Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < May 2017 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31 1 2 3 4
Home arrow کوردی arrow با ئەم نەورۆزە بكرێتە هەوێنی یەكگرتن بەرەو ڕزگاری لە بندەستی

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
با ئەم نەورۆزە بكرێتە هەوێنی یەكگرتن بەرەو ڕزگاری لە بندەستی چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

با ئەم نەورۆزە بكرێتە هەوێنی یەكگرتن بەرەو ڕزگاری لە بندەستی


salar_baba_shikh.jpgسالار حیسامی

٢٢ ى ئادارى ٢٠١٧ ى زايينى

هه ولير- كوردستان

شرۆڤە و لێكدانەوەی دۆخی كورد لەم چاخەدا شتێكی زۆر دژوار نییە، ئەوەی نادیارە، ئەو داهاتووەیە كە كورد خۆی بە دەستی خۆی خەریكە لە سەر ڕمبازی و بەرژەوەندی شەخسی و حزبی دەیكاتە قاوتی بەر با!


لە ئێستادا باشووری كوردستان سەرەڕای هەموو كەموكوڕییەكانی لە سایەی فیداكاری و خوێنی گەشی پێشمەرگە و خۆڕاگریی خەڵك، وێڕای دابڕانی ئابووری لە عێراق، خەریكە لە جیابوونەوەیەكی ددانپێدانراوی نێودەوڵەتی لە عێراق نزیك دەبێتەوە. رۆژئاوای كوردستان سەرەڕای پاوانخوازییەكانی تاك حزبی و هەڵە زەقە سیاسییەكانی، سیستمێكی خۆبەڕێوەبەری هەیە. كوردی باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانش بە حیماسەتێكی نیشتمانی و نەتەوەییەوە داوای یەكگرتن و یەكبوونی هێزە كوردییەكان دەكەن. خۆینجۆشانی ناو دەماری نەتەوەییان وایكردووە، لە ئێستاوە بە ڕەشبەڵەك و جەمەدانی و هەوری و میزەرە و ڕەشتی لەسەكردن و بە پۆشینی جلوبەرگی كوردی پێشوازی لە نەورۆز بكەن و ئاهەنگی جۆراوجۆر بگێڕن.

حزب و لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كەم تا زۆر بە جۆرێ لە جۆرەكان هەوڵی لە یەك نزیكبوونەوە دەدەن و بەپێی ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەی كە ڕوویان داوە و ڕوو دەدەن، خۆیان بۆ چالاكیی جۆراوجۆر لە قووڵایی خاكی خۆیاندا تەیار دەكەن. كەچی مخابن لە شنگالی باشووری كوردستان چەكی دەستی كورد بەرانبەر كورد سوار دەكرێ! بێ شك كاڵفامترین مرۆڤی بێزار لە سیاسەتیش، باش دەزانێ كە بۆچی و كام دەوڵەت ئاگری ئەو شەڕە خۆش دەكا و بۆچی دەخوازێ لەناوخۆی باشووری كوردستاندا دوای زۆر ئەزموونی تاڵ، هێشتا بە ڕیتمی سەردەمی شەڕی ناوخۆ لەو دەهۆڵی نەحسی شەڕی خۆخۆری بدرێتەوە.

nowruz_2017google.jpg
كەواتە بەرچاوڕوونییەكی زۆر هەیە لەوەی كە بۆچی ئەو هەموو ئاژاەوە و پەرتەوازییە بەرۆكی كوردی كردووە. هەر ئەو یەكتر نەخوێندنەوە و هەوڵێ یەكتر سڕینەوەشە كە گەمەیەكی ترسناك و نادیار بە چارەنووسی كورد دەكا، دایكی دووگیانی ئەو هەل و دەرفەتە زێڕینە مێژووییەش تووشی خوێنبەربوون (نەزیف) و لەبارچوونی كۆرپەلەی هیواكانی كورد دەكا!

 

رێگەچارە چییە؟


بێگومان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە كارێكی زۆر قورس و گران نییە، لەبەر ئەوەی ئەگەر وەك میدیاكارێك مایكێ لە بەردەم هەر هاووڵاتییەكی خوێندەوار و نەخوێندەواری كورددا دابنێین، ئەم وەڵامە تۆمار دەكەین:


ڕێگەچارە ئەوەیە سەركردەی كورد لە بری عەبدایەتی و خوڵامەتیكردن بۆ داگیركەرانی كوردستان، ببنە خاوەن ئیرادەیەكی نەتەوەیی و حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەر كێشەیەكیان پێكەوە هەیە، بەلاوەی بنێن و لە سەر حیسابی هیچ لایەنێكی دیكە پێوەنديی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی بەركەوتەی كورد دروست نەكەن.


ئەوەتا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە پتر لە ٥٠ دەوڵەتی جیهلن لەخۆ دەگرێ و هەروەها وڵاتانی زلهێزیش دەیانەوێ ئاوڕێ لە كورد بدەنەوە، كەچی كورد بە فیتی یەك دوو وڵاتی داگیركەری خاكی كوردان، بەربوونەتە گیانی یەكتری! هەموو ئاژاوەكەش بۆ ئەوەیە باشووری كوردستان بەو هەموو دەستكەوتانەیەوە لە پرۆسەی سەربەخۆیی دوور بكەوێتەوە!


لە كۆتاییدا پێموایە هەموو كوردستانییان دەخوازن ئەم نەورۆزە بكرێتە هەوێنی یەكگرتن و یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد بەرەو ڕزگاری لە بندەستی و بە نەهێشتنی گەندەڵ و گەندەڵكار و گەندەڵی، بەردی بناغەی دەوڵەتی كوردستان بونیاد بنرێتەوە، هەر ئەمەشە رۆحی شەهیدان و یەكەم پێشەوا و سەرۆك كۆماری كوردستان شاد دەكا .

 

**************************************

 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1396, VOK Radio