Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < July 2019 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31 1 2 3 4
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه‌؟
ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه‌؟ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه‌؟

  salar_hisami.jpg

سالار حیسامی

١٢ی مانگى دیسێمبرى ٢٠١٨ زایینى

هه ۆلێر-كۆردستان

 

له‌ دوای گه‌لپرسی(ڕیفراندۆم) بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ باشووری کوردستان، ئه‌و که‌رته‌ نیوه‌ ڕزگارکراوه‌ی great_betrayal.jpgباشووری وڵات به‌ فیتی تاقمێکی خائین و خاکفرۆش له‌ (١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧) له‌ لایه‌ن سوپای هاوبه‌شی عێراق و ئێرانه‌وه په‌لامار درا،‌ له‌ ئه‌نجامدا ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، که‌ به‌ خوێنی گه‌شی پێشمه‌رگه‌ له‌ تیرۆریستانی داعش پاک کرابوونه‌وه‌، جارێکی دی داگیر کرانه‌وه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان و له‌ چه‌ند میحوه‌ره‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه(پارتی دیموکراتی کوردستان)‌ و به‌نیاز بوون، هه‌ولێری پایتخه‌ت داگیر بکه‌ن و بۆ هه‌میشه‌ کۆتایی به‌ حوکمڕانیی کورد بهێنن،

به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی وڵاتپاڕێز و "ئه‌برامز"شکێن خه‌ونه‌که‌یانی کرده‌ بڵقی سه‌ر ئاو، ژه‌نه‌ڕاڵ و ڕاوێژکارانی باڵای ئه‌مریکاش له‌ عێراقدا چاویان له‌ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه نووقاند، به‌وه‌ش هیچ گومانێکیان بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ نه‌هێشته‌وه‌:

ئایا له‌و گه‌له‌کۆمه‌کییه‌ی له‌ دژی کورد کرا، ئه‌مریکا خیانه‌تی له‌ باشووری کوردستان کردووه‌، یا نه‌‌؟


وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ی کورد، به‌ڵکو خودی که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی ئه‌مریکا دایانه‌وه‌.

 

که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌کادیمی و توێژەرێکی به‌ناوبانگی سیاسی وه‌ک به‌ڕێز پڕۆفیسۆر "دەیڤید فیلیپس" که‌ له‌ ڕابردوودا راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و راوێژكاری باڵای سكرتاریەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بووه‌، شاره‌زایی ته‌واویشی له‌ باره‌ی بارودۆخی کورده‌وه‌ هه‌یه‌، كتێبێكی بەم ناونیشانه:

 ‌ "The Great Betrayal: How America Abandoned the Kurds and Lost the Middle East"
 
بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، واته‌: "گەورەترین ناپاکی: ئەمریكا پشتی لە كورد كرد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دۆڕاند."

ناونیشانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دەیڤید فیلیپس، نه‌ک به‌ ڕاشکاوی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه، بگره‌ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کا، "ئه‌مریکا ناپاکیی گه‌وه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ‌ کورد کردووه‌.. له‌ ئاخافتنێکی تایبه‌تیشدا بۆ گۆڤاری گوڵان که‌ له‌ ژماره‌ی (1197)ی گۆڤاره‌که‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، جارێکی دی، جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ "ئەمریكا جگە لە كورد دۆستێكی باشتری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، بەڵام ئەمریكا ناپاكی لەگەڵ كوردی عێراق كردو لە ئامانجەكەیان بۆ سەربەخۆیی پشتیوانییانی نه‌کرد.." هاوکات ده‌بێژێ: "ئەمریكا سەرەڕای ناپاكیكردن لە كوردی عێراق، كوردی سووریاشی بۆ شەڕكردن لە دژی داعش رێكخستووە، من ترس و نیگەرانیی ئەوەم هەیە، ئەمریكا ناپاكی لەگەڵ ئەوانیشدا بكا."
david_l_phillipskurds_vs_american.jpg

به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دەیڤید فیلیپس دوو په‌رتووکی دیکه‌شی له‌ ژێر ناوی "بەهاری كوردی" و "دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان لە عێراقدا" نووسیوە. وه‌ک دڵسۆزێکی کوردیش به‌مجۆره‌ ئامۆژگاریمان ده‌کا: "پێویستە کورد بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تاک، یان حزبییەوە، هەمیشە ناتەبایی خاڵی لاوازی كوردستان بووە. پێویسته‌ خه‌ڵکی كوردستان پێكەوە كار بكه‌ن و پەرە بە دیدگایەكی هاوبەش بۆ ئایندەی خۆیان بده‌ن و بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكان هاوكاریی یەكتر بكەن."
سه‌باره‌ت به‌ عێراقیش ڕای وایه‌: "عێراق وڵاتێكی ناكارا بووەو ئێستاش ناكارایە، عێراق دەستبەرداری سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بووە، حكومەتی بەغداش بە شێوەیەكی كارا هەڵناسووڕێت. حكومەتێكە بە راددەیەكی زۆر كەوتۆتە ژێر دەستڕۆیشتوویی ئێران كە فەرمان لە قاسم سولەیمانی وەردەگرێت.
" ئه‌وه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه‌ که‌ " بە درێژایی مێژوو ئەمریكا ناپاكی لە كورد كردووە. لە ساڵی 1923دا پشتیوانی لە رێككەوتنی لۆزان كرد، لە ساڵی 1975دا پشتگیری رێككەوتنی جەزائیری كرد، بەم دواییەش لە كەركووك دا كارێكی نەكرد بۆ بەرگرتن لە دەستێوەردانی ئێران، به‌وه‌ش ئێران براوەیە و به‌ كۆنتڕۆڵی بەغدا، دیمەشق، بەیروت و سەنعا و... هتد، ته‌واوکاریی بۆ ستراتیژیه‌تی هیلالی شیعە له‌ ناوچەكەدا ده‌کا..."
**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio