Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کورد چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

 خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

salar_baba_shikh.jpg

 

سالار حیسامی

١١ فوريه ٢٠١٨ ى زايينى

هه ولير- كوردستان

 

 

دوو کۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، که‌ له‌ (٢٠ و ٣٠)ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و‌ سه‌ره‌تا لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە بارەگای سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی "ناوەندێکی هاوکاری" به‌ڕێوه‌چوون، ده‌کرێ به‌ هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی و دڵخۆشکه‌ر له‌ قه‌ڵه‌م بدرێ، هه‌ر هه‌نگاوێکیش له‌ پێناوی پته‌وکردنی یه‌کڕیزی و کار و بڕیار‌ی پێکه‌وه‌یی کورد، بێ شک دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌ره‌و پێش ده‌با، ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه‌‌ش شایانی ڕێز و پێزانینی گه‌له‌که‌یان ده‌بن.

kurdish_front_pdki_komaleh_khabat_022018.jpg

 

کۆبووه‌نه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌که‌ی حزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ که‌ (حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەلەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران)ی له‌خۆ گرتبوو، لە ئاکامدا پێکهێنانی ناوەندێکی هاوکاری لێکەوتەوە و پاش ده‌ستنیشانکردنی ناوی ئەو ناوەندە، له‌ سه‌ر چەند بڕیارێکی هاوبه‌ش ساغ بوونەوە، له‌وانه‌:

- دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێکهێنانی بەرەی کورستانی،

-کار و خەباتی هاوبه‌ش بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی و هاتنەئارای دەسەڵاتێکی دیموکراتیک لە ئێراندا،

-پشتیوانیی لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و کۆتاییهێنان به‌ سەرکوتی دڕندانه‌ی خۆپێشاندەران و گیراوەکان و ئیدانه‌کردنی ئازارو ئەشکەنجەدان و کوشتنیان،

-مه‌حکووم کردنی پەلاماردانی عەفرین و خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان له‌ لایه‌ن سوپای تورکیە و داوای هاتنه‌ سه‌رخه‌تی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاوەستاندنی ئەو دەستدرێژییانەی تورکیه‌

و ...

چه‌ند خاڵێکی دیکه‌، که‌ هه‌ر هه‌مووییان چاوه‌ڕوانکراو بوون، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری لایه‌نه‌کان هه‌موویان که‌سانی شۆڕشگێر و خاوه‌ن خه‌بات و هزری گه‌شی سیاسین که‌ ده‌کارن کاری گه‌وره‌تریش بکه‌ن، دڵنیاشم له‌وه‌ی ڕوانگه‌ی هیچ لایه‌نێکیان به‌و ئاراسته‌یه‌ نییه‌ که‌ هێزه‌کانی دیکه‌ و ڕه‌سه‌نی گۆڕه‌پانه‌که‌ نادیده‌ بگرن، یان هاوخه‌باتییان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه‌. وه‌ک له‌ به‌ڵاغی کۆتاییشدا بۆ میدیاکان باسیان کرد، دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێکهێنانی بەرەی کورستانی، به‌رایی (ئه‌وله‌وییه‌ت) کار و هه‌نگاوه‌کانیان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ هه‌ر دوو لایه‌نی دیموکرات و دوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه ‌به‌په‌له‌ یه‌کبگرنه‌وه‌ و هاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌رییان پێکه‌وه‌ گرێ بده‌نه‌وه‌، که‌ کاری وا هه‌م هه‌ڵقوڵاوی خواستی گه‌لی به‌شمه‌ینه‌تمانه‌، هه‌م وزه‌ و وره‌ی پۆڵایین بۆ کار و خه‌باتی لێبڕاوانه‌تر‌ به‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌به‌خشێ، هاوکات له‌و ناونده‌دا پێویسته‌ هیچ لایه‌نێکی سیاسی پشتگوێ نه‌خرێ.

ناکری هێزێکی گه‌وره‌ و دیاری وه‌ک پارتی ئازادیی کوردستان، یان په‌ژاک، یان هه‌ر لایه‌نێکی خاوه‌ن خه‌بات و تێکۆشان په‌راوێز بخرێن. ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره‌ ناکۆکییه‌ک له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کانی ڕابردووش هه‌بێ، یان له‌ به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی و مێتۆدی هزری و ئایدیای پێک ناکۆک هه‌بێ، ده‌کرێ هه‌ر له‌و ناوه‌نده‌دا له سه‌ر بنه‌مای "تێگه‌یشتن  و تێگه‌یاندن" دیالۆگی له‌سه‌ر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتێکی به‌هێزی یه‌کگرتوو کاناڵیزه‌ بکرێ و  پلاتفۆرمێکی شایانی خواستی گه‌له‌که‌مان هه‌مووان له‌ خۆی کۆ بکاته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر له‌و بواره‌دا هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵنه‌گرن و کۆبووه‌نه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌ نه‌بێته‌ سێ قۆڵی(یه‌ک دیموکرات، یه‌ک کۆمه‌ڵه‌، یه‌ک خه‌بات) و به‌ په‌له‌ هه‌موو پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێ خڕ نه‌کرێته‌وه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ته‌نیا یه‌کتر چزاندن و دوورکه‌وتنه‌وه‌ و یه‌کدی قبووڵنه‌کردنی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.

پێویسته‌ په‌ندی گه‌وره‌ له‌ باشووری کوردستان وه‌ربگرین، که‌ یه‌کتر قبووڵنه‌کردن و ناته‌بایی و قواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکییانه‌ له‌ لایه‌ن نه‌یارانه‌وه‌ وایکرد، هه‌وڵی دڵسۆزانیش بکرێته‌ قوربانیی پیلان و پلانی فاشیل و دوژمنکارانه و په‌ره‌دان به‌ دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی، که‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ده‌ست به‌ داوێنبوونی نه‌یار و داگیرکه‌رانی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌، سه‌ره‌نجام به‌شێکی گه‌وره‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانیشیان له سه‌ر دانا. ‌ 

 

له‌ دوماهیدا ماوه‌ بگوترێ:

ته‌نیا بیروڕاگۆڕینەوەی لایەنەکانی ناوه‌نده‌که‌ لە بارەی رووداو و ئاڵوگۆڕە گرنگەکانی کوردستان و ئێران و ناوچه‌که‌ و بڵاوکردنه‌وه‌ی گوتاری هاوبەش، شۆڕشه‌که‌ به‌ره‌و پێش نابا، سه‌رکردایه‌تیی وشیاری هه‌موو لایه‌نه‌کان باش ده‌زانن که‌ هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و یه‌کڕیزی و ته‌بایی و یه‌کتر قبووڵکردن و هه‌نگاوی پراکتیکیی پێکه‌وه‌یی سه‌رکه‌وتنه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کا.. بۆیه‌ کاتی به‌کرده‌ییکردنی ئه‌و‌ زانینانه‌ هاتووه‌ و زۆریش دواخراوه‌..

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio