Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
كۆدى سه‌ركه‌وتن ودروشمى ماكياجكراو چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA, سالار حیسامى   

كۆدى سه‌ركه‌وتن ودروشمى ماكياجكراو!

 

salar_hisami.jpgسالار حيسامى


هه ۆلێر- كوردستان

 ٦ ی مانگى ٧ ی ٢٠٢٠


ماوه‌يه‌كه‌ تۆمه‌ت به‌شينه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت پلارتێگرتن له‌ ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كان،‌ سۆشيال ميدياى كورديى ژه‌نگاوى كردووه‌! ئه‌و واقيعه‌ ناڕه‌وا ودوور له‌ لۆژيكه‌، له‌ حاڵێكدايه‌، كه‌ نه‌يارانى دۆزى نه‌ته‌وه‌يىمان وله‌ سه‌رووى هه‌موويانه‌وه‌، داگيركه‌رانى كوردستان، به‌ پلان و پيلانى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگ و به‌رنامه‌ و كارى پێكه‌وه‌يى، سه‌رقاڵى دۆزينه‌وه‌ى نه‌قشه‌ڕێگه‌ى شوومى سڕينه‌وه‌ى حوكمڕانيى كوردن، كه‌ له‌ كه‌رتێكى نيمچه‌ ڕزگاركراوى كوردستانى گه‌وره‌دا (باشوورى وڵات)، خاوه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و هێزى داد و ياسايين. ئه‌م حوكمڕانييه‌ كه‌ ته‌مه‌نى خه‌ريكه‌ سێ ده‌يه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچى بێ كه‌موكووڕى نه‌بووه‌، يان له‌ گه‌نده‌ڵى سياسى و فه‌سادى دارايى بێبه‌رى نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌راورد به‌ وڵاتانى به‌ركه‌وته‌ى كورد، نموونه‌يه‌كى به‌رچاوى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى ئازاد و ژينگه‌يه‌كى پڕ له‌ ئازاديى ڕاده‌ربڕين بووه‌. هه‌ر ئه‌و ئازادييه‌ بێ سنوور و بێ كڵێشه‌يه‌ واى كردووه‌، تاك و لايه‌نى كوردزمانى كاڵفام و نرخ هه‌رزان، به‌ فيتى دوژمنان بكه‌ونه‌ وێزه‌ى حكوومه‌ته‌ خۆماڵييه‌كه‌ و له‌ برى ئه‌وه‌ى داواى ڕیفۆرمی دژە گەندەڵی و چاكسازيى ڕيشه‌يى بكه‌ن، خۆيان بوونه‌ته‌ كۆسپ و ڕێگرى گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازى، كه‌ به‌ بڕيارى په‌رله‌مان بووه‌ته‌ ياسا و ئيراده‌ى جێبه‌جێكردنيشى له‌ لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سروور بارزانى)يه‌وه‌ پێداگرى له‌ سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش شتێكه‌ هيچ خاوه‌ن ويژدانێك ناتوانێ نكۆڵى لێ بكا.
 

ئه‌وانه‌ى بزاڤی نەتەوەیی و خه‌باتى ناسنامەخوازانەی کورد، ناديده‌ ده‌گرن و، خۆيان هه‌رزانفرۆش krg_iraq.jpgده‌كه‌ن و، سه‌ر به‌ ئاخۆڕى دوژمنانى له‌مێژينه‌ى كورددا ده‌كه‌ن، يان ئه‌وانه‌ى سوارى شه‌پۆلى پۆپۆليستى و ديماگوژى ده‌بن و، به‌ چه‌واشه‌كارى فرمێسكى تيمساحى ده‌ڕێژن و، خۆيان به‌ مامه‌ خه‌مه‌ى كورد پێناسه‌ ده‌كه‌ن و، داواى نه‌مانى حوكمڕانيى كورد ده‌كه‌ن و، ژێرده‌ستى و چه‌مانه‌وه‌ و چۆكدادان و كڕنۆش بردن بۆ پۆستاڵى سوپاى داگيركه‌ر به‌ كه‌رامه‌ت ده‌زانن و شانازيشى پێوه‌ ده‌كه‌ن، له‌وه‌ خافڵن كه‌ نه‌ته‌وه‌ى كورد ڕۆڵه‌ى بوێر و به‌جه‌رگ و پێشمه‌رگه‌ى خۆنه‌ويست و فيداكارى زۆره‌ و، نه‌وه‌ له‌ دواى نه‌وه‌ و جيل به‌ جيل، له‌ خه‌باتى ناسنامەخوازانە و قوربانيدان له‌ پێناوى سه‌روه‌ريى سه‌ربه‌خۆييدا به‌رده‌وام ده‌بن و، زوو، يا دره‌نگ ئه‌و سه‌روه‌رييه‌ مێژووييه‌ تۆمار ده‌كه‌ن.

 

له‌ سياسه‌تدا (بريا و خۆزگه‌) شتێكى بێ مانايه‌، لێ ئه‌گه‌ر شه‌ڕى داعش و شاڵاوى هاتنى نزيكه‌ى دوو ملوێن په‌ناخواز و په‌نابه‌ر (به‌ شيعه‌ و سوننه‌ى عێراقى به‌ناو فێدڕاڵيشه‌وه‌)، هه‌روه‌ها بڕينى به‌شه‌ بوودجه‌ و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ لايه‌ن به‌غدا و به‌ فيتى تاران، ڕوويان نه‌دابا، خزمه‌تگوزارييه‌كان پتر ده‌بوون.

 

سه‌رۆك بارزانى گله‌يى گه‌وره‌ى له‌ پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ لێشاو و بێ بنه‌ما هه‌زاران مووچه‌خۆرى بنديواريان دروست كردووه‌. سه‌رۆك ده‌مێكه‌ داوا ده‌كا، هاووڵاتى فێرى ((ماسيگرتن)) بكه‌ن، كاريان بۆ دابين بكه‌ن، نه‌ك ژه‌هريان پێ بده‌ن و ئه‌خلاقيان تێك بده‌ن و، به‌ بێ ده‌وام و كاركردن، مووچه‌ى قه‌به‌يان بۆ ببڕنه‌وه‌!!! ئه‌گه‌ر ئه‌م چاكسازييه‌ى سه‌رۆكى وه‌زيرانى كوردستان بووه‌ته‌ ئاڵاهه‌ڵگرى، به‌ ڕێكوپێكى جێبه‌جێ بكرێت، مووچه‌ كه‌مه‌كانى به‌ركار و پڕكار و كار قورس، مووچه‌يان زياد ده‌كا، مشه‌خۆره‌كانى به‌لاشخۆريش چيدى ئه‌و خيانه‌ت و گه‌نده‌ڵييه‌ بێ شوماره‌يان بۆ ناچێته‌ سه‌ر..

بێگومان چاكسازى پێويستى به‌ پراكتيك وكارى كرده‌يى و جددييه‌ت و پشتيوانيى جه‌ماوه‌رى هه‌يه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوى خواستى هاونيشتمانييانه‌ و، به‌ره‌ى گه‌ليش دياره‌ و ئه‌وه‌ى له‌و به‌ره‌يه‌دا نه‌بێ، شه‌رمه‌زارى ئێستا و دادێ و مێژووى داهاتوو ده‌بێ. له‌ ئێستادا و هه‌موو كاتێكيش خۆڕاگرى و يه‌كڕێزى كۆدى سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌بێ...

 

‌ خه‌ڵك وشيارن و فريوى دروشمى ڕووكه‌ش و ماكياجكراو ناخۆن و چاوه‌ڕوانى هه‌نگاوه‌كان و كرده‌وه‌ ده‌كه‌ن و، كارنامه‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.

 


**************************************   

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < August 2020 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1399, VOK Radio