Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
دادگاه ی باڵاى وڵاته يكگرتوه كانى ئه مريكا و ده ست له كار كيشانه وه ى دادوه ر كێنێدى چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

دادگاه ی باڵاى وڵاته يكگرتوه كانى ئه مريكا و ده ست له كار كيشانه وه ى دادوه ر كێنێدى

azad_moradian0807.jpg

 

د. ئازاد موراديان

 ١ى مانگى جولاى ٢٠١٨ ى زايينى

دادوه ر ئانتۆنى كێنێدى ته مه ن ٨١ ساڵە، پاش ٣٠ ساڵ ئه ندام بون له دادگاه ى باڵاى ئه مريكا يان ديوانى عالى ئه م وه ڵاته له نامه يه ك كه بۆ سه رۆك كۆمارى ئه مريكاى ناردووه ، ڕایگه ياندووه كه له ئاخرى مانگى جولاى ئه وساڵ دا ده ست له كار ده كێشێته وه و داۆاى كردووه كه سه رۆك كۆمار دادوه رێك بو جيگاى ئه ۆ دابين بكات.

ده ست له كار كێشانه وه ى دادوه ر كێنێدى وه ك قەێرانێك له داهاتوى سيستمى داد و دادوه رى له لايه ن ديمۆكراته كان و ئازاديخوازه كان له ئه مريكا چاوى لێ ده كرێت ، به تايبه ت ئه م ده ست له كار كێشانه له كاتيك دايه كه ئاغاى ترومپ ده توانێت دادوه رى هاو فيكرى كونسيرواتيوه كان له ڕێگاى سيناى ئه مريكاوه ، كه ئا له م كاته دا له ژێر ڕێبه رايه تى زۆرينه ى كونسيرواتيوه كان يان كوماريه كان دايه له جيگاى دادوه ر كێنێدى دامه زرێنێت.
بۆ ئه وه ى كه گرينگى باسه كه روون كه ينه وه ده بێت پيشه كى كۆرته باسێكمان له سه ر سيستمى داد له وڵاته يكگرتوه كانى ئه مريكادا هه بيت.

 

دادگاى بالاى ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا


ئه م دادگايه كه به رزترين پله ى دادوه رى له ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا دايه له سالى ١٧٨٩ ى زايينى، ٢٣٧ سالى پيش دامه زراوه. ئه ركى سه ره كى ئه م دادگايه به پي ده ستوري ولاته يكگرته كان ( ياساى بنه ره تى) بريار دان له سه ر ئه و ناكوكيانه يان قه رارانه يه كه له دادگاكانى ويلايه ته كانى ئه مريكا و هه روه ها دادگاه كانى فيدرالى و لي پرسينه وه به ئه نجام نه گه يشتووه و له نيهايه ت دا بو بريارى نيهايي ده چيته به ر ده ستى ئه م دادگايه.


برياره كانى ئه م دادگايه له هه مو ولايه ته كاندا و له هه مو سيستمى دادوه رى ئه مريكا جيگاى ريزه و ده بيت ئيجرا بكريت. ئه م دادگايه بريارده ره له سه رقيران و ناكوكى له نيوان ولايه ته كانى ئه مريكا له گه ل يه كتر دا وه هه روه ها له گه ل ده وله تى فيدرال دا.
ئه ركى هه ره گرنگى دادگاى بالاى ئه مريكا بريار دان له سه ر ئه و ياسانه يه كه له كونگرسى ئه مريكا و سينا ده ر چيت. به په ى ئه م ئه ركه دادگاى بالا وه ك پاراستنى ده ستورى ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا هه ر ياسايه ك كه موغايره ت و ناكوكى له گه ل ده ستورى ئه مريكا دا بيت ره دى ده كاته وه و بو گورانكارى دينيريته وه بو كونگريسى نوينه رانى ئه مريكا. به م چه شنه هاوسه نگى له نيوان سى هيزى سه ره كى ئه مريكا به پي ده ستور له ئه ستوى ئه م دادگايه دايه.

هه روه ها كه ئاماژه م پى كرد سيستمى دادوه رى ئه مريكا وه ك يه ك له سى هيزى سه ره كى له ئه مريكا بو خوى له سى ئاست و پله دا پيك هاتووه كه هاو شيوه له هه مو ولايه ته كاندا ده بينريت.
له يه كم ئاستى سيستمى دادوه رى ئه مريكا پينج دادگاى جياواز هه يه.
١- دادگاى باج
٢- دادگاى هه ريمى يان سه ر به مه حه له يان شاروچكه يه ك
٣- دادگاى تيجاره ت نيو نه ته وه يي
٤- دادگاى داخوازيه كان و شكايات
٥- دادگاى نيزامى
ئه م پينج دادگايه له ئاستى چاوديرى و نيزاره ت دا له كاتى به ئه نجام نه گه يه شتنى ئيختلافات يان داخوازى لى كولينه وه و ئيعتراز به راى دادوه ره كه ده چيته ئاستيكى سه رتره وه كه هه مويان ئاستيان له ئاستى پينج دادگاه ى سه ره وه له سه رتره وه يه. به شيك له م دادگانه به س له ئاستى پسپورى خويدا هه لسو كه وت ده كات وه ك دادگاى نيزامى و له زور جاريش دا دادگاى باج. به لام هه ر ولايه تيك بو خوى دادگايه كى بالاى هه يه و هه ر چه ن ولايه ت بو خويان يه ك دادگاى پيداچونه وه يان ئه پيليان له ئاستى فيدرال دا هه يه. له ئاسته دا ٤ گروپ دادگاه له ئه مريكا دا ئيش ده كه ن.
ئاستى پيدا چونه وه به سه ر بريارى دادگاكانى گروپى دو هه م له ئه ستوى دادگاى بالاى ولاته يه كگرتوه كانى ئه مريكا يان "سوپريم كورتى ئه مريكا" دايه.

kennedy-res-would-be-disastrous-consequences-800x458.jpg

 

ئه ندامانى دادگاى بالاى ئه مريكا:


دادگاى بالاى ئه مريكا ٩ ئه ندام له خو دا ده گريت كه له لايه ن سه روك كومارى وه خته وه نوينه ر ده كرين و بو ده ست به كار بونيان پيويستيان به ده نگى زورينه ى سيناى ئه مريكايه وه هه يه. هه ر به و هويه، بيرو راى سه روك كومار و حيزبى ده سه لاتدار رولى سه ره كى هه يه له هه لبژاردنى دادوه رى دادگاى بالاى ئه مريكا. ئه ندامانى ئه م دادگايه بو هه مو ته مه نيان له پوستى خويان ده مينه وه، مادام كه خويان ده ست لهكار نه كيشنه وه يان خو نه مرن ئه ركه كانيان به ريوه ده بن.
هه رچه ن يه ك له م ئه ندامانه وه ك دادوه رى بالا يان دادوه رى ئه رشه د ده ناسن و ٨ كه سي كه وه ك يارى ده رى دادوه رى ئه رشه د ، بلام له كاتى ده نگ دان دا هه مو وه ك يه ك مافى يه كسانيان هه يه. دادوه رى ئه رشه د له كاتى قه سه م خواردنى سه روك كومار ئه ركى خويندنه وه و دوپات كردنه وه ى قه سه م و سويندى سه روك كوماري له ئه ستو دايه.
بو ئه وه ى برياريك له دادگاى بالاى ولاته يكگرته كاندا بدريت پيويست به پينج ده نگ هه يه، جا ئه مه ده توانيت بو ته نانه ت وه رگرتنى و قه بول كردنى په روه نده و شكايه تيك دابيت كه له ئاستى ده وله تى فيدرال بو دادگاى بالا ره وانه كرابيت.
به هوى ئه وه ى كه هه ر دادوه ريك له لايه ن سه روك كوماريك هه لبژيردراوه، هه مو كاتيك ئينتيزارى ئه وه ى ده روات كه ئه و دادوه ره سه ربه حيزبى ده سه لات دار بيت، هه رچ ن له واقيع دا هه ر دو حيزبى سه ره كى ئه مريكا له سه ر ئه وه ى را هاتوون كه دادوه رى لي هاتوو، به ئه زمون و خوشناو كه پي ناسه ى ميانه ره وى هه يه هه لبژيريت.

ئيستيعفاى دادوه ر كينيدى باسيكى گرينكة؛

دادوه ر كينيدى له سالى ١٩٨٨ي زاييني دا له لايه ن سه روك كومارى وه خت، پريزيدنت ريگان كه سه ر به كوماريه كان بو هه لبژيريا و له م ماوه ى ٣٠ ساله ى خه زمه تگزارى خوى له دادگاى بالاى ئه مريكا دا زور جار ميشانى داوه كه ده نگى سه ر به خوى خوى هه يه و بگره له چ ن بريارى گرينگ دا له به رژه وه ندى ره وتى ديموكراته كاندا ده نگى داوه. بوونى دادوه ر كينيدى وه ك دادوه ريكى سه ربه خو هاوسه نگى له نيوان ئه ندامانى ئه م دادگايه دا پيك هينا بو و ئه م مه ترسيه له لايه ن ديموكراته كانه وه هاتووه ته ئاراوه كه ئاغاى ترومپ به دانانى دادوه ريكى كونسيرواتيو ده توانيت بو چه ن ده سال وه لات به ره و سياسه ته كونسيرواتيوه كانى كوماريه كان هان بدات. ئه مه له كاتيك دايه كه يه ك له دادوه رانى كه ى ئه م دادكايه، دادوه ر روس بادر كينزبيرگ ماوه يه ك پيش مه قوى ده ست له كار كيشانه وه ى خوى ده ربرى بوو. دادوه ر كينزبيرگ كه له لايه ن پريزيدنت كلينتونه وه هه لبژيردراوه يه ك له ژنانى به ناو بانگ و ئازيديخواز له مه ر ماڤى مروڤ و به تايبه ت يه كسانى ژنانه.

ئه و خالانه ى كه ده توانيت به هاتنه سه ركارى دادوه ريكى كونسيرواتيو جى به جى بكريت.
بوونى دادوه ر كينيدى ريگه رى ئه وه ى بووه كه پينج باسى سه ره كى له بارى ياسا وه له ئه مريكا به ئاستى بريارى يه ك له يه نه وه نه گات.
١- ياساى سيقتى جه نين يان ئه بورشن. ئه م ياسايه ده توانيت ريگر بيت له بارى ياساوه بو كه لك وه ر گرتن له ده وا و ده رمانى دژ به مندال بوون، يان ساقيت كردنى جه نين له كاتى حاميله بوون دا. لايه نگرانى ماڤى ژنان ده لين ئه مه باسى سه ربه خويى دايك و بريار دانى دايك پى شه ل ده كات، له هه مان كات دا كونسيرواتيوه كان به پشت به ستن به ياسا و برياره شه رعيه كان دژ به ماڤى تاكه كه سى و ماڤى ژنان ويستاوه ن. ئاغاى ترومپ له سه ره تاى مشتو مه ره كانى هه لبژاردنى سه روك كومار قه ولى ئه وه ى دا به دانانى دادوه ريكى " لايه نگرى ژيان" ياساى دژ به ئه بورشن دابين ده كات.
٢- ياساى هه لسو كه وتى هاوسه نگ و يه كسان له گه ل هه مو موچه خوره كان و ئه و كه سانه ى كه چ له ده زگا حكومه تيه كان دا يان كه رتى تايبه ت دا ئيش ده كه ن به بى جياوازى له ره نگ و ره گه ز و نه ته وه و باوه رى دينى و ئايينى. ئه م داخوازيه يه ك له داخوازيه سه ره كيه كان له ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا يه كه ميژويه كى كونى هه يه و ده يان سال بزوتنه وه ى يه كسانى خوازى و چالاكى بو ماڤى شارومه ندى له م وه لاته دا نه يتوانيه وه وه ك ياسايه كى سه ربه خو هه مو شاروه ندانى ئه مريكا به بى جياوازى بگريته خو. له سالى ١٩٦١ ى زايينى دا جان اف كينيدى سه روك كومارى وه خت وه ك بريارى حكومه تى بريارى له سه ر لابه ردنى ئه م جياوازيانه دا بلام به ئه نجام نه گه يشت و ئيستاش چ له دم و ده زگا سه ر به حكومه ت دا ، چ له سيستيمى نيزامى و چ له كه رتى تايبه ت دا به ده يان ياساى دژ به يكسانى ماڤى شاروه ندى بريار ده دات. هاتنه سه ركارى دادوه ريكى كونسيرواتيو مه ترسى يه ك لا كردنه وه ي ئه م باسه دينيته ئاراوه.
٣- ئيزدواجى هاوره گه زه كان يان هاو جنسه كان: ئه م باسه چ له بارى ئايينى و چ له بارى ئابوري و سيستمى باج ه وه مشتو مه رى زورى له سه ر بووه و ئيستاش له ئاستى فيدرال دا وه ك ياسايه ك يه ك لايه نكه ره وه ده رنه چووه. دادوه ر كينيدى دور له ئينتيزارى كوماريه كان له ده رفه تيك كه له ئاستى دادگاى بالاى ئه مريكا دا هاتووه ئاراوه له به ر ژه وه ندى ره وتى ديموكراته كان دا ده نگى دا و ياسا كه دژ به هاوره گ زه كان بى ئاكام مايه وه.
٤- ماڤى ده نگ دان له ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا به په ى هه ريم و پاريزگا و به كه لك به ستن به جياكردنه وه ى هه ريمه كان سه ر به دو حيزبى سه ره كى، هاندانى سياسه توانان بو دانانى ياساى ده نگ دان به دانانى چاو لى كردنى گروپى چاودير له ناسنامه ى ده نگ ده ر كه هه موى ئه مانه له زور كات دا بووه ته هوى دابرين و سه رينه وه ى ده نگى ده نگ در كه سه ر به ديموكراته كان بوون. ئه م باسه له دادگاى بالاى ئه مريكا دا به بى ولام ماوه ته وه.
٥- ياساى لابه ردن يان مانه وه ى ئيعدام له ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا. دادوه ر كينيدى له نيوان ئه م سالانه دا يان دژ به ئيعدام بووه يان به چه شينيك هانى داوه كه سه رحه ديك بو ئيعدام له به رچاو بگيريت. دادوه ركينيدى پي وابووه كه ده بى ئيعدام وه ك ئالتيرناتيويك بو موجازاتى تاوانى قه تل و كوشتنى جينايه ت كاره كان چاوى لى كريت.
دادگاى بالاى ئه مريكا و كاريگه رى ئه و له سياسه تى نيو نه ته وى ئه مريكا دا
به په ى ده ستورى ولاته يك گرتووه كانى ئه مريكا، دادگاكانى ئه م ولاته ده توانن له سه ر كار و ئيشى بالويز و كونسول و كاربه ده ستانى ئه م ولاته هه لسه نگاندنيان ببيت و ئه گه ر شكايه تيك بيته ئاراوه مه حكه مه ساز بكه ن،
هه موى ئه و گرى به ستانه ى كه ده وله تى فيدرال له گه ل ولاتانى ديكه دا ده ى به ستيت لي كولينه وه ى له سه ر بكات و شكايه تى خوى تا دادگاى بالا به ريت.
ناكوكى نيوان ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا و ولاتيكى سيه م به ريته به ر دادگاى فيدرال و دادگاى بالا و ده وله تى كاتى وادار بكات بو به ريوه بردنى برياره كانيان
هه لگرساندنى شه ر، ده ستورى راگرتنى شه ر، يان هه ر گرى به ستيك كه سه روه رى ولاته يكگرتووه كانى ئه مريكا بخاته مه ترسيه وه ده توانيت بو بريار دان له نيهايه ت دا بچيته به ر ده ستى دادگاى بالا

سه روه رى ياسا له ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا وه هاى كردووه كه پله ى هاوسه نگى له نيوان سى خوكله ى بريار و ياس و ئيجرائيات ئه م ولاته بپاريزت و رولى دادوه ركانى دادگاى بالا له ئاستيكى گرينگ دا به نه خشينيت.
ئايا ديموكراته كان له سيناى ئه مريكا دادوه رى هه لبيژراوى سه روك كومار قه بول ده كه ن يان چاوه رى هه لبژاردنى مانگى نويمبرى ئه وسال ده بن كه زورينه ى سينا بگرنه ده ست و له كى به ركى هيزدا به ر له خونى دادوه ريكى كونسيرواتيو بو دادگاى بالاى ئه مريكا بگرن.

 

 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2018 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio