Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
ڕوانگە: دەرەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ڕوانگە: دەرەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران

لە بەرنامەی ڕوانگەی ئەمڕۆ، بۆ تاوتۆ کردنی ئەم بابەتە هەر یەک لە بەڕێزان دۆکتور ئازاد مۆرادیان و دۆکتور ئاوات عەلیار میوانی ئێمە بوون.


شاهێد عەلەوی
 
VOA Kurdish
09/26/2018
 
vok_kurdish_awaat_shahid_azad_092018.jpg
 
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چوارشەممە لە وتارێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سازکرابوو بۆ تاووتوێکردنی بابەتی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ لە جیهاندا، جارێکی دیکە دووپاتیدەکاتەوە ئێران سەرچاوەی توندوتیژی و تێرۆرزم و ئاژاوەگێڕیـیە لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەش.

ترامپ وتی ئێران یەکەم وڵاتە لە پشتیوانیکردنی تێرۆرزم و خۆشکردنی شەڕ و ناکۆکیـیەکان لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە. گوتیشی ڕژێمێک بەو هەموو ڕابردووە خراپە هەرگیز نابێت ڕێگەی پـێبدرێت ببێتە خاوەن چەکی ناوکی. گوتی بۆیە پـێشتر لە ئەمساڵدا کشانەوەی ئەمەریکای لە ڕێکەوتنە ناوکیـیە ڕاگەیاند.


 
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لەوەتای ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ ئێراندا مۆرکرابوو، ڕەفتارە دوژمنکارانەکانی تاران زیاتربوون و ئەو پارانەی بەدەستیان دەهێنێت تەرخانیان دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە تێرۆرزم و دروستکردنی ئەو جۆرە موشەکانەی دەتوانن کڵاوەی ناوکی هەڵبگرن.

جەختی لەوەش کردەوە هەر وڵات و لایەنێک سزاکانی ئەمەریکا پـێشێلبکات، ئەوا دووچاری سزا دەبێتەوە. داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد لەگەڵ ئەمەریکا کاربکات بۆ دڵنیابوون لەوەی ڕەفتارەکانی ئێران لەمەڕ بەرنامە ناوکیـیەکە دەوەستێن و هەرگیز ئێران نابێتە خاوەن چەکی ناوکی.

ترامپ لە دەمی پشکەشکردنی وتارەکەیدا لە رۆژی سێشەممەش بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هێڕشی بردە سەر رێبەرانی ئێران و بە چاندی ئاژاوە، مردن و وێرانی تاوانباریان کرد و لە حکومەتانی جیهان داوای کرد ئێران دوور بخرێتەوە.

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێرانیش لە بەرانبەردا ڕەخنەی لە واشنتن گرت بەهۆی سیاسەتە دوژمنکارییەکەیەوە بەرامبەر تاران و وتی بەرنامەی ئەمەریکا شکست دەهێنێت.

ڕۆحانی لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی ئەمەریکا جەنگێکی ئابووری دژی ئێران هەڵگیرساند بەوەی کە ئەو سزایانەی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکی ساڵی 2015 لابرا بوون لەبەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێراندا.

ڕۆحانی وتی " سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سەرەتاوە هەڵە بووە." ڕۆحانی وتی " ئەو جەنگە ئابوورییەی کە ئەمەریکا دەستی پێکردووە تەنها گەلی ئێران ناکاتە ئامانج بەڵکو زیان بە گەلانی وڵاتانی دیکەش دەگەیەنێت، ئەو جەنگە بۆتە هۆی لەکارخستنی بازرگانیی جیهانی."

لە بەرنامەی ڕوانگەی ئەمڕۆ، بۆ تاوتۆ کردنی ئەم بابەتە هەر یەک لە بەڕێزان دۆکتور ئازاد مۆرادیان و دۆکتور ئاوات عەلیار میوانی ئێمە بوون.

 

  Listen to the interview: http://vokradio.com/media/interview/VOAKurdish_Azad_Awat_Shahid_092618.mp3

 

source: https://www.dengiamerika.com/a/iran/4588411.html

**************************************  

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
 
 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio