Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ئەقڵییەتی نەتەوەییمان مەخەنە ژێر جەڕومەنگەنەی پرسیارەوە! چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئەقڵییەتی نەتەوەییمان مەخەنە ژێر جەڕومەنگەنەی پرسیارەوە!

 

salar_baba_shikh.jpgسالار حیسامی

٢ى سيپتمبرى ٢٠١٧ ى زايينى

هه ولير، كوردستان

فاكت و هۆکارە دەرەکییەکان، کاریگەريی زۆر نەرێنییان لە سەر دۆزی کوردو داگیركردنی خاكی هەبووە، بەڵام كێشە ناوخۆییەكان کە پەیوەستە بە ڕۆڵی پەروەردەی داگیرکەران و ئەقڵییەتی نەتەوەیی کوردەوە، سەرەكیترین هۆكارن كە تا ئێستا ئەم نەتەوە كەونارایە بێ كیان و بێ دەوڵەت ماوەتەوە.


بێگومان لە دوای دابەشكردنی خاكی كوردستان و خستنەژێر ركێفی داگیركەرانی كوردستانەوە، گەلی كورد بەردەوام هەوڵی رزگاری خاكەكەی و دەستەبەركردنی سەربەستیی خۆی داوە و لەو پێناوەشدا مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی تۆمار كردووە، بەڵام لە سەدەی رابردوو تا هەنووكە سەرەڕای سەرهەڵدانی هەموو شۆڕشەكان لە هەر چوار كەرتی كوردستانی دابەشكراودا، جگە لە كۆمارێكی كەم تەمەن لە مەهاباد-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و دەوڵەتە جوانەمەرگەكەی شێخ مەحموودی حەفید و حكومەتێكی سەر بە ناوەند لە باشووری كوردستاندا، كورد دەستكەوتێكی ئەوتۆی نەتەوەیی نەبووە، واتە ئەوەشی كە هەبووەو هەیە، ناچێتە خانەی دەوڵەتداری و دەوڵەتێكی ناسراو بە پێوانەی نێودەوڵەتی، یەكێ لە هۆكارەكانی ئەم خەسارە مەزنەش ناتەبایی ناوخۆیی بووە، لە ئێستاشدا كە كوردی باشوور دەرفەتێكی زێڕینی بۆ هەڵكەوتووەو وەرچەرخانێكی گەورە لە ڕوانگەی وڵاتانی زلهێزی جیهان بەرامبەر بە دۆزی كورد بەدی دەكرێ، هەمان خەساری مەزن (ناتەبایی ناوخۆیی) خەریكە ئەقڵییەتی نەتەوەیی كورد دەخاتە ژێر پرسیار!!

 

بڕیاری بوێرانە و بەجێی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری كوردستان، دەبوو ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و هەمووان بە دەنگی بەڵێ و زۆر بە گەرمی پێشوازییان لەم بڕیارە مێژووییە بكردایە، كەچی زۆر بەداخەوە ژمارەیەك كوردزمان دەنگیان خستووەتە پاڵ دەنگی نەیار و تەنانەت دوژمنانی كوردستان و بە پاساوی جیاواز و ناڕەوا و نابەجێ هەوڵی لەباربردنی ئەو دەرفەتە دەدەن، كە چارەنووسی نەتەوەییمان دەستنیشان دەكا!


ئەو تاقم و لایەنانەی كە لەم دۆخە زۆر هەستیارەی باشووری كوردستاندا لە بەرەی دژی گەل و دژی چارەنووسی نەتەوەیی كورددا خۆیان نمایش دەكەن، یان لە ئەقڵییەتی نەتەوەیی داماڵدراون، یان لە پێناوی وەرگرتنی هەندێ ئیمتیازی دونیاییدا گەمە بە چارەنووسی نەتەوەیی خۆیان دەكەن!! ئەوانە هاوبیرانی -عەلی خامنەیی و نووری مالیكی -ن و بە ڕەوای دەزانن عەرەب زیاتر لە 20 دەوڵەتی هەبێ، بەڵام كوردی خاوەن شارستانیەت و مێژووی دوور یەك دەوڵەتیشی نەبێ! ئەوانە بۆیان گرنگ نییە جارێكی دی تاوانە گەورەكانی حوكمی جیهاد دژی كورد و كارەساتەكانی ئەنفال و كیمیاباران و كوردقڕان دووبارە ببنەوە و ڕای گشتی جیهانی و نێودەوڵەتیش بە كێشەی ناوخۆیی لە قەڵەمی بدا!

 

kurdish_flag_gettyimages-454283776.jpg

 

با هاوبيرانی نووری مالیكی پەندێ لەو پەیامەی شاعیر و نووسەری گەورەی عەرەب (محەمەد مەهدی ئەلجەواهیری) وەربگرن كە گوتوویەتی: ((من دەوڵەتی كوردی نابینم، بەڵام ئەگەر نەوەكەشم نەیبینی، ئەوە مانای ئەوەیە تا ئەو سەردەمەش جیهان لە ئاست كورد دەستی لە بێ ئەخلاقی هەڵنەگرتووە.))

لە كۆتاییدا ماوە بگوترێ ئەو كوردزمانانەی ئەقڵییەتی نەتەوەییمان دەخەنە ژێر جڕومەنگەنەی پرسیارەوە، تەنیا كارنامەیەكی ڕەش و ڕابردوویەكی تاریكیان پێ دەبڕدرێ!

**************************************

 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2017 > »
M T W T F S S
25 26 27 28 29 30 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31 1 2 3 4 5
© 2007 - 1396, VOK Radio