ڕوانگه: په‌سند کردنی ىڕیاری گه‌مارۆگه‌لی نوێ دژی سوپای پاسدارانی ئێران له کۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریکا
شاهێد عەلەوی
به شى كوردى ده نگى ئه مريكا
٢٦ ي جولاى ٢٠١٧
ئه‌نجۆمه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا به کۆی ده‌نگ گهماروگهلێکی نوێیان دژی سوپای پاسدارانی ئێران په‌سه‌ند کرد. به پێی ئه‌م بڕیاره سوپای پاسدارنی ئێران به‌رپرس و جێبه‌جێکه‌ری سه‌ره‌کی ئاژاوه‌گێڕی و پشتگری له ڕێکخراوه تیرۆریستیه‌کان له ناوچه‌که‌دایه و دوای به یاسا بوونی ئه‌م گه‌مارۆیه، ده‌سه‌ڵاتی تڕا‌مپ ده‌بێت له 90 ڕۆژدا سۆپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆریستیه‌وه.
38ساڵ دوای کۆتایی هاتن به پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و ئه‌مه‌ریکا و شه‌ڕه قسه‌ی به‌رده‌وامی نێوان دوو وڵاته‌که و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆ له عێراق و سووریا، چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م دوو وڵاته تووشی ئاڵوزیه‌کی ڕاسته‌وخۆی جێدی بن؟
ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ئاماده‌ی تۆند کردنی گۆشاره‌کان له سه‌ر ئێرانه و چاوه‌ڕوانی چ گۆارنکاریهک له‌و وڵاته ده‌کات؟ ئێران و سوپای پاسدارن به کرده‌وه چۆن ده‌توانن له به‌رانبه‌ر گۆشاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن؟
ئایا هیچ لایه‌نێک له ئێران یان ئه‌مه‌ریکا هه‌یه که به‌رژه‌وندی
خۆی له تۆندتر بوونی ڕه‌وشه‌که‌ی نێوان دو وڵاته‌که ببینێت و به کرده‌وه
به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت؟
ژنراڵ باقری، فه‌رمانده‌ی
بنکه‌ی گشتی هێزه‌کانی سه‌ربازی ئێران ده‌ڵێت خستنی نێوی سوپای پاسداران له
لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستیه‌کان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ده‌توانێت مه‌ترسی
گه‌وره بۆ بنکه‌کان و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که دروست بکات.
پێشتریش
هه‌ندێک به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی و زانیاری ئه‌مه‌ریکا هۆشداریان داوه که
ئه‌مه ده‌توانێت ئاسایشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له ناوچه‌که بخاته
مه‌ترسیه‌وه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه
له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان دۆکتور ئازاد مۆرادیان، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتوی
کالیفۆرنیا و هاوڕێ یوسفی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان دانیشتووی هه‌رێمی
کۆردستان تاوتۆ ده‌که‌ین.
سه ر چاوه: https://www.dengiamerika.com/a/iran-usa/3960170.html
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|