Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < August 2018 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31 1 2
No events
Home arrow ژنان arrow پەری شاکەلی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا
پەری شاکەلی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

پەری شاکەلی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

pari_shakely_02.jpg 

٨ ي مانگى ئاوريل ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه. 
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 
 
  -------------------------------------------------------------------------
 
 تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.

ناوم پەری شاکەلی یە، ساڵی ۱۹۷۱ لە باشووری کوردستان لە دایکبووم. لە گەرمیان، سلێمانی، سنە و هەولێر ژیاووم و ۲۱ ساڵە لە سوێد دەژیم.

لیسانسی ئەدەبیاتی ئینگلیزیم هەیە و میدیا و پەیوەندییەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوین ناسیم خوێندووە.

 له چ ته مه نیکه وه ده ستتان به نوسین کردوه و به رهه مه کانی نوسینی خوتان بناسینن. تا چ ئاستیک نوسینه کانتان به ژیانی شه خسی تووه به ستراوه و ئیلهامی گرتوه؟
بەهۆی هۆگریم بە خوێندنەوە و هەروەها زانینی زمانەکانی کوردی و عەرەبی و پاشتریش فارسی و ئینگلیزی هەر زوو توانیوومە چێژ لە خوێندنەوە وەربگرم. ئەو سەردەمە وەرگێڕان بۆ زمانی کوردیی کەمبوو و بەهۆی توانایی خوێندنەوە بە فارسی و عەرەبی و پاشتریش ئینگلیزی و سوێدی دەرگای ئاشنایی بە ئەدەبیاتی وڵاتانی دیکەم بۆ کرایەوە. ئەو کاتەی ۱۲_۱۳ ساڵ بووم چەند چیرۆکێکی منداڵانم وەرگێڕا و هەروەها کۆمەڵە چیرۆکێکی بەرئاگردانم کۆکردنەوە و نووسیمن. بەداخەوە هەموو ئەوانە لە کاتی ئاوارەیی فەوتان.

پاشتر و لە کۆتایی ۹٠ کاندا لەگەڵ گوڵپەڕ ماوەرانی و لەیلا خاڵەندی یەکەم ماڵپەڕ لە بارەی ژنانەوە بێت داماننا. لەوێدا بابەتی پەیوەندیدار بە ژن و ئەدەبیاتی ژنانمان بڵاودەکردەوە.

پاشتر کە بڵاگی کوردی دامەزرا، لەوێیش نووسینەکانم دەستپێکرد کە لە ڕاستیدا دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆمن. بڵاگ شوێنێک بوو کە توانیم ئازادانە، بێسانسۆر بیرەکانم دەربڕم. هاوکات ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ مەجید ئەحمەدی بەڕێوەبەری حەفتەنامەی ئەلەکترۆنی دیمانە بووم.

لەو حەفتەنامەدا بابەتی ئەدەبی، هونەری ودیمانە و زۆر بابەتی تایبەت بە مەسەلەی ژنمان بڵاودەکردەوە.

پاشتریش ڕاپۆرتی ئەمنەستی" بە دەست خۆمانە توندوتیژی دژی ژنان ڕاگرین " م لە ئینگلیزییەوە کردە pari_sh_book.jpgکوردی و لە کوردستان لە لایەن پەخشخانەی موکریانەوە بڵاوکرایەوە. جگە لەوانە بابەتی وەرگێڕاوم لەم لاو ئەولا بڵاوکراونەتەوە. هەموو ئەزمونێک ڕەنگدەداتەوە لە نووسیندا؛ وەکو بۆ نموونە کارەساتەکانی ئەنفال و هەڵەبجە و ژیانی پێشمەرگایەتی و تاراوگە... هتد. هەروەهاخوێندنی ئەدەبیات، زانینی زمانی جیاواز، گوێگرتن لە مۆسیقای فەرهەنگی جۆراجۆر، سەفەرەکانم و تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵک و زمانی دیکە و بێگومانیش گەورە بوونم لە نێو خێزانێک کە خوێندنەوە و کتێب بەشێکی سەرەکیی بووە تیایدا، بێ تەئسیر نەبووە.

 

خاتو په رى، ئه و خاله سه ره کیانه ی که له سه ر نوسه ر بوونی تو کاریگه ری بووه چی بوون؟ (که سایه تی یا رووداویکی تایبه ت و هتد )

 جگە لەوانەی کە لەسەرەوە باسمکردن، پێموایە بڵاگی کوردی حەفتەنامەی ئەلکترۆنی دیمانە کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر نووسینی من هەبووە. لەوێدا خوێنەر ڕاستەوخۆ بۆچوونی خۆی دەنووسی و من دەمتوانی سوود لەوە وەرگرم بۆ باشترکردنی نووسینەکان و وەرگێڕانەکانم.

  وه ک نوسه ریێكى كورد كه له هه نده ران ژياويت چه نده زمانی دایکی له سه رنوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟ 

 زمانی کوردی زمانی یەکەممە و یەکەمین زمانە کە هەستەکانمی پێدەرببڕم. بەو زمانە لەگەڵ منداڵەکانم دەدوێم. دیاسپۆرا ئەو تایبەتمەندییەی هەیە کە زمانێکی دیکە فێر دەبیت و هەتا زمانی دیکە زیاتر بزانیت، زمانی دایکیت بەهێزتر دەبێت. دەرفەتی بەراورد کردن و گەڕان بە دووای وشەدا زێتر دەبێت و هەروەها پەی بە کەموکوڕییەکانیشی دەبەیت.

وه ک نوسه ریێكى كورد كه ئه زمونى هه نده رانتان هه يه، تا چ  راده يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر نوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟
 
زمانی نووسینم کوردییەوبۆکوردی بابەت وەردەگێڕم و بەشداربوونم لە خەباتی کوردانە بەشێکە لە ناسنامەی من. زۆربەی نووسینەکانم ئەو مۆرکەی لەسەرە.
 

 وه ک نوسه ریکى كورد كه له هه نده رانيش ژياوه ى، چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟

ئەمە بەشێکی گەورەی کەسایەتی منە. لە هەڵبژاردنی بابەتدا لایەنی فێمینیست بوون بە ڕوونی دەردەکەوێت. بۆ نموونە وەرگێرانی کورتە چیرۆکی " رپ" ی داریۆ فۆ و هەورەها وەرگێڕانی بابەتەکانی دکتۆر شەهرزاد موجاب لەبارەی چۆن ژنە پێشمەرگەکان لە شەڕ دەدوێن و وەرگێڕانی ڕاپۆرتی " بەدەست خۆمانە توندوتیژی دژی ژن ڕاگرین!" نمونەگەلێکن لەو کاریگەرییە. هەروەها کێ دەخوێنمەوە و گوێ لە کێ دەگرم.
ئەزموونی ژنی کورد پڕە لە خەبات و بەرخۆدان. کە یان زۆر زۆر کەم نووسراوەتەوە یانیش  لە گۆشەنیگایەکی پیاوانەوە نووسراونەتەوە. ئەزموونی ژن زۆربەی هێشتا هەر لە ئاستی" گێڕانەوەی زارەکیدا" ماوەتەوە. گرنگە کە ئەو ئەزموونە تۆماربکرێت و بنووسرێتەوە، چونکە زۆرینەی ئەزموونەکان لە پیاوەوە بۆ پیاو نووسراونەتەوە. من هیوادارم کە پێگەیەکی ئینتەرنێتی پێکبهێنرێت بۆ بە دۆکیومێنتکردنی ئەو ئەزموونانە.pari_shakely_01.jpg

 

 وه ک نوسه ریکى كورد چه نده ژن بونت کاریگه ری هه بوه له سه رکه وتنتدا یا خو به پيچه وانه ى ئه و بووه ته كوسپ له سه ر ريگاتاندا؟ (وه ك ڕاسیسم ، میسوجینی ، یا هه ر ره گه ز خوازییکی)

سوێد وڵاتێکە کە ئەگەر بتەوێت تێیایدا پێدەگەیت و فێر دەبی. من لێرە زۆر شت لەسەر خۆم فێر بووم. ئەوەی کە ئازادم دەبێت ڕێز لە ئازادی ئەوانی تریش وەرگرم.

لێرە زۆرشت لەسەر مافەکانی مرۆڤ، منداڵ، ژینگە فێربووم و کەڵکم لێوەرگرتووە. سوێد یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ژن لە پێگەی هێزدا دەبینرێت و دەبیسترێت. ئەوە تەجرووبەیەکی بەنرخە بۆ من. بۆ ژنێک کە لە وڵاتگەلێکی داخراوەوە هاتبێت دەتوانێ زۆر بەباشی سەربکەوێت. هەڵبەتە ئەوەیش ئاسان نییە و زۆرجار دەبێ لە سفرەوە دەستپێبکەیت و بە تەواوی پشت بە خۆت و تەنیا خۆت ببەستیت. بەڵام ئەوەیش ئەزموونێکی زۆر بەنرخە. ئەزموونی ژیان بە ئازادی. ئازادییەکی زۆر سادە وەکو نووسین، وەکو سەفەر بە تەنیا و هەڵبژاردنی هاوژیان بۆ نموونە.

پێموایە ڕەگەزپەرستی لە هەموو دنیادا هەیە و دەبینین لەم ساڵانەی دواییەدا هەم توندڕەوی ئایینی و هەمیش ڕەگەزپەرستی زێتر پەرەی سەندووە و سوێدیش لەم حاڵەتە بەدەر نییە. لەوانەیە لێرە بەهۆی ڕەنگی پێستمەوە تووشی هەڵاواردن بم بەڵام یاسا پشتیوانیم دەکات. بەڵام لەو وڵاتانەی کە شەریعەت و دین حوکمی دەکات تەواوی بوونی من وەکو ژن لەژێر قەیدوبەنددایە و خودی یاساکە دژی من و ئازادییەکانمە.

ئه و خاله پوزیتڤ و نيگه تیڤه ى ژیان له هه نده راندا ، كه تا راده ییک کاریگه ری بووه له سه رنوسه ر بوونی تودا چيه؟


باشەکانی ئەوەیە ڕێگەی تاقیکردنەوەی شتە نوێیەکانت بۆ کراوەیە وبە ئاسانی دەتوانی خۆت بەڕۆژ بکەیتەوە.

لایەنە نیگەتیڤەکانیشی دووری و نەبوون لە وڵاتەکەی خۆت. من ئیدی نازانم ژیانی کورد لە کوردستان چۆنە. نووسینی من کوردییە لەبارەی نۆستالژیاییەک یان ژیانی کەسێکی هەندەرانی نەک کوردێک کە ئێستا لە وڵاتی خۆیدا دەژی.

پروژه ى نوسيننت بو داهاتوو چيه و چ په یامێکتان بو نوسه ره انی دیکه له هه نده ران هه یه؟

 یەکێک لە پرۆژەکان لەگەڵ نووسەری کوردی سوێدی نووس، تریفە شاکەلی خەریکی کۆکردنەوەی کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی نووسەرە ژنەکانی سوێدین بۆ وەرگێڕان بە کوردی. یەک دوو پرۆژەی دیکەم هەیە کە جارێ نامەوێ باسییان بکەم.

من هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموو ژنە نووسەرە کوردەکان هەیە و جێگەی شانازین. هەروەک لە سەرەویش باسمکردبوو، پێمخۆشە پێگەیەک بۆ بە دیکیومێنت کردنی ئەزموونی ژنان بکرێتەوە. پێگەیەکی تەواو سەربەخۆ کە ژیانی ژنان بە بێ جیاوازی تێیدا بنوسرێتەوە.

p> **************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1397, VOK Radio