Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow ژنان arrow نامه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان و پارڵمان
نامه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان و پارڵمان چاپ ارسال به دوست
ڕێکخراوه‌ی ژنانی کورد له‌ کولن   

 vokradio.com

نامه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان و پارڵمانی کوردستان

massoud_barzani.jpgڕێکخراوه‌ی ژنانی کورد له‌ کولن | Nov, 2008 16:05:17

نامه‌یێکی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان و پارڵمانی کوردستان
بانگه‌وازێک له‌ ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی وڵات و ته‌واوی ڕۆشبیران کورد به‌ ژن و پیاوه‌وه‌،له‌ ته‌واوی ئه‌و ئینسانه‌ مرۆڤ دۆستانه‌ی که‌ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناکیان مه‌به‌سته‌. 

وێنه‌ و ڕوخساری ژنی کورد له‌ ناو ئاسۆ دیاری‌کراوه‌کانی گه‌لی کورد ئه‌مڕۆکه‌ تارماییکی ڵێڵ و سه‌رگه‌ردانه‌ که‌ جێگا پێی له‌ هیچ شوێنێکدا دیاری نه‌کراوه. به‌ دوای تێپه‌ڕ بوونی مێژویکی پڕ له‌ به‌رزی و نزمی خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی،له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ هه‌ست به‌ "ئازادیکی هاکه‌زایی" ده‌کات هه‌وه‌ڵین ئامانج ومه‌به‌ستێک که‌ ڕه‌چاوی ده‌کات توند کردنه‌وه‌ی هاوساری پێوه‌ندیه‌ چه‌وت و ناله‌باره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یه‌ و بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قودره‌ت و توانایه‌ ده‌بێت چینێکی ژیر ده‌سته‌ی هه‌بیت و به‌ پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ مه‌زهه‌بی و کولتوری و داب و نه‌ریته‌ سه‌رسه‌خته‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کێ ده‌توانی له‌ ژنان باشتر بێت؟؟!!

ڕۆژانێک بوو که‌ برا خه‌بات‌گێڕه‌کانمان به‌ سه‌ر شاخه‌کانی به‌رزی کوردستانه‌وه‌ چه‌شنی هه‌ڵو هه‌ڵده‌فڕین و مێژویان ده‌نووسی وڕزگاریان ته‌مه‌نا ده‌کرد.هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا ژنانی کورد دژوارترین و ڕه‌شترین ڕۆژانی ژیانیان وه‌کو هه‌ڵسوڕێنه‌ری ژیانی بنه‌ماڵه‌ و گه‌وره‌ کردنی منداڵ و هاوسه‌نگه‌ری و هاوخه‌بات بوون له‌ گه‌ڵ پیاوه‌کانیان ده‌برده‌ سه‌ر و به‌و په‌ڕی ڕه‌نج و مه‌ینه‌ته‌وه‌ ڕۆژه‌کانیان لێ ده‌ڕۆشت و به‌رده‌وام ده‌که‌وتنه‌ به‌ر ده‌ست‌درێژی و ئه‌زیه‌ت و ئازاری دوژمنانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆیی و به‌ هه‌ر بیانوویێکه‌وه‌ زه‌خت و گوشاریان له‌ سه‌ر بوو.ئه‌و ڕۆژانه‌ بوون که‌ ئه‌مڕۆکه‌یان دروست کرد و ئه‌و کورسیانه‌ی پارڵمان به‌ بێ هاوسه‌نگه‌ری وپشتیوانی و له‌ خۆبوردویی دایکان و خوشکان مسۆگه‌ر نه‌ده‌بوو،ئه‌و ڕابردووه‌ ئه‌مڕوکه‌ی خولقاند و تان و پۆی ئه‌م مێژوه‌ پڕه‌ له‌ دلێری و ئازایه‌تی و سۆز و خزمه‌تی ژنی کورد ه‌،به‌ڵام زۆر یه‌ک له‌و پیاوه‌ به‌رزه‌ شۆڕش‌گێڕانه‌ که‌ خه‌باتیان ته‌واو کرد هاتنه‌وه‌ و هه‌ستیان به‌وه‌ کرد که‌ ده‌بێ پشوو بده‌ن و جێگاوبانیان تازه‌ کرده‌وه‌ و ژنێکی‌تریان هێنا.دیاره‌ که‌ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا یاسای دژی فره‌ ژنی ده‌نگ ناهێنێت،چونکه‌ سیسته‌مێک ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ که‌ بیرۆکه‌ی کۆن‌په‌رستی و دواکه‌وتوویی په‌روه‌رده‌ ده‌کات. ئێمه‌ ژنانی کورد خۆمان به‌ خاوه‌نی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ی گه‌لی کورد ده‌زانین و له‌ هه‌موو قۆناغێک‌دا ئاسه‌واری هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ‌ووچانی خۆمان وه‌کو ژن ده‌بینین و چیدی ئیزن ناده‌ین که‌ وه‌کو ڕه‌گه‌زی ده‌ره‌جه‌ی دوو چاومان لێ بکرێت و به‌ هێنانه‌وه‌ی هیچ پاساو و بیانووێک ناتوانن ئه‌و یاسا و قانونه‌ به‌ره‌و پێش به‌رن،متمانه‌تان هه‌بێت که‌ ڕه‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ئه‌م سنووره‌ ده‌ستکردانه‌ تێک ده‌شکێنیت.
یه‌کێک له‌و مه‌رجه‌ سه‌ره‌کی‌یانه‌ که‌ کۆمه‌ڵگایێکی مه‌ده‌نی و دومکڕاتی پێ هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێردرێ بارودۆخی ژنانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگاییه‌،ناکرێت له‌ لایێکه‌وه‌ هه‌وڵ بدرێت که‌ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ پێشکه‌وتوو و مودڕن نیشان بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدرێت که‌ پێشکه‌وتوین خه‌ڵاتی "ژن پارێزی"دابه‌ش بکرێت و له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ سه‌ره‌کیترین مه‌رجه‌کانی ئه‌و پێشکه‌وتوویه‌ پێشێل بکرێت.ئێمه‌ وه‌کو ژنان و دایکانی جیلی داهاتوو په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه‌ ئیدانه‌ و مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوا له‌ پارڵمان ده‌که‌ین که‌ جارێ‌کیتر پێداچوونه‌وه‌یێک به‌ سه‌ر ئه‌م یاسایه‌دا بکه‌ن و داوا له‌ هه‌موو ژنانی کورد و ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌که‌ین که‌ هه‌ڵوێست بگرن و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌نه‌ ئامانج:

1.داوا ده‌که‌ین له‌ ژنان وپیاوانی ڕۆشنبیر که‌ به‌ چآووێکی کراوه‌ سه‌یر له‌ شانوی خه‌ڵاتی ژن‌پارێز بکرێت،ئایا ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته‌ی حکومه‌تی هه‌ریم چه‌واشه‌ کردن نیه‌ و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که‌ سه‌ره‌کیترین ماڤه‌کانی ژنان ژیر پێ ده‌خرێت دان و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ژن‌پارێز مانای هه‌یه‌؟؟!!!

2.داوا له‌ گشت ژنانی کوردستان ده‌که‌ین که‌ بۆ ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان و هه‌ڵویست گرتن به‌رانبه‌ر په‌سه‌ند کردنی یاسای فره‌ژنی ڕۆژی 25 نوامبر که‌ ڕۆژی جیهانی دژ به‌ توند و تیژی به‌رانبه‌ر به‌ ژنانه‌ بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆ پیشان‌دان ساز بکه‌ن.

شۆڕشگێڕانی کۆن و نوسه‌رانی ئه‌مڕۆی میژووی گه‌لی کورد یارمه‌تی بده‌ن با ئه‌و ئاسمانه‌ی که‌ باڵی به‌ سه‌ر کوردستاندا کێشاوه‌ بارانی به‌رانبه‌ری و یه‌کسانی و ڕێز و حورمه‌تی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ببارێنی،یاری بده‌ن تا که‌ش و هه‌وای کوردستان چیدی بۆنی خوێنی دایکێک، خوشکێک ،هاوسه‌رێکی تێ نه‌هاڵێت و خولیای کوشتن له‌ ناو خوێدا په‌روه‌رده‌ نه‌کات.ئه‌وڕۆکه‌ ئیوه‌ن بڕیار ده‌ده‌ن تکایه‌ چاوتان ه‌وکه‌ن و به‌رپرسانه‌ به‌رانبه‌ر جیلی داهاتوو وه‌جوڵێن و ئێش و ئازاری ئه‌م کاروانه‌ هه‌میشه‌ له‌ ڕێگادا به‌ بڕیاری مه‌سئولانه‌ی خۆتان که‌م وه‌که‌ن. ‌
لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو مرۆڤێکی ئازاد و ئینسان‌دۆست ده‌که‌ین که‌ ده‌نگی خۆیان بۆ گۆڕانی یاسای فره‌ ژنی بخه‌نه‌ پاڵ دهنگی ئێمه‌ و بۆ گه‌یشتن به‌ دونیایێکی ئازاد و یه‌کسان هه‌موو پێکه‌وه‌ هه‌نگاو بنین.تکایه‌ به‌م ئیمه‌یل ئادره‌سانه‌ ئیمزاکانی خۆتان ڕه‌وانه‌ بکه‌ن

ڕێکخراوه‌ی ژنانی کورد له‌ کولن
This email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it
ڕێکخراوه‌ی مافی ژنی کورد، مافی مروڤ
This email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it

  سه ر چاوه :http://www.brwska.org/kurdi/index.php?news=1666

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio