Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
ناهید حسەینی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ناهید حسه ینى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

 

nahid_hosseini_01.jpg
 

 

١٠ ي مانگى ئاوريل ٢٠١٩ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه. 
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 
  
  -------------------------------------------------------------------------
 
 تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
 
  ناهید حسەینی لە بنەماڵەی حاجی شێخ عەبدولقادری دۆزەغەرە. کچی حاکم مێهرانی حسەینی ناسراو بە شێخ عوسمانی دۆزەغەرەم.
١٧ ی ئەگۆستی ساڵی ١٩٦٧ی زایینی لە گوندی دۆزەغەرەی سەر بە شاری سەقز لەدایک بووم. لە شاری سنە ژیانی هاوبەشم پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکم.
 
ماوەی ١٧ ساڵ کاری ڕۆژنامەنووسییم کردووە و خاوەنی بڕوانامەی "پرێس ناو"ی هۆلەندم لە بواری ڕۆژنامەوانیدا.
ماوەی ١٥ ساڵە ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانم.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژنامەی "ئاسۆ" و "دەنگی خوێندکار" کارم کردووە و بۆ ماوەی ٧ ساڵیش لە باشووری کوردستان سەرەتا وەکوو ستافی کارای ڕۆژنامەی چاودێر دەستم بە کار کرد و بەرپرسی دوو لاپەڕەی "لە ڕۆژهەڵاتەوە"بووم و دواتر پاش کۆنگرەی ١٤ی حیزب (دێموکراتی کوردستانی ئێران) بوومە بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێموکرات و سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان (کوردی و فارسی) ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و رۆژنامەی ئاگری وەکوو بڵاوکراوەیەکی دیکەی ئەو حیزبە بە شێوەزاری کرمانجی بووم.
ماوەی ٢ ساڵ مامۆستای ڕێنووسی کوردی بووم لە شاری سنە
لە ڕادیۆی سنە نووسەری بەرنامەی "بەیت و باوی کوردەواری" بووم
لەبواری ئەدەبییشدا خاوەنی ٤ بەرهەمی چاپکراوم
خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕیزلێنانم لە بواری ڕۆژنامەوانی و ئەدەبیدا؛ لەوانە
"خەڵاتی سەید برایم بۆ ئەدەب و هونەر و کەسایەتیی ساڵی ٢٠٠٩ی شاری کۆیە و خەڵاتی نازم حیکمەت بۆ شێعر لە وڵاتی تورکیە و خەڵاتی زانکۆی سەلاحەدینی ئەیووبی لە هەولێر و ....هتد.
ماوەی ٧ ساڵ سەرەتا وەکوو دوبلۆر سنە و دواتر وەکوو بەڕێوەبەری یەکەی دۆبلاژ لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە سلێمانی چالاکییم هەبووە
چەندین بەرهەمی دێکۆمێنتارییم سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەکانی کەسایەتییە چالاکەکانی کورد بە زمانی فارسی ئامادە و لە تیشک تیڤی بڵاوم کردۆتەوە
خاوەنی ڕێکخراوی ناحکومیی "شەبەنگی ڕۆژهەڵات"م کە لە بواری مافی مرۆڤ و دێموکراسیدا چالاکی دەکات.
شانۆنامەی "قربۆقی نێوی ئاوێ"م لەسەر بنەمای فۆلکلۆر لە ٢١٦ دێڕ شێعردا نووسیوە کە لە شاری سنە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لەسەر شانۆ بوو.
شێعری زۆربەی شاعیرانی کلاسیکی کوردم بە دەنگی خۆم و بە هیممەتی ڕادیۆ وەزارەتی نێوخۆی کوردستان تۆمار کردووە
ماوی ١٠ ساڵ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووم و لەو ماوەدا بەرپرسایەتیی جۆراوجۆرم لە ئەستۆ بووە.
ماوەی ٥ ساڵ مامۆستای وانەی فێمێنیزم بووم لە فێرگەی سەرەتەتایی پێشمەرگەی کوردستان.
ڕاوێژکاری دەزگای چاپ و پەخشی "موکوریانی"م لە بواری چاپی کتێبدا. 
 

 

له چ ته مه نیکه وه ده ستتان به نوسین کردوه و به رهه مه کانی نوسینی خوتان بناسینن. تا چ ئاستیک نوسینه کانتان به ژیانی شه خسی تووه به ستراوه و ئیلهامی گرتوه؟

لە تەمەنی ١٨ ساڵەوە دەستم بە نووسین کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی مەودادار و لێکدابراو. لە ساڵی ١٣٧٥ەوە و پاش کۆچی دوایی ژیلای خوشکم شێلگیر و دانەبڕاو چالاکیی ئەدەبییم هەبووە 
لەبواری ئەدەبییشدا خاوەنی ٤ بەرهەمی چاپکراوم:

"شەوێک بە شەیتان ڕە" کە بژاردەیەک لە شێعرەکانمە کە لە لایەن خاتوو دڵشا یووسفەوە کراوە بە شیوەزاری کرمانجی. ئەم کتێبە لە شاری دیاربەکر و بە هیممەتی وەشانخانەی "ئاڤێستا"، ساڵی ٢٠٠٧ لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا بە نێوی "شاه ماران" بە بۆنەی ٨ی مارسەوە چاپ و بڵاو کرایەوە و دواتریش لە دیاربەکر و ئیستامبول ڕێوڕەسمی ناساندن و واژۆ کردنی کتێبەکان بەڕێوەچوو.

  

"هێڵکاری لەسەر شەو" کە وەرگێڕانی دیوانە شێعرێکی خاتوو گراناز مووسەوییە لە فارسییەوە بۆ کوردی کە ساڵی ٢٠٠٦ لە چوارچێوەی زنجیرە کتێبە چاپ کراوەکانی فێستیڤاڵی ئەدەبیی گەلاوێژ لە سلێمانی چاپ کرا. 
"ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا" کە وەرگێڕانی کتێبی "یک اروپایی در سرزمین کردها"ی خاتوو نەسرین قاسملووە. خودی کتێبەکە بە زمانی فەڕانسەوی نووسراوە و من لە وەرگێڕانە فارسییەکەی کە لە لایەن دوکتور خۆسرۆ عەبدوڵڵاییەوە کراوە بە فارسی، وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
nahid_hoseini_translation_01.jpg

 

 


دیوانە شێعری "باڵندەکانی گیرفانی تاڤکە" کە کۆی شێعرەکانمە لە دیوانێکدا. ساڵی ٢٠١٨ لە سلێمانی چاپ کرا و لە هەولێر لە لایەن یەکیەتی نووسەران لقی هەولێرەوە کۆڕی ناساندن و واژۆ کردنی بۆ گیرا و لە سلێمانییش لە لایەن "سەنتەریی هاوبەشیی لوڕ"ەوە ڕێوڕەسمی ناساندن و واژۆ کردنی کتێبەکەم بەڕێوەچوو کە هەر لێرەوە سپاسیان دەکەم.
چەند بەرهەمێکی دیکەشم ئامادەی چاپ کردووە کە بەپێی دەرفەت چاپیان دەکەم.

  

بەرهەمی هەر خاوەن بەرهەمێک پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی کەسیی و خۆییەوە هەیە و ئەوەش شتێکی زۆر ئاساییە. مرۆڤ لە ئاقاری خۆی کاریگەری وەردەگرێت و بەرهەم و داهێنانیش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لە ئاقار و ڕووداوەکانی دەورووبەر وەردەگرن. ئەی ئەگەر مرۆڤ کاریگەری لە دیاردە و ڕووداوەکانی دەوروبەر و نێو ژیانی خۆی وەرنەگرێت، چ شتێک دەبێتە هەوێنی نووسین و داهێنان؟!
بۆ نموونە کارەساتێکی مرۆیی یان نیشتمانی دێتەئاراوە، وەکوو کارەساتی ئەنفال یان ...هتد، چۆن دەکرێت خاوەن بەهرە و هەست و خامە بیت و لە ئاست خەم و شادیی مرۆڤەکان بەگشتی یان نەتەوەکەت و وڵاتەکەت بێدەربەست بیت. هەربۆیەش زۆر ئاساییە کە ژیانی کەسۆکیی مرۆڤ کاریگەریی لەسەر داهێنانی هەبێت و بە بۆچوونی من ئەگەر وا نەبێت نائاسییە.

  

سه باره ت به ئاخرین به رهه مه که تان "باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە" بو به شدارانی ده نگی کورد له ئه مریکا تكایه به كۆرتى باسێكمان بۆ بكه ن.nahid_hoseini_book_01.jpg

"باڵندەکانی گیرفانی تاڤگە" ناونیشانی نوێترین بەرهەم و کۆکراوەی شێعرەکانمە کە لە ماوەی ٢٢ ساڵدا نووسیومە. 

 

ئەم کتێبە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم بە نێوی" کەروێشکەی خەیاڵ" کۆی ئەو شێعرانە لە خۆ دەگرێت کە نێوەرۆکێکی هەستۆکیی و کۆمەڵایەتییان هەیە و پێش ساڵی ٢٠٠٨ نووسیومن. بەشی دووهەم بە نێوی "لە شووشەوە تا برین"، کۆی ئەو شێعرانە لە خۆ دەگرێت کە پاش تێکەڵبوونی ڕاستەوخۆم وەکوو پێشمەرگەیەک بە کاروانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد نووسیوومن و نێوەرۆکێکی حەماسییان هەیە و لە شێواز و چوارچێوەی شێعری بەرگرییدا خۆیان دەبیننەوە.
ئەم کتێبە ساڵی ٢٠٠١٨ لە شاری سلێمانی چاپ بووە.

  

ناهید خانم، ئه و خاله سه ره کیانه ی که له سه ر نوسه ر بوونی تو کاریگه ری بووه چی بوون؟ (که سایه تی یا رووداویکی تایبه ت و هتد )

  زۆر کەس یان زۆر دیاردە کاریگەریی لەسەر من هەبووە و کەشێکیان خولقاندووە هەتا بەرەو دونیای نووسین هانم بدەن. بۆ نموونە ئێمە خاوەنی باوکێکی ڕووناکبیر و بە بیروباوەڕ دێموکرات بووین کە هەردەم هاندەر و پشتیوانمان بووە لە چالاکییەکانماندا. وەکوو دەبینن ٤ ژن لە بنەماڵەی ئێمە چالاکی ئەدەبییان هەیە (رۆئیا_ ژیلا _ناهید _ بەهار/کچی ژیلا). ئەمە بە بێ پشتیوانیی ئەو باوکە و ئامادەکردی بەستێنێکی لەبار مسۆگەر نەدەبوو.

  

خوێندنەوە لە ماڵی ئێمەدا بایەخی زۆری پێدەدرا و هەردەم کتێبخانەیەکی دەوڵەمەندمان لەبەردەست بووە. هەر لە منداڵییەوە لە ڕێی باوکمانەوە گوێبیستی بەیتە کوردییەکان و ئەدەبیات و مێژووی کوردەواریی بووین و بە ئەدەب و دیرۆکی شۆڕشە کوردییەکانەوە گۆژ کراین.
باپیری گەورەشمان واتە حاجی شێخ عەبدولقادر شاعیر و خۆشنووس بووە و تا ڕادەیەکی زۆر ئەوەش کاریگەریی لەسەر زۆربەی تاکەکانی بنەماڵەکەمان هەبووە. زۆرێک لە گەنجەکانی بنەماڵەکەمان دەستوخەتیان خۆشە و یان بەهرەی نووسینیان تێدایە.

 

وەکوو خۆیشم دەتوانم بڵێم سەرەتا لەژێر کاریگەریی شێعری "یەدۆڵڵا کابۆلی" ناسراو بە "سامان"دا دەستم دایە نووسین و دواتر لەژێر کاریگەریی خەمی کۆچی دوایی باوکم و ژیلادا بەردەوام بووم. ئازار و ژانی هاو رەگەزەکانم، برینی دیاردە دزێوە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر جەستەی نیشتمانەکەم، داگیرکاری و چەوسانەوە و زوڵم و زۆری ڕێژیمی ئێران، گرتن و زیندانی کردن و ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی لاوەکانی وڵاتەکەم و زۆر دیاردە و بابەتی دیکە هەوێن و هۆکار و هاندەری نووسینم بوون.

 

  وه ک نوسه ریێكى كورد كه له هه نده ران ژياويت چه نده زمانی دایکی له سه رنوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟ 

  

من ماوەیەکی زۆر کورتە لە دەرەوەی وڵاتم و ناتوانم سەبارەت بەو کاریگەرییە هیچ بڵێم چوونکە ئەزموونم نەکردووە.
بەڵام ساڵی ٢٠٠٥ کوردستانی ڕۆژهەڵاتم بەجێ هێشت و چوومە باشووری کوردستان و بەگشتی دەتوانم بڵێم هەردەم زمانی دایکی بۆ من زمانی سەرەکییە لە نووسیندا و دەبێ هەرواش بێت. بەڵام هەوڵم داوە لە ڕێی وەرگێڕانەوە لە زمانی فارسییش دانەبڕێم، چوونکە بە باوەڕی من هەموو زمانێک ڕێزی خۆی هەیە و بایەخی هەیە و لەگەڵ فێربوونی هەر زمانێکدا درگای ژیانێکی دیکەش بەڕووی مرۆڤدا دەکرێتەوە.

 

تا چ  راده يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر نوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟


وەکوو پێشتریش باسم کرد هەستی نەتەوایەتی هەردەم لە بنەماڵەی ئێمەدا بەهێز بووە، من بە بەیتی کوردی و شێعری قانع و هێمن و هەژار و ...هتد، ئەدەبی کوردیم ناسی، بە وشەی کوردی پەروەردە کراوم و گەشەم کردووە. بیری نەتەوایەتییش بە هەمان شێوە بووە. هەربۆیەش بیری نەتەوایەتی کاریگەریی زۆری لەسەر نووسینەکانم هەبووە. وەکوو باسیشم کرد ئەو شێعرانەی لە بەشی کۆتایی کتێبەکەمدا چاپ بووە، هەموویان دەچنە خانەی شێعری بەرگرییەوە.
 

چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟

  

من خۆم وەکوو ژنێکی فێمێنیست پێناسە دەکەم. ئەو دادپەروەریخوازییە خاشەی لە ڕۆح و هەستی مندا هەیە و هەوڵمداوە هەمیشە بە کرداریش ژنێکی فێمێنیست بم.
بۆیە نووسینەکانی من هەمیشە ڕەنگ و بۆنی فێمنێنیستییان پێوە دیارە چ لە وتارەکانمدا و چ لە شێعرەکانمدا و چ لە چیرۆکەکانمدا و تەنانەت لە هەموو لێدوانە تەلەفزیۆنی و رادیۆییەکانمدا بە بڕوای خۆم ئەو بیروبۆچوونە فێمێنیستییە زاڵە. 
nahid_hoseini_poem.jpg

 

 وه ک نوسه ریکى كورد چه نده ژن بونت کاریگه ری هه بوه له سه رکه وتنتدا یا خو به پيچه وانه ى ئه و بووه ته كوسپ له سه ر ريگاتاندا؟ (وه ك ڕاسیسم ، میسوجینی ، یا هه ر ره گه ز خوازییکی)

 


وەکوو باسم کرد من ماوەیەکی زۆر کەمە لە دەرەوەی وڵاتم و هیچ ئەزموونێکم لەو پێوەندییەدا نییە کە ئایا لە ئورووپاشدا کە بە لانکەی دێموکراسی ناوبانگی دەرکردووە، ژن سەرەتا وەکوو مرۆڤ و دواجار وەکوو ژن سەیر دەکرێت یان نە، "هەمان ئاشە و هەمان کاسە".

  

بەداخەوە ئەوەی تا ئێستا چ وەکوو خۆم و چ وەکوو ئەزموونی هاوڕەگەزەکانم، لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکاندا بینیومە، ژنان هەردەم باجی ژن بوونیان دەدەن جا لە هەر ئاست و پۆست و پلە و پایەیەکدا بن. دەبێ قەڵغانی بەردینت هەڵگرتبێت بۆ ئەوەی خۆت بپارێزیت لەو هەڕەشە و ئازارانەی بەرانبەر ژنان دەبنەوە. ژنانی چالاک لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتییەکاندا زۆر ماندووترن لە ژنانی چالاک لە دەرەوەی وڵات.

 

ئه و خاله پوزیتڤ و نيگه تیڤه ى ژیان له هه نده راندا ، كه تا راده ییک کاریگه ری بووه له سه رنوسه ر بوونی تودا چيه؟

من ژیانی هەندەرانم ئەزموون نەکردووە و ناتوانم دەست بە گیرفانمدا بکەم و قسەی لەسەر بکەم، بەڵام باشووری کوردستان بۆ منی کوردی ڕۆژهەڵات ئەزموونێکی دەوڵەمەندی بەرهەمهێنا. وێڕای زۆر نامێهرەبانی و ئاستەنگ کە لەوێش بینیم و بوونی هەیە، بەڵام بەستێنی گەشەیەکی باشم بۆ ڕەخسا. کۆمەڵێک هاوڕێی باشم ناسی کە هەردەم پشتیوانم بوون و بە بێ هاوکاریی و هاوفکریی و یارمەتییەکانیان نەمدەتوانی سەرکەوتوو بم. لەوێ لە پێوەندی لەگەڵ کاری ئەدەبی و سیاسی‌دا ئازادییەکی جوانم ئەزموونم کرد.

 

پروژه ى نوسيننت بو داهاتوو چيه و چ په یامێکتان بو نوسه ره انی دیکه له هه نده ران هه یه؟

لە ئێستادا ٣ بەرهەمی دیکەم هەیە کە پێویستیان بە پێداچوونەوە و ئامادە کردن هەیە بۆ چاپ و وەکوو پرۆژەیەکی بەردەستیش سەرقاڵی وەرگێڕانی کتێبێکم کە پێم وایە جێگایەکی باش لە کتێبخانەی کوردیدا بۆ خۆی دەکاتەوە و بوونی بە پێویستیی سەردەم دەزانم. ئاماژە بە ناوەکەی ناکەم چوونکە زۆر نیە دەستم پێکردووە و ڕەنگە بۆم نەچێتە سەر و نامهەوێ لەسەر هەوا شتێک بڵێم کە بۆم جێبەجێ نەکرێت.
سپاستان دەکەم و هیوادارم ئێمەی نووسەرانیش وەکوو دیکەی توێژەکانی کۆمەڵگا هەست بە بوونی یەکیەتییەکی بەهێز بکەین و بەدوور لە درووشم و بانگەشەی بریقەدار هەوڵی بۆ بدەین.

  

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

  
 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < April 2019 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 1 2 3 4 5
No events
© 2007 - 1398, VOK Radio