Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow مانگرتنه‌كه‌ سه‌راسه‌ریه‌كه‌ی كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌قزه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد(نوێ كرایه‌وه‌)
مانگرتنه‌كه‌ سه‌راسه‌ریه‌كه‌ی كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌قزه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد(نوێ كرایه‌وه‌) چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, CA, USA   
مانگرتنه‌كه‌ سه‌راسه‌ریه‌كه‌ی كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سه‌قزه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد(نوێ كرایه‌وه‌)

ره‌وانیوز –سه‌قز2009/6/23


دوابه‌داوی داوای زیاتر 20 حزب و رێكخراوی سیاسی و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ مانگرتنی سه‌راسه‌ری سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردنی خه‌باته‌ مه‌ده‌نیه‌كه‌ی تاران و ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری، خه‌ڵكی شاری سه‌قز رۆژی سێ‌ شه‌مه‌ییان به‌داختسنی دووكان‌و بازاڕه‌كانه‌وه‌ ده‌س پێكرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی هه‌واڵنێری تایبه‌تی ره‌وانیوز له‌شاری سه‌قزه‌وه‌ بۆی ناردووین، ئه‌مڕۆ سێ‌ شه‌مه‌ سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی سه‌قز له‌وانه‌ تاریكه‌بازاڕ و بازاڕی ناسراو به‌ قازاخانه‌‌و دووكانه‌كانی بازاڕه‌كانی مه‌یدانی هه‌ڵۆ داخراون.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ به‌ ره‌وانیوزی راگه‌یاند له‌وانه‌یه‌ چه‌ند كاتژمێرێكی تر به‌شێك له‌ چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ئه‌وشاره‌ له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌كی شار(هه‌ڵۆ)كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئارام ده‌ست پێ‌ بكه‌ن.
به‌ پێی تازه‌ترین هه‌واڵی هه‌واڵنێرانی ره‌وانیوز له‌ شاری سه‌قزه‌وه‌ كه‌ ئێستا كاتژمێر 5ی ئێواره‌  بة كاتي كوردستاني ئيَران به‌ده‌ستتمان گه‌شتووه‌، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕو سێ شه‌مه وه‌‌ سه‌رجه‌م دووكان و بازاڕه‌كانیان داخستووه‌.
ره‌وانیوز تازه‌ترین هه‌واڵه‌كانی مانگرتنی سه‌راسه‌ری كوردستان بۆ پشتگیری خه‌باتی مه‌ده‌نی ئێران پێ‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

saghez_mangerten01.jpg saghez_mangerten02.jpg   saghez_mangerten03.jpg 

http://www.rawanews.com/details.aspx?=News&ID=505&Babat=1 Source

 

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.co m

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin free stats

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio