Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
ئێران له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزدا جارێکی دی کوردی کۆکوژ کرد چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ئێران له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزدا جارێکی دی کوردی کۆکوژ کرد

 

سالار حیسامی

٩ى سیپتێمبرى ٢٠١٨ى زایینى

salar_hisami.jpg

 

هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یان و سپێده‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 8-9-2018 سێ تێکۆشه‌ری کورد (رامین حوسه‌ین پناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی) له‌ گرتووخانه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌گای پڕتاوانی "رجایی شهر" له‌سێداره‌ دران، هه‌ردوو باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ نزیکیی شاری کۆیه‌ی باشووری کوردستان و له‌ سنووری ژێرده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وز (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)دا له‌ لایه‌ن پیلانگێڕان و تیرۆریستانی دڕنده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سارۆخباران کران و به‌داخه‌وه‌ پۆلێ ژن و پیاوی سه‌رکرده‌ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و منداڵ و به‌ساڵاچووی بێتاوانیش بووهنه‌ قوربانیی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێن و نامرۆڤانه‌یه‌ و جارێکی دی ژماره‌یه‌ک ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کوردستانی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵات له‌ نیشتمانی ئازدکراوی باشووردا له‌ خوێنی گه‌شیان گه‌وزان!!

pdki-pdk_090818.jpg

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی دڕنده‌کانی سوپای پاسداران بۆ‌ سه‌ر حدکا و حدک، هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌ لێدوانێکیدا بۆ "باسنیوز" جه‌ختی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ "ئەوەی لە کۆیە ڕووی داوه‌، پاداشتی یەکێتییە بۆ ئێران و له‌ بری ئەو ساختەکارییە گەورەیە بووه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ یه‌کێتی کردووە".
هه‌روه‌ها عه‌لی جه‌وانمەردی رۆژنامەنووس و میدیاکاری خه‌ڵکی رۆژھەڵاتی كوردستان كە په‌یامنێرو هاوکارێکی دیاری "دەنگی ئەمریكا"یه‌ له‌ دیواری تایبه‌تیی خۆی له‌ فه‌یسبووک، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ سەكۆی ئەو سارۆخانه‌ی ئاراستەی حیزبی دیموکراتی کوردستان كراون، لە سنووری ژیر دەستەڵاتی زۆنی سه‌وز (یەكێتی) بووە و دوو به‌رپرسی باڵای یەكێتی ئاسانکارییان بۆ کردوون.
له‌ بۆردومانەکەی ساڵی ١٩٩٦ کە هێرش کرایە سەر ئوردووگای حیزبی دیموکرات، گرووپێکی نێو یەکێتی ئاسانکارییان بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ی تیرۆریسته‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران کرد. بۆیه‌ هێمن شێخانی بە دڵنیاییەوە ده‌ڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوکاریی ئێرانی کردووە و ئەم خیانەتە و خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و بەدەیان خیانەتی دیکەی یەکێتی لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ەوە، ئەو مێژووەی یەکێتی شانازی پێوە دەکات کە لە ڕابردوودا لە شاخ ھەیبووە، بەداخەوە ھەمووی سڕیوەتەوە." ramin_luqman_zanyar.jpg

دوای لووتشکاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووتاندنی کونسولگه‌رییه‌که‌ی‌ له‌ به‌سره، خه‌ونه‌کانی خاوه‌ن بڕیاره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ره‌ڕۆ و سه‌رکێشه‌ بوون به‌ بڵقی سه‌ر ئاو.. ئه‌وان به‌نیاز بوون میلیشیاکانی حه‌شدی وه‌حشی "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ زه‌بری چه‌کی پێشکه‌وتووی ئه‌مریکی و ده‌بابه‌ی "ئه‌برامز" له‌ خیانه‌تی گه‌وره‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ردا هه‌لدێڕن و به‌ ته‌واوی بیسڕنه‌وه‌، هاوکات هه‌ر سه‌نگه‌رێکی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ باشووردا به‌ ته‌وای خاپوور بکه‌ن و ئاسه‌واریان نه‌هێڵن، حزبی دیموکراتیش له‌ سنووری کۆیه‌ له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی پیلانه‌که‌یان و په‌لاماره‌که‌یاندا بوو. که‌ ئه‌وه‌یان بۆ نه‌چووه‌ سه‌ر، په‌نایان بۆ سارۆخه‌کانیان برد، هه‌تا له په‌له‌قاژه‌ی نه‌مانیان ‌خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ک دوور بخه‌نه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران هێزی خۆیان نمایش بکه‌ن و هاوکات ئیراده‌ی "ڕاسان"ی پێ لاوز بکه‌ن. به‌ڵام نه‌یانزانی به‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه،‌ شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (به‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کانه‌وه) ئیراده‌یان بۆ یه‌کڕیزی و خه‌باتی پێکه‌وه‌یی قایم و مکۆمتر ده‌که‌ن.

له‌ کۆتاییدا ماوه‌ بگوترێ: کورد به‌ ڕشتنی خوێنی چه‌ند سه‌رکرده‌ و پۆلێ پێشمه‌رگه‌ کۆتایی نایێ، ئه‌وه‌ی کۆتایی دێ، ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی کوردکوژانه‌.

بێگومان ته‌مه‌نی سته‌مکار دڕێژ نابێ و ڕۆژێ دادێ خوێنی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی خۆڕاگر و خه‌باتکار و فیداکار و گه‌لانی سته‌م لێ کراوی ئازادیخوازی ئێران ده‌بێته‌ چه‌کوشه‌که‌ی ده‌ستی کاوه‌ و سه‌ری زوحاکی خاوه‌ن فه‌توا له‌ ئێراندا پان ده‌کاته‌وه‌. ئه‌و ڕۆژه‌ دوور نییه‌. هه‌رمان هه‌ر بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌ و نه‌مان و فه‌وتان ته‌نیا چاره‌نووسی کوردکوژانه‌ و که‌واسووری به‌ر له‌شکری کوردقڕانیش به‌ سزای گه‌ل ده‌گا..
 
**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
 
 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2018 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio