Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < November 2017 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 1 2 3
Home arrow کوردی arrow کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان
کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA ره زا كه عبى   

کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان

 reza-kaabi.jpg

 رەزا کەعبی

 

April 5, 2017

 

 

 

 

 1- هەڵکردنی دێرکاتی ئاڵای کوردستان له کەرکوک، کۆماری ئیسلامی ڕاچڵەکاند و له کاتێکدا له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆیی سەرەکی دوژمنایەتی ڕەگەزی و ئایینی و هۆیی سەرەکی به لارێدا بردنی هەر خەباتێکی ئازادیخۆازیە، قسە له پێکهاتەی جیاواز و قسە له ئێراقی یەکپارچە دەکات.
kirkuk_flag.jpg

2- هەر له رووخاندنی رژیمی پاشایەتی له ئێران له زستانی ۱۹۷۹ که دەرفەتێکی زێرینی بۆ بزاڤی رزگاریخۆازی گەلی کورد له باشور رەخساند و بۆ جەستەی تێکشکاو و زامە قوڵەکانی، هەتۆانێکی به نرخ بو، کۆماری ئیسلامی نە زۆر به نهێنی، کاری دەستێوەردان و به هێزکردنی ڕێکخراوە ئیسلامیەکانی دەسپێکرد و له باری ستراتژییەوە له ناوەرۆک بەتاڵکردنی بزووتنەوەی کوردستانی له بزاڤێکی شۆرشگێر و بزاڤێک که بایەخەکانی مرۆڤایەتی وەک بەشداری ژنان، جیاوازی ئایینی و جیاوازی سیاسی حزبەکان و پاراستنی پێکهاتەکانی جۆراجۆر و هاپەیمانی له گەل گەڵانی ناوچەکە و دۆست و پشتیۆانی هەر حەرەکەت و خەباتێکی سیاسی دژی دیکتاتۆری تێدا ریشەی داکوتابو، خستە دەستوری کاری خۆیەوە و هەر له رۆژی یەکەمەوە حسابێکی گەورەی بۆ ناکۆکی ناو بزووتنەوەکە کردەوە که به داخەوە ساڵانێکی درێژ کەڵکی خۆیی لێوەرگرت.

 

3- کۆماری ئیسلامی له بە ڵارێدا بردنی بزوتنەوە شۆرشگێر و جەماوەریەکان و کردنیان به ئامرازی سیاست و بەرژەوەندی خۆیی له رۆژهەڵاتی ناوەراست، سیاسەت، تاکتیک، ئەزمون و شێۆازی زۆر جێکەوتوی هەیە. بزووتنەوەی گەلی فەلەستینی وەها به لارێدا بردوە که ئیسە له ئێران هە چەشنە قسەکردن و پشتیۆانی له فەلەستین به واتای تائیدی سیاستی کۆماری ئیسلامی دێتە ئەژمار و خەڵکی بۆ نارەزایەتی دەربرین له دژی کۆماری ئیسلامی، روی خۆش بەرامبەر به فەلەستین دەرنابرن. یەکێک له هۆکارەکانی کەمبونەوەی پشتیۆانی جیهانی له فەلەستین، تێکەڵبونی بەشێکی بەرچاوی ئەم بزووتنەوە له گەڵ کۆماری ئیسلامی بوە. کۆماری ئیسلامی زۆری هەوڵدا که بزووتنەوەی کوردستانیش بەو ئاقارەدا بەرێ، بەڵام رێشە و مێژو و ئاگاهی خەڵک و حزبەکانی، هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بێ ئاکام هێشتوەتەوە. هەرچەند لەم ئاستەی ئیسەشدا زەرەری به بزووتنەوەی کورد گەیاندوە. 

 

  4- کۆماری ئیسلامی ئەگەرچی زۆر سەرسەختانە سیاست و ستراتژی خۆیی دەباتە پێشەوە و به هێزکردنی هێزە هاوپەیمان و ئیسلامیە شێعەکانی زۆر دڵ فەراوان بردوەتە پێشەوە، بەڵام زۆر عەمەڵ گەرایانە (پراگماتیست) هەلسوکەوتی له گەڵ بزووتنەوە و حزب و رێکخراوە نەیار و تەنانەت دوژمنەکانی کردوە و زیرەکانە بۆ مەبەستەکانی خۆیی به کاری هێناون. له ئەفغانستان و پاکستان و عێراق و لوبنان و یەمەن به القاعدە و زرقاوی و ئەنساروالسلام و جندوالسلام و داعش حوزوری خۆیی تامین کردوە له کاتێکدا دوژمنی ئایینی و مەزهەبی و خۆێنی هەمویانە. یارمەتیان دەکا و دەسودڵبازە له باری ماڵی و تەسلیحاتی. بەڵام له پەناشەوە هاوپەیمانی سەرەکی خۆیی پەیدا دەکا و زاڵی دەکا وەک سوریە و یەمەن و عێراق و ......

 

5- رژیمەکانی ئێران به گشتی و تایبەتی تر کۆماری ئیسلامی له ئاست مەسەلەی کورد به گشتی، زیاتر لە داگیرکەرانی دیکەی کوردستان، رۆڵیان گێراوە و هێز و دەوڵەتی سەرەکی بون که نەهێلن کورد به مافی چارەنوسی خۆیی نزیک بێتەوە و رێگایان پیشانی تورکیە و عێراق و سوریە داوە و دەوری سەرەکیان گێراوە.

 

  6-  کۆماری ئیسلامی زۆری هەوڵداوە بزووتنەوەی کوردستان له ناوەرۆکی خۆیی بەتاڵ بکات، بیکاتە بەشێک له ستراتژی خۆیی له ناوچەکە و له ناوخۆیی ئێرانیش نەتەوەکان و خۆاست و هەستی نەتەوەکانی بن دەستی خاو بکاتە و به لارێدا بیبات. بەڵام مێژوی بزاڤی کوردستان، شورش و دامەزراندنی حوکمرانی کورد بۆ ماوەی کەمیش بوبێ و شورش و خەباتی سیاسی و پێشمەرگانەی دەیان ساڵە و گەورە، جەماوەری بون، ناو و ناوبانگی جیهانی خەباتی گەلی کورد و ئەوەی که سەرچاوی بیر و هەزری زۆربەی هەرە زۆری حزب و رەوتەکان چپ و سوسیالیستی بوە و ریشەی داکوتاوە، نەتۆانیوە به رادەی کەمیش له مەبەستەکەی خۆیی نزیک بێتەوە.

 

 7- کۆماری ئیسلامی زۆر هەوڵیدا ئیسلامیەکان رێک بخات بەڵام هەم سونی بونیان و هەم گوشار و زەختی زۆر به هێزی بزووتنەوەی رزگاریخۆازی له سەر پێگەی جەماوەری هێزە ئیسلامیەکان بەربەست بون له گەیشتنی بەو مەبەستە.

 

8-  له قەیرانی سیاسی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی و مەترسی سەرهەڵدانی شەپۆلی نارەزایەتی جەماوەری، کوردستانی رۆژهەڵات مەترسی گەورەیە له سەر کۆماری ئیسلامی، بونی حزبەکانی رۆژهەڵات له باشور و بونی باشور وەک پارچێکی ئازادکراوە چەقڵی چاوی ئەو رژیمەوە، هەر بۆیە خاوکردنەوەی رەوەندی سیاسی، ناکۆکی سازکردن له نێۆان حزبەکان و دروستکردنی قەیران له دوای قەیران بۆ هەرێم و تا تێکشاندنی یەکجاری بۆ کۆماری ئیسلامی هەم تاکتیکە هەم ستراتژی.

 

9-  له رۆژهەڵاتی ناوەراست، کوردستان ئەو مەڵبەندە نمونەیە که سەرەرای سنورێکی هاوبەشی درێژ له گەڵ کۆماری ئیسلامی زۆر زۆر کەم تۆانیوە مەبەستەکانی به ئەنجام بگەیەنێ. له کاتێکدا تۆانیویە له دورترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست پێگەی خۆیی بنیاد بنێ و بۆ دور خستنەوەی کێشە له خۆیی کەڵکی لێوەر بگرێ.

  10 - هیزەکانی هەرێمی کوردستان و له پێشیانەوە پارتی و یەکیەتی پێویستە ئەم هەلومەرجە باشتر بناسن. به هەر رادەێک بەرامبەر به یەک نەرمی بنوێنن و "تەنازول" بۆ یەک بکەن به هەمان رادە دەتۆانن له بەرامبەر رژیمە داگیرکەرەکان و به تایبەت کۆماری ئیسلامی سەر سەخت و سەر سنگین بن و رێگاکانی دەستێوەردانی بەرتەسک بکەن یا به تەواوی دایخەن. هەرێمی کوردستان دەتۆانێ و دەبێ بۆ ئەم مەبەستە و بۆ دورخستنەوەی کۆماری ئیسلامی له خۆیی و له سنورەکانی پشت به حزبەکان و جەماوەری رۆژهەڵاتی کوردستان ببستێ.

 

Source: https://www.facebook.com/reza.kaabi.566/posts/1910428159193834

 

 

**************************************

 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

  <

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1396, VOK Radio