Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
د . ئازاد مورادیان لە دیدارێكیدا لەگەڵ كوردستان راپۆرت باس لە ئەزموون و خەباتی كوردایەتی خۆی دەكات چاپ ارسال به دوست
Tara Mohamad; Kurdistanraport   

د. ئازاد مورادیان ..بنەماكانی ماف و ئازادی پڕشنگدارترین دەستكەوتی مرۆڤە بۆ گەیشتن بە پلەی سەربەخۆییه
 

tara__muhamad.jpg

 

سازدانی:تارامحەمەد،كوردستان راپورت

٢٨ مانگى جولاى ٢٠٠٨ زايينى

 

 د . ئازاد مورادیان لە دیدارێكیدا لەگەڵ كوردستان راپۆرت باس لە ئەزموون و خەباتی كوردایەتی و ژیانی پەناهەندەیی خۆی دەكات و پرسی ئازادی و یەكسانی رەگەزی لە چەند تەوەرێك دەخاتەڕوو. 

٤٤ساڵ پێش ئێستا لە شاری سەقزی سەر بە رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا هاودەنگ لەگەڵ خەڵكی ئێران دژایەتی حكومەتی پاشایەتی كردووە و لەخۆپیشاندانەكاندا بەشداری چالاكانەی هەبووە، وەك خۆی باسیدەكات هەر لەو رۆژانەدا بۆ یەكەمجار  لە بەندیخانەی دەسەڵاتی پاشایەتی زیندانی كراوەو و دواتریش چەندینجار لە سەردەمی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامییەوە بەند كراوە و ئێستاش لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە گەڵ خێزانەكەیدا دەژیت.

 

  لە دیدارێكی ئینتەرنێتیدا گفتوگۆیەكی كراوەمان لە شێوەی دیمانەیەكی راپۆرتی لەبارەی ژیان و جۆری هزر و تێگەیشتنی بۆ ئازادی و چەمكە كۆمەڵایەتییەكان و ماف و ئازادییەكانی ژن لە كوردستان و وڵاتی ئێراندا كرد.


ئەو شتەی كە هیچ كاتێك لەبیری ناچێ "شەڕ و تێكهەڵچوونی نێوان خەڵكی كورد لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دژ بە كۆماری ئیسلامی بووە "

هەر لەمبارەیەوە دەڵێت " سەدان خەباتكاری ئازادیخوازی گەلی كورد و هەزاران ئینسانی بێدیفاع هەر لە ساڵانی سەركه وته نی شۆڕشی ئێران كوژراون و بریندار بوون و بەهەزاران لاوی كورد گیران و بەند كران و بێ سەروشوێن بوون. شاری سەقز وەك هەموو شارەكانی دیكەی كوردستان بێبەش نەبوو لە قوربانیدان و دەیان ئازیزی خۆم لە دەستدا، بەشێك لەوان لەبەر چاوی من و هاوەڵانی مندا ئاخرین هەناسەیان بە ئاواتی ئازادی هەڵكێشا "

وەك خۆی ئاماژەی پێدەكات لە رێگای خەباتدا بە گۆڕانكاری فیكری گەیشتوەوە و لەبیروڕای نوێیدا " خەبات لەرێگەی مافی رەوای گەلی كورد بە نرخترە لەهەر خەباتێكی دیكە ".

 د. ئازاد لەبارەی ژیانی هاوسەری خۆیەوە دەڵێت :

" یەكێك لە دەستكەوتە گرنگەكانی ژیانم كە دەتوانم شانازی پێوە بكەم، ژیانی هاوسەریمە لەگەڵ هاوبیر و هاوفیكری خۆمدا كە ئێستا ٢٤ بەسەر ئەو هاوسەرگیریەمان تێپەڕدەبێت.

ئەو هاوسەرەش ( سورە يیا فەلاح ) ە كە یەكێك لە ئافرەتانی ناسراوی كوردستانه، سەبارەت بە هاوسەرەكەی دەڵێت: " لەهەموو ساڵانی خەباتی نهێنی لە ئێراندا، لە بەندیخانەدا، لە هەڵات هەڵاتدا، لەژیانی پەنابەری وئاوارەیی، لەوڵاتانی جۆر و جۆر وئێستاش لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،لەهەموو خۆشی وتاڵی ژیاندا شانبەشانی من وەستاوەو ئەزموونی هاوسەری و یەكسانی و بەرامبەری ژن و پیاوی بە من نیشاندا، بە جورئەتەوە دەڵێم ئەگەر دەستكەوتێكم لە ژیاندا بووە بەرهەمی زەحمەت و خەباتی سورەیا لە ژیانی هاوسەریم بووە " هەر سەبارەت بە ژیانی پەنابەری دەڵێت " دوای رووبەڕوو بوونەوەیەكی زۆر لەساڵی ١٩٩٦ لە كوردستانی رۆژهەڵات هەڵاتین و نزیكەی دوو ساڵ لە وڵاتی سوییتی جاران و زیاتر لە ئازەربایجان وباكو جێگیر بووین، دوای ئەوە دوو ساڵ لە وه لاتی دانیمارك وەك پەنابەرێك ژیانمان بەسەر برد، دەتوانم بڵێم مەودایەكی باش بوو بۆ تێفكرین لە ژیانی هەندەران و جیاوازی ژیان لە وڵاتانی جۆرا و جۆر، جیاوازی مەقامی ئینسان لە سیستەمە جیاوازە نێو دەوڵەتییەكان، لەگەڵ بەردەوام بوون لە خەبات بۆ رزگاری گەلەكەمان لە قۆناغێكی دیكەدا.


لە دانیمارك وەك هەر پەنا بەرێك فێر بوونی زمان و كلتووری ئەوێ لە پێشەوەی كارەكانمان بوو، دوای چەند مانگێك لایەنگرێكی حزبی سۆسیال دیموكراتی دانیمارك كە ئەوكات لە دەسەڵاتدابوو لە شارو هەرێمەكەدا بەیەكەوە دەژیاین، بەرپرسی چالاكیم وەرگرت و دەستی ئاوەڵا كردم وەك كوردێكی پەنا بەر لە زۆربەی دانیشتنەكاندا لەگەڵ بەرپرسانی دانیماركی و ئەوانەی لە نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا دابوون بەشدار دەبووم، بۆ ئەوەی دۆسیەی كورد و خەباتی كورد بەرچاو بخەین، لە زۆربەی ئەو جێگایانەی پەنابەران چالاكییان تێدا ئەنجامدەدا تێكۆشانی بەرچاومانكردووە " . azad_soraya_2010_01.jpg


سەبارەت بە ژیانی ئێستاشی ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە تائێستا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە هاوەڵی خانەوادەكەی ژیان دەگوزەرێنێت وەك هەر پەنابەرێكی كورد، وەك چالاككارێكی بواری مرۆیی كاری بێ وچانی لەسەر قەزیەی كورد كردووە و لایەنگیری مافی مرۆڤ و مافی ژنان بە گشتی و ژنانی كورد بە تایبەتی بووە و دەستەی دامەزرێنەری یەكەم كۆنگرە نێو نەتەوەیی ژنانی كورد بووە، ئێستا ئەندامی كۆمیتەی مافی ژنانی كوردە لە ئەمریكا، هەروەها ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردە لە باكووری ئەمریكا، بەرپرسی كەمایەتییە كوردەكانی دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە بۆ پرسی دیموكراسی لە ئێران، لە چەندین رێكخراوی نێو دەوڵەتی ئەندامەو چالاكی جۆراو جۆری هەیە لەوانە رێكخراوی بەخشینی نێو دەوڵەتی هەروەها رێكخراوی پەیوەندی ئەمریكا لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان ، وێڕای ئەوەی نووسین و چاپەمەنی لەسەر مەسەلەی كورد و پرسی ژنان و هەرێمە كوردییەكان هەیە، یەكێكە لە دامەزرێنەری سایتی رادیۆی دەنگی كوردەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان


سەرباری هەموو ئەوانەش لە پیشەی سەرەكی خۆی وەك پسپۆڕێكی بواری دەروونناسی دانەبڕاوە وەك خۆی گوتی " ئێستا وەك دەروونناسێك لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا كار دەكەم كاندیدی دكتۆرای دەروونناسیم لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی ناو خێزان تایبەت ناكۆكییەكانی نێوانی ژن و مێرد و ئەندامی فەرمی كۆمەڵگەی پسپۆڕانی دەروونناسی ئەمریكام لە بواری چارەسەر كردنی كێشە خێزانییەكان "


د . ئازاد مورادیان خۆزگە و ئاواتی ئەوە دەخوازێ كە رۆژێ دابێ بتوانێ لەو ئەزموونەی كە لە ژیانی ئاوارەیی و پەناهەندەیی وەریگرتووە لە كوردستاندا كەڵكی لێوەر بگرێت .


لەبارەی یەكسانی و ماف و ئازادیدا، پێیوایە ، بێ بەشداری و هاوكاری پیاوان مومكین نییە ژنان بگەن بە ئازادی و یەكسانی و مافە رەواكانی خۆی " یەكسان خوازی نێوان ژن و پیاو شتێكی تایبەت بە میللەتی كورد نییە ئێستا ئەو خواستە لە نێو كۆمەڵگەی نێو نەتەوەییدا وەك داوا كارییەكی رەوا بە یەكێك لە یاسا بنچینەییەكان هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە وەزع و داخوازی و مەقام و مەنزلیەتی ژن لە هەموو كۆمەڵگە و كلتوورێكی نێونەتەوەیی لە یەك ئاستدا بێت، بەڵكو ئێمە بە ئەندازەی جیاوازی كلتووری و سیاسی و ئابووری و ئایینی لە دنیادا تێڕوانینی جیاجیا مان هەیە سەبارەت بە مافی ژنان بۆ یەكسانی و بەرامبەری هەیە "


د. ئازاد مورادیان ئەوە دەخاتەڕوو كە یاسای مافی رەوای ژنان بۆ یەكسانی لە ساڵی ١٩٤٨ لە بە فەرمی دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام بە جوانی رێگای گەیشتن بەو یەكسانییە ئاشكرا نەكراوە لە ماوەی ٦٠ ساڵی رابردووە وە بیر وڕای جیهانی وخەباتی بێ وچانی ژنان لە بەربەرە كانیدا بوونە بۆ بە دەستهێنانی چەمكی یەكسانی تا گەیشتنە ئەو قەناعەتەی كە یەكسانی خەباتی ژنان و پیاوانی بەیەكەوە پێویستە و ئەو پێشنیاری ئەوە دەكات كە نابێ هیمەتی پیاوان لەو مەیدانەدا لەبەر چاو نەگیرێت، ئەو، وڵاتانی پێشكەوتوو لە رووی ئابووری و سیاسی و كلتووری بە نموونە دێنێتەوە كە چۆن ئەركەكان لە نێوان هەردوو لادابەشكراوە و پیاوان بە بیر و قەناعەتەوە گەیشتنە ئەوەی كە هێز و بەرپرسیارێتی دابەشكەن یان ژنان بە هێز و توانا گەیشتن كە توانیویانە لە شەڕی كێبڕكێدا بیرو ڕای خۆیان بەسەر پیاواندا بسەپێنن دیسان دەڵێت "پێویستیمان بە ماندوو بوونی زۆر هەیە بۆ بەدەستهێنانی یەكسانی رەگەزی و گۆڕانكاری لە ژیانی كۆمەڵگەی كوردەواریماندا، داننەنان بە یەكسانی نێوان ژن و پیاو مێژوویەكی كۆنی هەیە و ئەو بیرو رایە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی پەیڕەو كراوە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی یاساكان بە دەستی پیاو نووسراون زۆر كەم ژن بە نیوەی كۆمەڵ داندراوە و هەمیشە توندوتیژی دەرهەق كراوە.


ئەوان لەسەر بنەمای هێزی بازوو بڕیاریانداوە و هەموو دەسەڵاتێكیان بۆ ئەو هێزە گەڕاندۆتەوە كە پیاوە، من پێموایە ژنان گەر لە پیاوان بە تواناتر نەبن ئەوا لەوان كەمتر نین دیارە گۆڕانكارییەكانیش لە هەموو وڵات و كلتوور و ئایینێك وەك یەك نییە و كۆمەڵگەی كوردیش لە گۆڕانكارییەكی فراواندایە، بەڵام بەشێوەیەوكی توندوتیژ كە جێگەی سەرسووڕمان و مەترسییە، مەترسی لەوەی كۆمەڵگەی كوردی لە هەموو لایەنێكەوە بەرەو پێش ناچێت و ئەو هۆكارە دەبێتە هۆی بەرقەرار بوونی گەندەڵی و توند و تیژی نواندن دژ بە ژنان و منداڵان "


لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە وەك پیاوێكی رۆژهەڵاتی تا چەند باوەڕی بە یەكسانی رەگەزی هەیە گوتی "هەر لە زووەوە باوەڕێكی تەواوم بە یەكسانی هەبووە بە هۆی تێكەڵیم لەگەڵ ئەو رێكخراوە سیاسیانەی كارم تێدا كردووە وەك بیر و رای سۆسیالیستی و سۆسیال دیموكراسی كە ئێستا زۆربەی رێكخراوە كوردییەكانیش قەناعەتیان پێی هەیە، لەگەڵ كاركردنم لە وڵاتی زانست و داهێنان و كاركردن لە وڵاتانی رۆژهەڵات كە بنەمایەكی كلتووری پتەوی هەیە بۆ باوەڕی یەكسانی ئەو باوەڕەش بە هێزی یاسا جێگیر كراوە، هەروەها ژیانی هاوسەریم لەگەڵ كەسێك پێك هێناوە كە بە مافەكانی خۆی ئاشنایە و لەسەر مافی رەوای یەكسانی خۆی پێدادەگرێت، هاوكات لەگەڵ كلتوو ر ونەریتە جوانەكانی كوردەواری "


لەلایەكی دیكەوە دەربارەی ئەو كارانەی ئەمڕۆكە سەرقاڵی جێبەجێكردنیەتی ، رایگەیاند كە ئێمە وەك كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان چ لە كوردستان یان لە هەندەران هێشتا سەرگەرمی سیاسەت و شۆڕشكردنین، كوردستان و داهاتووی كوردستان بە لامانەوە زۆر گرنگە.


كارو پڕۆژەكانی من لە دوو لایەنی نزیك بەیەكترن یەكەمیان وەك بەرپرسی كۆمیتەی كوردەكانی دانیشتووی ئەمریكا كە هەموو هەوڵم دروستكردنی پەیوەندی نێوان رێكخراوە كوردییەكانە لەگەڵ رێكخراوە ئەمریكییەكان سەبارەت بە پرسی كورد، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادیخوازی ناوخۆی كوردستانی رۆژهەڵات و پشتگیریكردن لە بزوتنەوەی مافی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ ئازاد كردنی زیندانییەكان و یارمەتی دانی ئەو كوردانەی لەوێ داوای مافی پەنابەری دەكەن هەر لەبەر ئەو هۆكارانە چاوەڕێی هاوكاری هەموو ئەو رێكخراوە ئەمریكییانەین بە شێوەیەكی گشتی، لەرووێكی دیكەوە كار لەگەڵ رێكخراوەكانی ژنان دەكەین بۆ سوود وەر گرتن لە ئەزموونی ژنانی وڵاتانی تر و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتوانانی ئەمریكی لەسەر مەسەلەی كورد،


دەربارەی ئازادی تاكە كەسی و بەتایبەت ئازادی ژنانی كورد د. ئازاد مورادیان دەڵێت :


" ئازادی بە مانای وشە مانای جۆراو جۆر لەخۆی دەگرێ، ئازادی مەفهومێكی رێژەییە بۆ مرۆڤ، قاموسێكە وشەی قەفەس، بەندیخانە، سانسۆر دیكتاتۆری، زنجیر و تەنافی تێدا نییە، ئەو وشانەی ناوم هێنان وەك هاوزادێك لەگەڵ ئازادیدا بە دنیادا هاتوون و لەگەڵ ئازادیدا دەژین جاروبار لەملاو لەولا دەبینین بە ناوی جۆر و جۆر و تۆمەتی ناڕەوا هاوزادی ئازادی خۆیان دەكوژن، ئازادی تا لە چوار چێوەیەكدا جێگیر نەبێت دەنگ هەڵنابڕێت، باسكردن لە ئازادی بەمانای هەستكردن بە هەستی چوار چێوە و دیوارە، بۆ تێڕوانین لە ئازادی كە مەفهومەكەی رێژەییە دەبێ هەموو ئەو دیوار و قەڵا و چوارچێوانە بناسین كە ئازادی تێدا بەند كراوە، بەبۆچوونی خۆم لە روانگەی سیاسی و كۆمەڵایەتیش دیموكراسی تەنیا حەسانەوەیەكە كە ئازادی ئیزنی حەسانەوەی تێدا هەیە، دیموكراسی وەك ریز لێنان لە بیرو باوەڕی جیاواز كە بنەماكانی ماف و ئازادی پڕشنگدارترین دەستكەوتی مرۆڤە بۆ گەیشتن بە پلەی سەربەخۆیی، لە روانگەی ئینسانییەوە ئازادی مانای ئەوین و خۆشەویستییە نەك تەنها بۆ خۆت بەڵكو بۆ ئەو كەسەش كە خۆشتدەوێ .

 

سه ر چاوه:

http://www.kurdistanreport.com/detail.aspx?page=articles&c=overview&id=12139

 

 

 

  **************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < January 2021 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
No events
© 2007 - 1399, VOK Radio