Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
مەرجەعییەتی شیعەی عێراق بەرەو ملكەجبوون پەلكێش دەكرێت چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

مەرجەعییەتی شیعەی عێراق بەرەو ملكەجبوون پەلكێش دەكرێت!  

  salar_baba_shikh.jpg

سالار حیسامی
 
هه ولير- كوردستان
 
٨ ي مانگى ئوكتوبري ٢٠١٧ ى زايينى
 
 
 
 
دوای رزگاركردنی عێراق لە ستەمی دیكتاتۆریەتی بەعسی لە لایەن ئەمریكاوە، كۆتایی بە دەسەڵاتی رەهای كەمینەی عەرەبی سوننە لە عێراقدا هات و سوپای بەعسی بە تەواوی هەڵوەشایەوە. عێراقی ئەو كات توانای بونیادنانەوەی دەوڵەتی نەبوو. بەشێك لە حزب و كەسایەتییەكانی شیعەی ئۆپۆزیسیۆن لە ژێر سێبەری حوكمڕانیی باشووری كوردستاندا ئۆتراقیان كردبوو، زۆربەشیان سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران و جیرەبگیری ئەو وڵاتە مەزهەبگەرایە بوون. بۆیە باشووری كوردستان كە لەو كاتەدا ئەزموونێكی 12 ساڵانەی خۆبەڕێوەبەری هەبوو، پەرلەمان و حكومەتی كارای هەبوو، لە رووی هێزی سەربازی و ئەمنیشەوە توانای پاراستن و بەرگریكردنی تا رادەیەك رێكخراو بوو، (ئەگەرچی هێزەكانی پێشمەرگە لە ژێر یەك چەتری لەشكری و سوپای میللی كوردستاندا نەبوون و دوو ئیدارەیی بەسەریدا زاڵ بوو) لە بونیادنانەوەی عێراقی نوێدا بەشداری كرد.
kurd_shia_iraq.jpg

دوای ئەوەی حكومەتی زۆرینە لە عێراق دەسەڵاتی گرتەدەست، بەتایبەتی لە دوای پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، كۆماری ئیسلامیی ئێران پیلان و پلانی جۆراجۆری داڕشت بۆ ئەوەی ئیرادەی سیاسیی حوكمڕانانی عێراقی نوێ بە تەواوی گوێڕایەڵی خۆی بكا. ئێران لەسەر دەمی سەرۆك وەزیریی نوری ئەلمالكی ئەو ئامانجەی پێكا، لەو كاتەوە تا ئێستاشی لەگەڵ بێ، هەتا هاتووە شوێن پێی خۆی لە عێراق قایمتر كردووە، تەنانەت هەوڵی ئەوەشی داوە مەرجەعییەتی شیعەی عێراق بخاتە ژێر ركێفی خۆی و سیستەمی (ولی فیه) هەناردەی ئەم وڵاتە داڕووخاوە مەزهەبگەرایە بكا.

ئایەتوڵا سیستانی وەك باڵاترین مەرجەعی شیعە لە عێراق، لەوانەیە هەستی بە لەقبوونی پێگەی خۆی، یان مەرجەعییەتی(نەجەف) نەكردبێ، كە خەریكە حەوزەی عیلمییەی (قوم) بە تەواوی ناكارای دەكا و ئیرادەی خۆی بەسەریدا دەسەپێنێ، بەڵام ئێران سنوورێكی بۆ دەستتێوەردان لەكاروباری سیاسی، سەربازی، ئایینی و مەزهەبیی عێراقدا نەهێشتووەتەوە!

نوری مالیكی بە فیتی دیكتاتۆریی ئایینی ئێران، هاوبەشیی ڕاستەقینەی كورد و عەرەبی شیعە و سوننەی عێراقی پێشێل كرد و دەستووری پەسەندكراوی گەلانی عێراقی كرد بە قوربانیی رای راوێژكارێكی سوپای قودسی ئێران، بۆیە پاكتاوكردنی سوننەی دەست پێكرد، هەر ئەوەش زەمینەی بۆ سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) خۆش كرد. سوننەی عێراقی ئامێزیان بۆ ئەو هێزە تیرۆریستە كردەوە. مووسڵ دووەم گەورە شاری عێراق بە ئاسانی داگیر كرا و پێتج فەیلەقی سەربازی بە هەموو كەرەستەیەكی جەنگی و چەكی پێشكەوتووی ئەمریكی كە بۆ سوپای عێراقی بەجێمابوو، كەوتە دەست دڕندەكانی داعش كە خەریك بوو لە بەغداش نزیك ببنەوە، بەڵام كە پەلاماری كوردستانیان دا، بڕیاری سەرۆك مەسعود بارزانی و ئیرادەی گەل و بەرخۆدانی پێشمەرگە بۆ شەڕی سەرانسەری بە دروشمی (كوردستان یا نەمان) هاوكێشەكەی گۆڕی و سەرەنجام دوای قوربانیبوونی هەزاران پێشمەرگەی وڵاتپارێز و پشتیوانیی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانیی دژی داعش، ئەفسانەی ئەو دڕندانە پووچەڵ كرایەوە، كە بە كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی و بە سەبایاكردنی ژن و كچی پاكیزەیان، چەپەڵترین و رەشترین كارنامەی دژی مرۆڤایەتییان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار كرد.

لەو هەل و مەرجەدا، ئایەتوڵا سیستانی وەك گەورە مەرجەعی شیعە لە عێراق هاتە سەر خەت و فەتوایەكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعشییەكان دا، بەڵام لە كاتێكدا كە پێشمەرگە تەنیا هێزی دوژمن شكێن بوو كە لە سەر زەوی شەڕی تیرۆریستانی داعشی دەكرد و لە سنوورێك بە درێژایی پتر لە هەزار كیلۆمەتر لە جەنگێكی سەخت و دژوار و پڕقوربانیدا بوو، بەغدا بە فەرمانی مالیكی و بە فیتی تاران، بودجەی كوردستانی بڕێ، رێگریشی لە گەیشتنی چەك و تەقەمەنی و هاریكاری نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە كرد، ئایەتوڵا سیستانی تا ئێستاشی لەگەڵ بێ، قڕوقەپی لەو غەدر و ستەمە گەورەیە كردووەو لە بەرامبەر برسیكردنی ملیۆن كەسی و بڕینی مووچەی خەڵكی سڤیلی باشووری كوردستانیش نقەی دەرنەهاتووە! كەچی لەدژی گەلپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستان و مافی چارەی خۆنووسینی كورد، هەر ئەوەندەی ماوە حوكمی جیهادی خومەینی بۆ كوردقڕان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە فەتوایەك لە باشووری كوردستان دووبارە بكاتەوە، ئەوەش لە حاڵێكدایە كە زۆر بە باشی دەزانێ، هەرگیز شیعەی عێراق بە بێ هاریكاری كورد نەیدەتوانی ببێتە ئەو هێزە كە خۆی بۆ كورد گیڤ بكاتەوە! بۆیە بە هەموو پێوەرەكان دەكڕێ بڵێین:
سیاسەتی هەناردەكردنی (ولی فقیە)ی ئێران، مەرجەعییەتی شیعەی عێراقی بەتەواوی بەرەو ملكەجبوون پەلكێش كردووە!
 
**************************************

 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2017 > »
M T W T F S S
25 26 27 28 29 30 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31 1 2 3 4 5
© 2007 - 1396, VOK Radio