ده‌دوێت
له لایه‌ن Jani Diylan
29/06/2009

پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌سـتان به به‌کارهێنانی هێز بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوانانه‌ی سـازده‌کران له دژی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان، ئێرانیـیه‌کانی دانیشـتووی شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا ده‌سـتیان کرد به چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشـتیوانیکردن له خه‌ڵـکی خۆیان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی که به شـێویه‌کی دڕندانه که‌وته گیانی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـوره‌یا فه‌لاح به‌رپـرسی مافی ژنانی کورد له ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له باشوری کالیفۆرنیا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه.
Source:http://www.voanews.com/kurdish/2009-06-29-voa1.cfm
Listen 2 vokradio at
http://vokradio.listen2myradio.com
|