Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
بەرنامەی هەلەو واشنتن: ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییە دەرونییەکانی چاپ ارسال به دوست
حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا   

بەرنامەی هەلەو واشنتن: ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییە دەرونییەکانی

ی مانگی پـێنج ١٦, ٢٠٢٠

هەر لەسەرەتای بەرپابوون و بڵاوبوونەوەیەکی بێ پێشینەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019دا بەرهەڵستی وسەختی زۆر توندی بۆ جیهان سازکردووە کە جگە لە کاریگەری لەسەر باری ئابووری وپەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان، ئەم ڤایرۆسە بە شێوەیەکی بێ وێنە و دەگمەنیش مەترسی وپشێوی ودڵەڕاوکێی لە ناو کۆمەڵگاکانی جیهاندا دروست کردووە و بووەتە هۆی ئەوەی هەنگاو ووڵامێکی یەکگرتووی جیهانی وەبەرچاوبگیرێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە کاریگەری ئەو پەتای کۆڤید 19یە لەسەر کۆمەڵانی خەڵك وبەتایبەتیش لەسەر ئەو کەسانەی بەرگری بەدەنیان کەم وسستە.

ئایا پێویستە چی بکرێت بۆ کەمکردنەوەی سەختی وئازارەکانی پەتای ڤایرۆسی کورۆنا لەو کەسانی نەخۆشی زگماکییان هەیە؟ ئەو ڕێنەمایی وئامۆژگارییانە چین بۆ یارمەتیدانی کەسانی کە خەمۆکی ودڵەڕاوکێ باڵیبەسەریاندا گرتووە؟ هەروەها ئەو سەختییانە چین کە دێنە بەردەم ڕێگاگرتن و دەستنیشان کردنی ئەو نەخۆشییە لە کەسانی بێتوانا لە ڕووی بەدەنییەوە؟ ئەم پرسیارانەو ژمارەیەک پرسیاری تر لەبەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان دەروونناس و پسپۆڕی بواری دەرونی خێزانی تاووتوێ دەکرێت.

گۆى بگرن بۆ بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان دەروونناس و پسپۆڕی بواری دەرونی خێزان

 

سه رچاوه: https://www.dengiamerika.com/a/5422775.html

 

**************************************   

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < November 2020 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 31 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1399, VOK Radio