Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ناوەندەکانی چاکسازی تاچەند توانیویانە کەسی تاوانبار و بەندکراو بگۆڕى چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ناوەندەکانی چاکسازی تاچەند توانیویانە کەسی تاوانبار و بەندکراو بگۆڕى

  azad_moradian0807.jpg

 

 

 

 

 

 

ذ. ئازاد مۆرادیان

٢٣ى مانگى نۆۆیمبر ٢٠١٨

private-prisons.jpg

بێ گۆمان شێۆازى هه ڵسۆكه ۆت له گه ڵ بند كراو و تاوانبار دا كاریگه رى به رچاوى ده بیت له سه ر گۆرانكارى له ره فتار و كرده وه ى كه سى تاوانباردا. ئه مه ش به پشت به ستن به یاسا و سیستمى داد و به شێۆازى كار و ئیشى ناوه نده كانى چاكسازى ده گه ڕیته وه.

  زۆربه ى لێكولینه وه كان سه باره ت به چۆنیه تى هه ڵسو كه وت له گه ڵ بند كراوه كان دا ده گریته وه بۆ سه رچاوه ڕۆژ هه ڵاتیه كان كه له مێژه له سه ر ئه م ناكۆكیانه له كۆمه ڵگادا كار و ئیشى به رده وامى ئاكادیمیان كردووه و هه روه ها له مودیل یان سیستمیكى بنه ره تى كه ڵك وه ر ده گرن.

ڕوانگه ى سیستمى ڕۆژ هه ڵاتى به تاوان و تاوانبار له سه ر دو بنه ماى كۆمه ڵایه تى دامه زراوه كه تاكه كه س و كۆ مه ڵگا ده بیت یارمه تى ده رى یه ك بن له ژیان دا.  ئه گه ر ئه ندامێكى كۆ مه ڵگا ڕێگاى هه ڵه ۆ دژایه تى له گه ڵ كۆ مه ڵگای گه رته پێش ئه ركى كۆ مه ڵگا و ناوه نده حكومه ت  ئه وه یه كه به هه مو چه شنێك یارمه تى تاوانباره كه بد ه ن كه بگڕێته وه نێۆ باۆه شى كۆ مه ڵگا.

زۆر به ى سه رچاوه زانستیه كان ئاماژه به ۆه ی ده كه ن كه تاۆان و تاوانبار هه ڵقۆڵاوى كۆ مه ڵگان و كۆ مه ڵگاى ته ندرۆست ده تۆانیت كه مترین ڕێژه ى تاۆان و تاۆانبارى تێدا بیت. زۆربه ى ڕه ۆانناسه كان باۆه رى ته واویان به گۆرانكارى له ره فتار ۆ كرده وه ى تاكه كه سى دا هه یه، هه رچ ن به ڕیژه یه كى زۆر كه م له تاوانباران هه ن كه له بارى سایكالۆژیه وه وه ك تاكه كه سى دژ به یاسا و دژ به هه ڵسو كه وتى كۆ مه ڵایه تى پێناسه كراوه ن و گۆڕانكارى له هه ڵس وكه وتیان دا كارێكى درێژخایه نى ده وێت و به داخه وه زۆر سه ركه وتوش نابیت.

هه روه ها كه ئاماژه م پێ كرد ڕۆانگه ى سیستمی ، كاربه ده ستانى حكومى و دادی ۆ ڵاتانى ڕۆژ ئاۆایی هان ده دات كه هه مو چه شنه كه ره سه یك به كار بینین بۆ گه ڕانه وه ى تاوانبار بۆ كۆ مه ڵگا، چه له كاتێك كه تاۆان بار له زیندان دایه، چ ئه ۆ كات كه ئازاد كراوه و به دواى كار و ئیش دا ده گڕیت و ده بیت كۆ مه ڵگا بۆ ۆه رگه رتن و ڕاگرتنى ئه وكۆتایی نه كات.

 سیستمى زیندان و ناوه نده كانى چاكسازى له وه ڵاته یكگرتووه كانى ئه مریكادا 


ۆه ك نه مونه پێم باشه بڕیك زانیارى له سه ر سیستمى زیندان و ناوه نده كانى چاكسازى له ژیانى تاۆانباران له وه ڵاته یكگرتووه كانى ئه مریكادا بده م.
 
له ٤٠ ساڵى ڕابۆردودا له وه ڵاته یكگرتووه كانى ئه مریكا بیر و ڕاى تاۆان و موجازاتی تاۆانبار جێگاى  خۆى داوه ته چاكسازى و ڕاهێنان و گۆرانكارى له ڕه فتارى تاۆان بار دا.
ئه م سیستمه سێ گروپى به رپرسی له خۆ گرتووه، یكم، ئه و گرۆپه ى كه زیندانى له نیو زیندانه كان دا ده پارێزن ۆ چاۆ دێریان ده كه ن، ۆه ك زیندانبان و پولیسی زیندان، ئه ۆ كه سانه ى كه كارى ڕۆژانه ی زیندانى به جى دینن، ئه و گرۆپه ى كه بریه تین له ڕه وانناس، ۆ مه ده د كاری كۆ مه ڵایه تى یان سۆشیاڵ ۆرك، ڕاوێژكارى كارۆباى كۆڵتورى و كۆمه ڵایه تى، مامۆستا وپسپۆرى كار ۆ ئیش و هه روه ها پسپۆڕی ئایینى و مه زه بی كه هه موى ئه مانه ئه ركی ڕاهێنان و بارهێنانى تاكى زیندانى وه ئه ستو ده گرن. بیرۆكه ی سه ره كى ئه مه یه كه تاكى زیندانى له ژیانى ئاسایی خویدا مه ۆداى فێر بونى چۆنیه تى هه ڵسۆ كه ۆتى له ده ره ۆه ى زیندان دا نه بۆۆه و ده بیت تا ئه ۆ كاته ی له به ند ۆ زیندان د ایه یارمه تى بدرێت تا  به ئاستى تاكه كه سێه كى باش و به كه ڵك بۆ كۆمه ڵگا به رز بێته وه.


سیستمى چاكسازى له وه ڵاتانى ڕۆژ ئاوایی دا هه روه ها كاتێكى گۆنجاۆ و مه ۆدایكى دابین كراۆ بۆ چاۆدێرى تاۆان بارى ئازاد كراۆ داده نێت ۆه به پێ زه روفى تاوان باره كه زه مانى چاۆدێریه كه ش دابین ده كریت. ئه م چاۆ دێرانه یارمه تى ده رى تاۆان باره ئازاد كراوه كه ده ده ن كه له ئه زمونه كانى زیندان و هه مو ئه ۆ زانیاریانه ى كه فێر بووه بۆ گه ڕانه وه به كۆ مه ڵگا كه ڵك وه رگرێت.
به شى سێ هه مى ئه م سیستمه فه راهه م كردنى ئه ۆ شه رایه ته له نێۆ كۆ مه ڵگادایه كه تاۆانبار یارمه تى بدات تا وه ك ئه ندامێك بگه ڕیته وه نێۆ كۆمه ڵگا، كار ۆ ئیش پیدا كات و هه ر كۆسپ و چه ڵه مه یكى یاسایایی و كۆڵتورى و كۆمه ڵایه تى كه ڕێگه ر بێت له سه ر ڕێگاى تاۆانبارى ئازاد كراۆ ۆه لابنێت.


 تاكه كه سى كاتێك به تاۆان بار ده ناسرێی كه له لایه ن سیستمى داد و له ژێر چاۆدێرى دادوه ر یان قازى مۆحاكیمه كرا بێت و به پێۆانه ى تاۆانه كه ى كاتى زیندانى بۆ دابێن كرا بێت. زۆر جار، قازى یان دادوه رى مه حكه مه بڕیار ده دات كه تاۆان بار له ده ره وه ى زێندان له ژێر چاۆدێرى دا بیت، كارۆ ئیشى خۆبه خشانه بكات و هاو كات له كۆرس و ۆركشاپی تایبه ت بۆ ماوه یه كى دیارى كراۆ مۆجازات ده كرێت.

هه ر وه ها كه له سه ره وه ئاماژه م پێ كرد وه ڵاته یكگرتووه كانى ئه مریكا زۆرترین ڕێژه ی زیندانى هه یه. به پێ ئامارى ڕیكخراوى ئامارى ئه مریكا، له ساڵى ٢٠١٧ ى زایینى پتر له ٢ میلیون و سێ سه د هه زار كه س له زیندانه كانى ئه مریكادابووه ن. پتر له ٦هه زار زیندان له ئاستى ویلایه ته كان و له ئاستى ده وڵه تى فیدراڵ دا ئه م ٢ میلیون زیندانى له خۆدا حه شار داۆه.
 وه ڵاته یكگرتووه كانى ئه مریكا له ئاستى ڕێژه ی زیندانه وه یكم وه ڵاته له جیهان دا. ۆه هه ر ۆه ها یك له چۆارى هه مو زیندانیه كانى جیهان له ئه مریكا دان. خه رج و هه زیینه ى ئه م زیندانانه له ساڵ دا پتر له ٨٠ بیلییون دۆلار دایه.


له بڕێك له ویلایه ته كان دا به پى ئامارى فه رمى له هه ر سه د كه س یه كیان له زینداندان. پتر له ٤٦ له سه دى ئه م زیندانیانه به هۆى كڕین ۆ فرۆشى ماده هۆش به ره كان له زیندان دان. ٧.٥ له سه د دا به هۆى ژیانى نا یاسایی ۆ مۆهاجیره تى نا یاسایی بۆ ئه مریكا و كه متر له ٤ له سه دى تاوانباران به هۆی قه تڵ و كۆشتن و ئه زیه ت ۆ ئازار كه سانى كه بووه.

سیستمى چاكسازی و بارهینانى زیندانى و تاوان بار له وه ڵاته یكگرتووه كانى ئه مریكا له ده ساڵى ڕابوردو دا له دو لایه نه وه هه ۆڵى داوه كه له ڕیژه ی زیندانی كه م كاته وه، یكم به گۆرانكارى له یاساى ماده هۆش به ره كان، دوهه م به گۆڕانكارى له یاساى مۆهاجیره ت و پنابه رى. به ئازاد كردن و یاسایی كردنى كڕین و فرۆشتنى ماریجوانا به ڕیژه یه كى به رچاۆ له تاۆانبارانى ئه م بۆۆاره كه مۆ كراوه تو.

هه ر چ ن هه مۆ لێكو ڵینه وه كان له سه ر كارامه بوون و به نێرخ بوونى سیستمى چاكسازى ئه مریكا پێ یان داناوه، بڵام به پێ ئامارى ڕێكخراوى ئامارى ده وڵه تى ئه مریكا ته نیا ٢٣ له سه دى تاۆانباره ئازاد كراوه كان پاش ئازاد بون له زیندان، ژیانى ئاسایی خۆیان ده س پى كردووه تو و سه ركه وتو بوون، هه ر له ۆ كاته دا  ٧٧ له سه دى ئازاد كراوه كان له ماوه ى ٥ ساڵ دا بۆ جارێك یان چه ن جارى كه زیندان كراوه ن.

ئه مه ش ئه ۆ ڕاستییه ده سه لمێنێت كه كار ۆ ئیشى پسپۆر و مۆشاویرى كۆمه ڵایه تى و ره ۆانناس و پۆلیسى چاۆدیر به س به شیك له هۆكانى نه خۆشی و ناكۆكى تاۆان بار ده رمان ده كات ۆ كۆ مه ڵگا ۆ ئه ندامانى كۆ مه ڵگا و نا عه‌ داله تى ئابورى و فه‌ قیرى و نه دارى له بازنه ى ئه ۆ چاكسازیانه دا نیه.

  us-v-norway.png

 هه ڵسه نگاندن ۆ مۆقایسه ی سیستمى چاكسازى له ئه مریكا ۆ وه ڵاتانى ئۆروپى دا

له بۆراى هه ڵسه نگاندنى و مۆقایسه ی سیستمى چاكسازى زیندان و زیندانى له ئه مریكا وه ڵاتانى ئۆروپى دا زۆربه ى لێ كۆڵینه وه كان ئاماژه به سه ركه ۆ تویی سیستمى ئۆروپى ده كه ن. هه رچ ن هه ر دۆ سیستم ده ڵین كه زیندانى ده بیت له كاتى زیندان بونیدا بۆ ژیانى پاش ئازاد بوون له زیندان ئاماده بكرێت و كه ره سه ى كارامه ى زانیارى و ره ۆانناسى و كۆ مه ڵایه تى پێ بدریت، بڵام سیستمى ئۆروپى ده ڵیت كه  ئیشی چاكسازى تا كاتێك كه ئازاد كراۆ سه ركه وتۆ و سه ربه خۆ نه بیت ده وامى ده بێت. ئه مه ش به ۆ مانایه كه به رپه رسانى كۆمه ڵگا و ناوه نده كۆ مه ڵگایه كان و به مانایه ك ئه ندامانى دیترى كۆ مه ڵگا به به رپرس ده زانێت.

له وه ڵاتانى ئۆروپى دا به پێچه ۆانه ى ئه مریكا زه مان و كاتى زیندان بۆ زۆربه ى تاۆانه كان كه متره، و پێیان وایه كه درێژ كردنه وه ی مه ۆداى زیندان له تاسیراتى به رنامه ى چاكسازى و گۆڕانكارى له سه ر كه سایه تى تاۆانبار كه م ده كاته وه. هه ر به م هۆیه زور به ى ئه ۆ كار و ئیشانه ى كه له ئه مریكا وه ك تاوانى گه ۆره چاوى لى ده كه ن له وڵاتانى ئۆروپى تاۆانى بچۆكه.

سیستمى چاكسازى له وڵاتانی ئۆروپی نه زیكى زۆرترى به سیستمى چاكسازى ڕه وه شتى ئیداره ى زیندان ماڤى مرۆڤ هه یه، كه ده ڵێت جارنامه ى ماڤى مرۆڤ سه رچاوه ى هه ڵسۆ كه ۆت له گه ڵ زیندانى دایه.

له دۆ وه ڵاتى ئۆروپى ئاڵمان و هۆ له ند كه كارى لێ كۆلینه وه ى سیستمى چاكسازیان كردووه، بڕیاریان داوه كه خۆیان به ئیستاندارد یان سیستمى هه ڵسه نگاندنى ماڤى مرۆڤى نه زیك ده كه نه وه، ۆه ك زیندانى ماڤى ئه وه ى ببێت كه جل ۆ به رگى خۆى له به ر كات، چێشت و نانى دڵخۆازى خۆى بخۆات، ۆ به بێ ئیزنى زیندانى، پۆلیس ۆاریدى دیوی زیندان نه بیت، زیندانیه كه ش هه مو ئیمكاناتى ژیانێكى ئاسایی بێت. زیندانى له م دۆ وه ڵاته ی كه ئاماژه م پێ كرد له هه مو ماڤى خۆی له كۆ مه ڵگا كه ڵك وه ر ده گرێت و ته نانه ت ده توانیت ده نگ بدات، كه ئه م شێوازه له زیندانه كانى ئه مریكا دا نا بینریت.

هه رچ ن وه ك پسپۆڕیكى ره وانناسى بڕۆام به وه ى هه یه كه ڕه فتار ۆ كردارى زیندانى له سیستمى چاكسازى دا ده تۆانیت بگۆڕیت، بڵام ئه گه ر كۆمه لگا و سیستمى كۆڵتورى و ئابورى یارى ده رى كه سى ئازاد كراۆ نه بن، ئه گه رى گه ڕانه وه ی ئه ۆ كه سه بۆ زیندان زۆره. له وه ڵاتانى ئۆروپى به هۆى پته ۆ بونى سیستمى سۆشیال و یارمه تى كۆ مه ڵایه تى كه متر له ٤٠ له سه دى ئازاد كراوه كان ده گڕینه وه زیندان، له وڵاته یكرتووه كانى ئه مریكا پتر له ٧٧ له سه دى ئازاد كراوه كان ده گه ڕینه وه زیندان و مه حكوم به زیندانى درێژ خایه ن تر ده بن.

 


**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio