Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سەردانە نهێنییەکەی سه‌رۆکی ئه‌مریکا چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سەردانە نهێنییەکەی سه‌رۆکی ئه‌مریکا

salar_baba_shikh.jpgسالار حیسامی

هه ۆلێر- كۆردستان

٣٠\١٢\ ٢٠١٨

سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (دۆناڵد ترامپ) له‌ پێشوازیی سه‌ری ساڵی زایینی و له‌ یادی له‌دایکبوونی "عیسا مه‌سیح" به‌ سەردانێکی نهێنی خۆی گه‌یانده‌ عێراق و جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی لەگەڵ دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌ھدی، ئاماده‌ نه‌بوو هیچ به‌رپرسێکی باڵای حکوومی و حزبی له‌و وڵاته‌دا ببینێ! بێگومان ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ نه‌ریتی دیپلۆماسی، به‌تایبه‌تی که‌ ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌ی عێراق (دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح) نه‌بوو، که‌ به‌پێی پره‌نسیپی دیپلۆماسی هاوشانی خۆیه‌تی و ده‌بوا یه‌کدی ببینن!


ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌م سه‌ردانه نهێنییەیدا بۆ‌ عێراق و نه‌بینینی برپرسانی باڵا (سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق)، به‌ هۆی دۆخی خراپی ئه‌منی نه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رباز و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریکی به‌و ڕاده‌یه‌ له‌ عێراقدا ماون، که‌ بکارن له‌ دیداره‌کانیدا بیپارێزن.. بۆیه‌ پرسیاری گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه:‌ سه‌رۆک ترامپ به‌و خۆلادانه‌ له‌ دیداره‌ دیپلۆماسییه‌کان چ په‌یامێکی بۆ حوکمڕانانی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی هه‌بوو؟ ئایا بێ"حورمه‌ت"ی به‌ هاوشانی خۆی کردووه‌، یان سه‌رۆک کۆمار و حوکمڕانانی عێراقی به‌ بێ"حورمه‌ت" زانیوه‌؟

trump_iraq_12242018.jpg

 


وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، شیکاری و شه‌ن و که‌وێکی قورسی هاوکێشه‌که‌ی پێویست نییه‌ و ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حوکمڕانانی عێراق و له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیاندا، هه‌ڵگری په‌یامێکی شه‌فاف و زۆر ڕاشکاوانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێ له‌ چه‌ند خاڵدا ده‌ستنیشانی بکه‌ین.

یه‌که‌م: به‌ حوکمڕانانی عێراقی سه‌لماند که‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی شکستخواردووی پاشکۆئ ئێرانن و سه‌ره‌وریی وڵاته‌که‌یان کردووه‌ته‌ قۆچی قوربانی بۆ تاران و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.
دووه‌م: حوکمڕانانی عێراقی هه‌وڵیان داوه‌ تۆخیی سزاکانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئێران کاڵ و که‌مڕه‌نگ بکه‌نه‌وه‌.
سێیه‌م: حوکمڕانانی عێراقی، قوربانیدانی زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌رباز و چه‌ندین ملیار دۆڵاری ئه‌مریکییان که‌ تێچووی داڕووخان و ڕماندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی "به‌عس" بووه‌، نادیده‌یان گرتووه‌ و، تا ئێستاش هاوده‌نگن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و به‌ چاوی دوژمن سه‌یری ئه‌مریکای ڕزگارکه‌ریان ده‌که‌ن، که‌ په‌رله‌مان و هه‌ڵبژارنی ئازادانه‌ی حوکمڕانیی له‌ عێراقدا، کرده‌ جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و تاکه‌که‌سیی دیکتاتۆرێکی دڕنده‌ی وه‌ک "سه‌دام حوسێن" و له‌ بری پاداشتکردنی سه‌ربازی ئه‌مریکی تا ئێستاش له‌ عێراقدا تیرۆر ده‌کرێن!  

چواره‌م: حوکمڕانانی عێراقی نه‌ک له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی ئێران له عێراقدا وسکوتیان کردووه‌، ئاسانکاریی زۆریشیان بۆ ‌ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ سووریه‌ش کردووه‌ و به‌ ته‌واوی ملکه‌جی بڕیاره‌کانی تاران بوون و "هه‌یبه‌ت"ی سیاسی و "سیاده‌"ی خۆیان دۆڕاندووه‌...


ئه‌مانه‌ و چه‌ندین هۆکاری دیکه بۆ ئه‌و جۆره‌ ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حوکمڕانانی عێراقی هه‌ن. به‌ڵام به‌وه‌نده‌ په‌سه‌نده‌ ده‌که‌ین و له‌ درێژدادڕی دوور ده‌که‌وینه‌وه‌..‌   


له‌ کۆتاییدا ماوه‌ بگوترێ: سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (دۆناڵد ترامپ) له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی وڵاته‌که‌یدا به‌ڵێنی دابوو، سه‌ردانی جه‌نگاوه‌ر و سه‌ربازه‌کانی وڵاته‌که‌ی خۆی له‌ وڵاتانی دیکه‌دا بکا، به‌م سه‌ردانه‌شی هه‌م به‌ڵێنه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد، هه‌م وره‌ی به‌ سه‌ربازه‌کانی وڵاته‌که‌ی به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مۆراڵ و ئیراده‌یه‌کی به‌هێزتره‌وه‌ بۆ گۆڕانکارییه‌کان له‌ ئاینده‌ی زۆر نزیکدا ئاماده‌ بن، هه‌م پشتیوانییه‌کی ناوخۆیی وڵاته‌که‌ی و ناوچه‌که‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد.

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < August 2019 > »
M T W T F S S
29 30 31 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
© 2007 - 1398, VOK Radio