Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ئێرانيش ڕیفراندۆمێكی ئازادی پێویستە چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئێرانيش ڕیفراندۆمێكی ئازادی پێویستە


salar_baba_shikh.jpg

 

 

سالار حیسامی

٢٧ ى مانگى ئه يار ٢٠١٧

هه ولير- كوردستان

 

گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران كە سەرخۆشیی ڕماندنی دەسەڵاتی پاشایەتیی پەهلەوی-یەكان لە ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی سڕی كردبوون، لە ریفراندۆمیكدا كە لە رۆژانی 10 و 11 خاكەلێوەی 1358 جێبەجێ كرا و  زياتر لە (20 مليۆن و 288 هەزار كەسی خاوەن دەنگ) تێیدا بەشداربوون، (2و98%)ی دەنگدەران بە (بەڵێ) دەنگیان بە (كۆماری ئیسلامی) دا.


ئەو رێژە بێ هاوتایە لە بەشداریی دەنگدەران كە رۆژی ١٢ی خاكەلێوەی كردە "روز جمهوری اسلامی ایران"، مەشرووعییەتێكی شكۆداری بە ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی بونیادنەری يەكەم دەوڵەتی كۆماريی (لە دوای دەسەڵاتێكی 2537 ساڵەی پاشایەتی) بەخشی، ئەویش كۆمەڵێ لە كەسانی ناسیاسی، بێ ئەزموون، بێفرشك و توندڕۆی لە خۆی كۆكردبووەوە، بۆیە حوكمڕانییەكەی چەند مانگی پڕ نەكردەوە، ئەو شكۆیە نەك هەر خەوشدار بوو، بگرە بەتەواوی كەوتە ژێر جڕومەنگەنەی پرسیارەوەو بە حوكمی جیهاد لە دژی كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان شكۆیەكە بووە بڵقی سەرئاو! هاوتەمەنەكانی ئێمە باشیان لە بیرە دوای نەمانی بەرگریی خەڵكی و دووركەوتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شارەكان، سادق خلخاڵی (دادوەری بێ دادگە) چۆن بەربووە گیانی خەڵك و بە فەرمانی ئەو تاوانبارە، هەزاران گەنج و كەسایەتی لە لادێ و شارەكان، یان قەنارەیان بۆ هەڵخرا، یان بە ڕێژنەی گوللە هەناسەبڕیان كردن.


تا ئێرە مەبەست لەم نووسینە وەبیرهێنانەوەی ئەو گشتپرسییە بوو، كە دوای نزیكەی چوار دەیە، تا ئێستاش دەسەڵاتدارانی تاران خۆیانی پێ گیڤ دەكەنەوەو هەموو ساڵێك ئەو ریفراندۆمە بە چاوی خەڵكی وەزاڵەهاتووی بندەستیان و ڕای گشتی جیهانیدا دەدەنەوە، بۆ ئەوەی  مەشرووعییەتی دەسەڵاتی مەزهەبگەرای خۆیانی پێ بسەپێننەوە، هەتا دۆلارە نەوتییەكان بۆ بەرفراوانكردنی هیلالی شیعە و شەڕی بەوەكالەت تەرخان بكرێ و ئەوەندەی دی گەلانی ستەملێكراوی ژێر دەسەڵاتیان بەلەنگاز و بێنەوا و داماو بكەن!

 


دیارە نووسین و باسكردنی كارنامەی ڕەشی تاوانەكانی ئەو ماوەیە لە حوكمڕانییان چەندین پەرتووكی پێویستە و ئەو پلاتفۆرمە نەگریس و پڕجینایەتە لە نووسینێكی كورتدا جێی نابێتەوە، بەڵام دەكرێ بە كورتی ڕێكارگەلێ بخەینە بەردەم ڕای گشتی بۆ ڕزگاربوون لەو تابۆیە كە ئێرانییەكان بەگشتی و كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی بەتایبەتی تووشی چارەنووسێكی نادیار كردووە. بێگومان چەند بژارەیەك هەن كە دەكرێ بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە ناڕەوایە ئاماژەیان پێ بكرێ، لەوانە:
 * جارێكی دی گشتپرسییەكی هاوشێوەی 12ی خاكەلێوەی 1358ی هەتاوی دووپات بكرێتەوە، بەڵام لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی گەلانی ئێران بتوانن ئازادنە چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن. ئەوە داواكارییەكی هاوتەریبی خواستی پاتەخۆرانی بەرفەرمانی وەلی فەقیه نییە، بەڵام ئەگەر جێبەجێ بكرێ، بە دڵنیاییەوە، بە رێژەیەكی نزیك لە گشتی پێچەوانەی ڕیفراندۆمەكەی بونیادنانی كۆماری ئیسلامی دەبێ، ئەوەش بە بێ قوربانیدان و خوێن ڕژان خەونی ورچە زستانێی مەشرووعییەتی ئەو دەسەڵاتە مەزهەبگەرایە كۆتایی پێ دێنێ.


* ڕاپەرینی جەماوەری، ئەمەیان دیارە قوربانیدانێكی زۆری دەوێ، بەڵام هێزی هیچ دیكتاتۆرێ لە ئیرادەی گەل بەهێزتر نییە.


* دەستوەردانی سەربازیی وڵاتانی زلهێزی جیهان، ئەمەشیان كاولكاری و قوربانییەكی زۆری لێ دەكەوێتەوە. ئەگەرچی لێدان و بە ئامانج كردنی ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی چەكی ناوكی و چەكسازیی ئێران لە لایەن چەند دەوڵەتێكەوە یەكێكە لە بژارەكان، ئەوەش سەرهەڵدانی جەماوەری خێراتر دەكا.  


* ڕاسانی گەلان و ڕاپەڕین و شەڕی چەكداری گەلان لە دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆری(هەر نەتەوەیەك لە سنووری خۆیەوە، كوردستان، خوزستان، بەلوچستان و... هتد)، ئەمەشیان ئەگەر پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە پشت نەبێ، ئەوا چیڕبوونەوە و چەكی دەستی هیچ نەتەوەیەكیان لە ئاستی سوپای پڕچەكی ئێراندا نییە، ئەگەرچی پێشمەرگە زۆر جار لە شەڕی پارتیزانی و نابەرانبەردا چۆكی بە دوژمنانی داداوە، بەڵام ئەوەش پشت جەبهەیەكی قایمی پێویستە، بۆ ئەوەی قوربانییانی ئەم هێزە خەڵكییە كەمتر بێ.  


ئەمانە و چەندین ڕێكار و بژاری دیكە هەن، بەڵام لە هەموویان لۆژیكیتر و مرۆڤانەتر ئەوەیە كە لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی گشتپرسییەك بكرێ و سندووقەكانی دەنگدان دوابڕیاردەر بن.
لە كۆتاييدا دەكرێ ئەو پرسیارانە بخەینە بەر دیدی گشتی:


    •    ئایا حوكمڕانانی تاران كە بەردەوام بۆ مەشرووعییەتی دەسەڵاتەكەیان پەنا بۆ گشتپرسییەكەی 38 ساڵ پێش ئێستا دەبەن و بە "یوم اللە" ناوی دەبەن، بۆچی دوای هاتنی دوو جیلی دی، ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی نوێ بۆ پێشگیری لە قوربانیبوونی خەڵكی سڤیل قبووڵ ناكەن و هەتا كەی بێباكانە جیابیرانیان سەركوت دەكەن، كە لە سنووری 60 ملیۆن هاووڵاتی تێدەپەڕن؟!

 
    •     ئایا ئەگەر گەلانی ئێران ڕۆژێك لە ڕۆژان لە ڕیفراندۆمێكدا بتوانن خۆیان لە دەست دەوڵەتێكی دیكتاتۆر و مەزهەبگەرا و تیرۆریستپەروەر ڕزگار بكەن، كە لە ئاماری فەساد و لەشفرۆشی و بێكاری و تووشبوون بە مادە هۆشبەرەكان و سانسۆر و خەفەقان و كوشتنی جیابیران سەرلیستی وڵاتانی كارنامەڕەشە، بۆچی ئەو ڕۆژە "یوم الله" نییە؟!

**************************************

 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < July 2017 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
© 2007 - 1396, VOK Radio