Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2020 > »
M T W T F S S
31 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 1 2 3 4
No events
Home arrow به‌‌رنامه‌كانی رادیۆ arrow دکتۆر ئازاد مورادیان : ئەوە مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی سەد ساڵی رابوردوودا لە جیهان
دکتۆر ئازاد مورادیان : ئەوە مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی سەد ساڵی رابوردوودا لە جیهان چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

دکتۆر ئازاد مورادیان : ئەوە مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی سەد ساڵی رابوردوودا لە جیهان

 

ی مانگی سێ ١٨, ٢٠٢٠
Jani Diylan

VOA Kurdish

azad_092011.jpg

ڤیروسی کورۆنا هەر کە لە چینەوە دەستیپێکرد بەرەو سەرانسەری جیهان تەشەنەی سەند و ئەمرۆ نزیکەی ٢٧ وڵات تووشی ئەو پەتایە بوونە. دیارە ڤیرۆسی کۆرۆنا هەر تەنگەژەیەکی تەندرووستی نییە بەڵکو تەنگەژەی ئابوریشی لێکەوتووەتەوە و شیانی هەیە تەنگەژەی رامیاریش بە دووادا بێت، بەڵام تا چەند شیانی هەیە ئەم پەتایە لەسەر باری رەوانی و دەروونی مرۆڤەکان درووست بکات؟


دکتۆر ئازاد مورادیان لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو قەیران و مەترسیەی کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە، مەزنترین قەیرانیە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی رابوردوودا لە جیهان لە بارەی تەندرووستی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی وە لە هەموو رووێکەوە خەڵکی گرتوەتەوە و هەر کام لەم قەیرانانە کاریگەری لەسەر ئەوەی تر هەیە ".


دکتۆر ئازاد هەر وەها دەڵێت " کاتێک ئێمە باس لە تاکە کەسی دەکەین ، ئەوەندە جیاوازی لە تاکە کەسیدا هەیە کە ناتوانین هەموو ئەو شێوازەی کە خەڵک هەڵس و کەوت دەکا لە بەرامبەر قەیرانێکدا یان لە بەرامبەر کارەساتێکدا بە یەک شێواز چاوی لێبکەین، تاکەکان لە بەرامبەر ناکۆکیەکان و ئەو کارەساتانە شێوازێکی دەروونی، روحی یان رەوانی جیاواز نیشان ئەدەن، بەڵام دەبێ ئاماژە بەوە بکەم هەر کەسێک بە هۆێ ئەزمۆنێک کە هەیەتی، بە هۆێ تەمەنێک کە هەیەتی وە بە هۆێ زانیاریەک کە هەیەتی بۆچوونێکی جیاوازی دەبێت لەسەر ئەو بابەتە".


دکتۆر ئازاد دەشڵێت " ئەو ترسە، ئەو نگرانیە وەئەو دڵە راوکیە کە تووشی هەموو بوە، سیستمی مرۆڤ، سیستمی تاکە کەسی وا دانراوە، تا کاتێکە بیر لەوە نەکاتەوە ژیانی لە مەترسیدایە تووشی دڵهورە و دڵە راوکی نابێت وە ئەم دڵهورە ودڵەڕاوکیە وەکو نیشانەیەکی سەرەتایی وایە بۆ ئەوەی ئەو تاکە کەسیە بکەوێتە هەوڵ و خۆێ بتوانێت لەو مەترسی و لەو کارەساتە خۆێ بپارێزێت.

 

 

 Source: https://www.dengiamerika.com/a/5333939.html

**************************************   

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
 
قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio