Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
ماڵ ئاوایی هاوکارێکی دێرین چاپ ارسال به دوست
سه لاح پيروتى، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ماڵ ئاوایی هاوکارێکی دێرین

salah_piroty.jpg

 

سه لاح پيروتي

واشينتون- ئه مريكا

 هەینی چواری جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی

 

بە داخێکی گرانەوە هاوکاری گەلێک ماندوویی نەناس و دێرین کاک خەلەف زێباری ئەمڕۆ ئێوارە کۆچی دوایی کرد. بە ماڵ ئاوایی ئەو بێژەرە، ڕادیۆی کوردی بە گشتی یەکێک لە باشترین دەنگە بێژە هەڵکەتووەکانی خۆی لە کیس دا. ساڵانێکی زۆر هەر لە سەرەتای دامەزرانی بەشی کوردی کاک خەلەف یەکێک لە ئەو کەسانە بوو کە کاری بێژەری و وەرگێڕی لە دەنگی ئەمەریکا دەست پێکرد. سەردەمانێک ئەو ڕادیۆیە بە لە بەرچاوگرتنی هەڵ و مەرجی بە تایبەت هەستیاری ئەو کات و دامەزراندنی بەشێک بۆ ڕادیۆی کوردی لە لایەن ئەمەریکاوە گرینگێکی زۆری هەبوو. بێگومان ژمارەیەکی زۆر لە گوێگرانی بەشی کوردی لە گەڵ دەنگی خەلەفی زێباری ئاشنان و خۆم یەکێک لە ئەو کەسانە بووم کە سەردەمی خۆی لە چیاکان بە دەنگێکی خاوەن هەست و سەرنج ڕاکێشم دەزانی.

khalaf_zibari.jpg

تایبەمەندی هەرە بەرچاوی کاک خەلەف ئەوە بوو کە ساڵانێک بە سەر تەمەنی دا ڕابردبوو کە لە بەشی کوردی دەستی بە کارکردن کرد. هەر چەند پێشتر لە بەشی ڕادیوی شوڕش لە چیاکان بێژەرێكی چالاکی ڕادیۆ بوو، بەڵام لە بەشی کوردی چونکە زۆرتری کارەکە وەرگێڕان لە ئینگلیسی ڕا بۆ کوردی بوو، کارێکی ئەوەندە ئاسان نەبوو بە تایبەتی بۆ کاک خەلەف کە تەمەنێکی هەبوو درێژە بە ئەو کارە بدات. ئەوەندەی ئەمن ئاگادار بم لە کاری وەرگێری دا دەکرا مرۆڤ پشتی پێ ببەستێت. وەرگێرانەکانی پاراو و جێگای کەڵک لێوەرگرتن بوون. هەر چەند لە ئەمەریکا خوێندنی زانکۆی نەدیتبوو بەڵام بابەت و راپۆرتەکانی بە جۆرێک دەگێرایەوە سەر کوردی کە هەر دەتگوت لە بناخەدا بە کوردی نووسراوبوون.

کاک خەلەف مرۆڤێکی گەلێک بەئەزموون لە ژیان دا بوو. تاڵی و سوێری ژیانی چێشتبوو. خەباتی کردبوو و هاتبوە هەندەران و وەک هەزاران کەسی تر لە گەڵ ژیان بەرەنگاری دەکرد، بە تایبەتی کە ئەم ساڵانەی دوایی لە بەر نەخۆشی دەستی لە کار هەڵگرت و لە ماڵ خەریکی پشوودان بوو.

کارکردن لە گەڵ کاک خەلەف تایبەتمەندی خۆی هەبوو. بە ساڵان و بە شەوانێکی زۆر لە گەڵ کاک خەلەف کارم کرد. ڕێزێکی تایبەتی بۆ هاوکارانی هەبوو. هەر گیز وام نەدی بە جۆرێک ڕەفتار بکات کە بیهەوێت هاوکارێک لێی زوێر بێت. سەنگی خستبوە سەر کاری خۆی و لە سەری بەردەوام بوو.

کارکردن لە گەڵ کاک خەلەف چێژێکی تایبەتی هەبوو. دڵی هاوکارانی نەدەئێشاند. حەزی لە دەمەقاڵە و سەر ئەێشە نەبوو. بە گشتی سەری سازانی هەبوو و ڕێزی لە هاوکارانی دەگرت.

کاک خەلەف بەردەوام خەریکی خوێندنەوە بوو. زۆری حەز لە خوێندنەوەی شێعر بوو و هەڵبەت شێعری "نەسرین" کە بە سەرهاتی خۆشەویستێکی خۆی بوو کردبوویە هەڵبەست و دەنگ خۆشی کورد محەمەد شێخۆ کردبووی بە گۆرانی و گەلێک جاران لە سەر ڕادیۆ بڵاودەکرایەوە.

بە ئه‌م بۆنە تاڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەموو خزم و دۆستان و هۆگرانی دەنگی کاک خەڵەف دەکەم ئەوانەی کە ساڵانێکی زۆر دەنگی بەشی کوردییان بە تایبەت بە دەنگی ئەو ناسی.

ڕوانت شاد کاک خەلەف، قسە خۆش و نوکتەکانت هەرگیز لە یاد ناکەم.

 

سه رچاوه: لاپه رى فيس بووك كاك سه لاح پيروتى

 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2018 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31 1 2 3 4
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio