Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
مالئاوائيت لى ده كه م به ريز سارم خان سادق وه زيرى چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

مالئاوائيت لى ده كه م به ريز سارم خان سادق وه زيرى

sarm_sadegh_vaziri.jpg

ئازاد موراديان

١١ى مانگى ئاوريلى ٢٠١٨ ي زايينى



ئه ورو چوارشه ممه ريكه وتى ١١ ى ئاوريلى ٢٠١٨ ى زايينى، سارم خان سادق وه زيرى له ته مه نى ٩٧ ساله ييدا له شارى "وو" له ولاتى سويسرا بو يكجارى مالئاوايي له گه ل و نيشتمان كرد.
زور به داخه وه م بو كوچى دووايي كه سايه تى پايه به رزى سياسى، كومه لايه تى و مافى مروڤى كورد، سارم الدين سادق وه زيرى.
ريزدار سادق وه زيرى به شيك له ميژوى خه بات و تيكوشانى گه لى كورد له روژ هه لاتى كوردستانه. كه سايه تيكى خوشه ويست ، تيكو شه ريكى ئازادى خواز ، كه پتر له ٥٠ سال له ته مه نى خوى له ريگاى دابين كردنى بنه ما كانى ئازادى و ديموكراسى له ئيران دا و هه ر وه ها له روژ هه لاتي كوردستان دا ته رخان كرد.

 

سارم خان سادق وه زيرى خه باتى بو مافى مروڤ له ده ورانى حكومه تى پاوشايه تى ده ست پي كرد. چ وه ك قوتابيكى زانكو ، وه ك ياساناس، پاريزه رى مافي مروڤ،  چ وه ك دادوه ر و سياسه ت مه داريكى گه وره، روليكى زور به رچاويي له سالانى سه ره تايى شورشى ئيران ده ژ به حكومه تى پاو شايه تى وهه روه ها پاش سه ركه وتنى شورش بووه. به تايبه ت له  سه ره تاى سه ركه وتنى شورشى گه لانى ئيران له تاران په يتختى ئيران  و ه له روژ هه لاتى كوردستان روليكى به نيرخي بوو بو هاندانى كومه لگاى ئيرانى و كورده وارى بو دابين كردنى سيستيمكى ديموكرات، ئاشتى خواز له سه ر بنه ماكانى جارنامه ى جيهانى مافى مروڤ.


پاش هيرشى هه مه لايه نه ى كومارى ئيسلامى بو كوردستان، سارم خان هه وليكى به رچاويان دا بو به رگيرى له شه ر و دانوساندنى ئاشتى و ته وافيق له نيوان شاندى به رپرسايه تى هيزه سياسيه كانى كوردستان (هەیئەتی نوێنەرانی كورد) له لايه كه وه و شاندى پايه به رزى كومارى ئيسلامى له لايه كى كه يه وه.


به داخه وه خه ونه كانى سارم خان بو ئاشتى و ئازادى و ديموكراتيزه كردنى كومه لگا وه دى نه هات و كومارى ئيسلامى به هه مو توانايه وه شورشى ئازادى خوازى كوردستانى سه ركوت كرد.
سالى ٢٠١٤ به يارمه تى گروپيكى دلسوز له لايه نگرانى مافى مروڤ له ده ره وه ى ولات مه راسيمكى گه وره به ريوه چو كه تيدا به شيك زور له كه سايه تى سياسى كورد و فارس و دوستانى له ميژه ى كاك سارم به شداريان تيدا كرد.
يادى سارم خان سادق وه زيرى به رزو به ريز بيت.

http://www.vokradio.com/content/view/1792/1/ 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio