Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2021 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 1 2 3
No events
Home arrow کوردی arrow سێ‌ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كوردستان سزای ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پا
سێ‌ چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كوردستان سزای ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پا چاپ ارسال به دوست
Soraya   

farzad_kamangar.jpgله‌ لایه‌ن شوعبه‌ی 30ی دادگای شۆڕشی تارانه‌وه‌ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر به‌ ئێعدام، عه‌لی حه‌یده‌ریان به‌10 ساڵ زیندان‌و ئێعدام‌و فه‌رهاد وه‌كیلی به‌ 10 ساڵ زیندان‌و ئێعدام حوكم دران.
ئه‌م سێ چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌یه‌ له‌ خه‌رمانانی 1385 دا به‌ تاوانی " محاربه‌" ده‌ست به‌سه‌ر كران‌و له‌‌و ماوه‌یه‌ دا هه‌واڵی ئه‌شكه‌نجه‌ كرانیان له‌ گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی كرماشان‌و سنه‌‌و به‌ندی 209ی‌ ئێڤین بڵاوكرایه‌وه‌. دادگایی كردنی ئه‌م سێ‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نیه‌ رۆژی‌ 10ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ له‌ شوعبه‌ی‌ 30ی‌ دادگای شۆڕشی تاران‌و به‌ دادوه‌ریی قازی"ته‌یارامی" به‌رێوه‌چوو‌و له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ حه‌وت خوله‌ك دا به‌ ئێعدام مه‌حكوم كران.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر مامۆستای ئیداره‌ی ئاموزش‌و په‌روه‌رشی شاری كامیارانه‌‌و 12 ساڵ پێشینه‌یی مامۆستایه‌تی هه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی‌ سینفی مامۆستایانی كامیاران‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بوو.

كه‌مانگه‌ر هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گوڤاری مانگانه‌ی"رویان"( بڵاوكراوه‌ی ئاموزش‌وپه‌روه‌شی كامیاران)‌و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌ پارێزیی كامیاران" ئاسك" بوو.
فه‌رهاد وه‌كیلی جێگری به‌رپرسی ئێداره‌ی" جه‌هادی كشاوه‌رزی"شاری سنه‌‌و عه‌لی حه‌یده‌ریان یه‌كێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان بوون.
ئه‌و حوكمه‌ دوێنێ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ پێیان راگه‌یاندراوه‌. فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ئه‌و دادگایه‌ی به‌ نایاسایی زانیوه‌‌و به‌ خوێندنی سروودێكی نیشتمانی له‌ ئیمزاكردنی حوكمه‌كه‌ی خۆی بواردووه‌.

 
< بعد
© 2007 - 1400, VOK Radio