Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < April 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 31 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 1 2 3 4 5 6
No events
Home arrow کوردی arrow مه هاباد قه ره داغى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا
مه هاباد قه ره داغى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

مه هاباد قه ره داغى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

  mahabad_qaradaghi_01.jpg

 
٢ ي مانگى ئاوريل ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
 
بو رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه. 
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 
   
  -------------------------------------------------------------------------
 
 تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان و چونیه تی ژیانتان وه هه ر وه ها  ده س پێ کردنتان به نوسینی کتێب بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
 

 من مەهاباد قەرەداغی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٦ی شاری کفریم لە باشووری کوردستان. شاعیر، نووسەر، رۆژنامەنووس و لێکۆڵەرەم. لە ساڵی ١٩٨٠ ەوە لە مەیدانی نووسینم و تا ئێستا بەردەوامم. بەرهەمی ئەو ساڵانەی نووسینم ٣٤ کتێبە لە بوارەکانی شیعر، کورتەچیرۆک، ڕۆمان، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی، وەرگێڕان.

 له چ ته مه نیکه وه ده ستتان به نوسین کردوه و به رهه مه کانی نوسینی خوتان بناسینن. تا چ ئاستیک نوسینه کانتان به ژیانی شه خسی تووه به ستراوه و ئیلهامی گرتوه؟
 
 لە ١٢ ساڵی تەمەنمەوە دەستم بە نووسین کرد و لە چواردە ساڵیمەوە بەرهەمەکانم بڵاو دەبوونەوە. هەر لە چواردەساڵیمەوە لەبەر نووسینی ئەدەبی بەرگری حوکم درام و ساڵێکم لە زینداندا بەسەر برد، هەر کە لە زیندانیش ئازادبووم دەستم کردەوە بە تێکۆشان و بەردەوام بووم، چ لە بواری نووسین و چ وەک ئەندامێکی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان. سەرەتا تەنیا شیعرم دەنووسی، هێدی هێدی دەستم بە کورتە چیرۆک کرد و لە ١٩٩١ بەدواشەوە ڕۆمانیش دەنووسم و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی، ئەدەبی و مێژووییش بەشێکن لە کارەکانم.

ژیانی تایبەتی هەر کەسێک کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی نووسین و ئاستی نووسینەکانی، بۆ منیش هەروایە. بە حوکمی ئەوەی هەر لە گەنجییەوە تێکەڵاوی سیاسەت و کەشی گشتی بووم و زیندانی سیاسی بووم، لە بەرهەمە ئەدەبییەکانیشمدا ئەو دۆخانە ڕەنگدانەوەیان هەبووە.

 
mahabad_qaradaghi_afratism.jpg
خاتو مه هاباد، زور پيروزباييتان لى ده كه ين به بونه ى چاپى به رهه مى نوى ئه دبىتان. تكايه سه باره ت به کتێبه که تان به كورتى زانياريمان پى بده ن؟

کتێبی نوێم ناوی (ئافرەتیزم) ە و توێژینەوەیەکە سەبارەت بە مێژووی تێکۆشان بۆ مافی یەکسان لە باشووری کوردستان، لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، واتە لە ساڵی ١٩١٨ەوە تا ٢٠١٨.
لەم کتێبەدا میتودی رەخنەی مێژوویی کە میتودێکی کۆمەڵناسییە بەکار براوە بۆ ساغکردنەوەی مێژووی خەباتی ژنان لە باشووری کوردستان. لە دەستپێکدا پێشینەی مێژوویی خەباتی ژنانی دنیا و فێمینیزم باسکراوە، ئینجا کاریگەری ئەوان لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میسر وەک نموونە وەرگیراوە، ئینجا باس لە ژنانی کوردستان کراوە. لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە هەوڵ و تێکۆشانەکانی ژنان بۆ ئەوەی لە پەراوێزی کۆمەڵەوە بێنە ناو کۆمەڵەوە و کاری رێکخراوەیی ژنانی کوردستان باس کراوە. بە شێوەیەکی چڕتریش باس لە چارەکەسەدەی کۆتایی کراوە کە خەباتێکی سیستەماتیکی رێکخراو دەستی پێکرد بۆ ئەو مەبەستە و لە پەرلەمان و حکومەتیشدا رەنگی دایەوە و کاری بۆ کرا.
 

خاتو مه هاباد، ئه و خاله سه ره کیانه ی که له سه ر نوسه ر بوونی تو کاریگه ری بووه چی بوون؟ (که سایه تی یا رووداویکی تایبه ت و هتد ).
 
دوو پرەنسیپی سەرەکی وەک هێڵی گشتی نووسینەکانم وابوون، یەکەمیان یەکسانخوازی و دووەمیان ئازادیخوازی. جگە لە نووسین بە پراکتیکیش بۆ ئەو دوو پرەنسیپە بەردەوام لە خەباتدا بووم. ڕووداوە تایبەتییەکانی ژیانم بە ڕووداوە گشتییەکانی نەتەوەکەمەوە گرێدراو بووە، بۆیە هەردووکیان کاریگەرییان هەبووە لەسەر بیرکردنەوە و دەربڕینەکانم.  mahabad_qaradaghi_photo.jpg
 
  وه ک نوسه ریێكى كورد كه له هه نده ران ژياويت چه نده زمانی دایکی له سه رنوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟
 
 من لە کوردستان دەژیم و ئەزموونی دایاسپۆراشم هەیە. ساڵانێکی زۆر لە سوێد ژیاوم و سیستەمی ئەو وڵاتە کاریگەری زۆر پۆزەتیڤی هەبووە لەسەرم و هاوکار و هاندەرم بووە بۆ پڕبەرهەمی و گەشەسەندن و بەردەوامی. بۆ نموونە من تا نەچووم بۆ سوێد نەمتوانی بەرهەمەکانی خۆم چاپ بکەم، لە سەردەمی رژێمی بەعسدا چەندین جار هەوڵی چاپکردنی دیوانی شیعری خۆمم داوە و سانسۆر کراوە و قەدەغە کراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ کە گەیشتمە سوێد دەستم کرد بە چاپکردنیان و دەزگای کولتووری سوێد و سندوقی نووسەرانی سوێد هاوکارییان کردم و زیاتر لە ١٢ کتێبم لەوێ چاپ کرد. کە گەڕاشمەوە بۆ کوردستان لە ٢٠٠٥، لە کوردستانیش دەرفەتی چاپکردن باش ببووەوە و کتێبەکانی دیکەم چاپ و بڵاوکردنەوە.
  
وه ک نوسه ریێكى كورد كه ئه زمونى هه نده رانتان هه يه، تا چ  راده يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر نوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟
 
شتێک هەیە چەند جارێکی تریش گووتوومە، من ئەگەر کوردیش نەبوایەم بۆ کورد هەر خەباتم دەکرد، ئەگەر ژنیش نەبوایەم بۆ ژن هەر خەباتم دەکرد، چونکە نەتەوەی کورد و توخمی مێ چەوساوەن و منیش لەو سۆنگەیەوە خەباتیان بۆ دەکەم. خەباتی نەتەوەیی من خەباتێکی مرۆڤانەیە، خەباتم بۆ ژنانیش هەر لە هەمان چوارچیوەدایە. چوارچێوەی بیرکردنەوەی من هیومانیستییە (مرۆڤگەرایە). 

 

 وه ک نوسه ریکى كورد كه له هه نده رانيش ژياوه ى،  چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟

بە شانازییەوە دەیڵێم کە من فێمینیستم و پشتئەستوورم بە دنیابینییەکی ژنانەی مرۆڤانەوە. فێمینیزم ئەڵتەرناتیڤێکی دادپەروەرانەی پێشنیار کردووە بۆ سیستەمە ستەمکارانەکەی بابسالاری. فێمینیزم مرۆڤسالاری کردۆتە دیدگایەکی رۆشن، بۆیە من لەو رۆشناییەوە دنیا دەبینم. 

 وه ک نوسه ریکى كورد چه نده ژن بونت کاریگه ری هه بوه له سه رکه وتنتدا یا خو به پيچه وانه ى ئه و بووه ته كوسپ له سه ر ريگاتاندا؟ (وه ك ڕاسیسم ، میسوجینی ، یا هه ر ره گه ز خوازییکی.

چ لە هەندەران و چ لە کوردستان، لە بیرکردنەوەی خۆمدا هیچ کاتێک ژنبوونم بە بەربەست نەزانیوە بۆ گەشەسەندن، بەڵام ڕوون بینیومە کە هەڵاواردنێکی سیستەماتیکییانە لە هەموو بار و بوارێکی ژیاندا هەیە و لەسەر بنچینەی توخمبەندی مرۆڤەکانی دابەش و پەرت کردووە. لە رۆژئاوا کاری زۆر بۆ کاڵکردنەوەی ئەو ناهاوسەنگیەی جێندەرییە کراوە و ئەنجامی هەبووە، لە کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێشتا لە سەرەتاکانین و کاری زۆر لێبڕاوانەمان ماوە بیکەین بۆ ئەو مەبەستە. 

ئه و خاله پوزیتو و نگه تیوانه ى ژیان له هه نده راندا ، كه تا راده ییک کاریگه ری بووه له سه رنوسه ر بوونی تودا چيه؟

کاریگەری هەندەران لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت، بە پێی ئەوەی تا چ ڕادەیەک پلانت هەیە بۆ سوود وەرگرتن لە تواناکارییەکانی هەندەران. ئەگەر مرۆڤ بەرنامەی نەبێت، دەشێ هەندەران ببێتە هۆی نامۆبوون و خەمۆکی و واقوڕمان. من بەهرەمەند بووم بە تواناکارییەکانی هەندەران. فێری زمان بووم و لە زانکۆ خوێندم و سەفەری وڵاتانم کرد و لە کولتوورە جیاوازەکانەوە فێر بووم.mahabad_qaradaghi_books.jpg

  چ په یامێکتان بو نوسه ره انی دیکه له هه نده ران هه یه؟

وڵاتانی هەندەران هەموویان وەکو يه ك نین. سیستەمی سوێد بۆ نووسەران تواناکاری باشی هەیە و نووسەرانی کوردی سوێد زۆربەمان سوودمان لەو تواناکارییانەوەرگرتووە و هیچ جیاوازی نەکراوە لە نێوان نووسەرێکی سویدی و نووسەرێکی تر کە لە سویددا دەژی، بە پێی یاسا. هیوادارم هەموومان بتوانین بە پلانەوە سوود لە کاتەکانی خۆمان وەربگرین بۆ خزمەتکردنی ئەدەب و زمان و کولتووری خۆمان.  

چۆن کتێبه تازه که تان و هه ر وه ها به رهه مه کانی دیکه تان بگاتە دەستی خوازیارانی؟

ئەم کتێبە تازەیەم بە سپۆنسەری (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) چاپ کراوە. بێگومان دەدرێتە کتێبخانە و کتێبفرۆشییەکانیش لە کوردستاندا، بەڵام بۆ هەندەران بڕێک زەحمەتە ناردنی، چونکە تا ئێستا سیستەمی پۆست لە کوردستاندا ئەوەندە پیشکەوتوو نییە ئەو دەرفەتە دروست بکات و کتێب بۆ هەموو وڵاتان بنێرین و لە گەیشتنی بێ خەم بین.  

 

 

 

 

 

 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1397, VOK Radio