Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
ئەمریكاو بژاری "گۆڕانی نیزام" لەئێران چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئەمریكاو بژاری "گۆڕانی نیزام" لەئێران!

 salar_hisami.jpg

سالار حيسامى

٢٥ ى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى

هه ولير- كوردستان

   

"ئێران پشتیوانی تيرۆریزمە"

 
ئەو سەردێڕە هەواڵێكی تازەی میدیا جیهانییەكان نییە، لەوەتی كۆماری ئیسلامی لەئێران دامەزراوە، ئەو دەسەڵاتە مەزهەبگەرایە، گەرای تیرۆری بڵاوكردووەتەوە. لەناوخۆی وڵاتەوە دەستیان پێكردو دواتر بەتیرۆری نێودەوڵەتیشەوە نەوستان و پشتیوانيی چەندین هێزی تیرۆریستییان كردو ميلیشیای جۆراوجۆریان دروست كرد، هەتا "شەڕی بەوەكالەت"یان بۆ بكەن، بەڵام ئەوەی جێی سەسوڕمانە، ئەوەیە كە زلهێزانی جیهان بەردەوام چاوپۆشییان لەو هەموو تاوانە كردووەو بەدەگمەن بەرپەرچیان داوەتەوە. واتە كاردانەوەكانیان لەسزای ئابووری تێنەپەڕیوەو تەنانەت سەفارەت و كۆنسولخانەی داخراویشیان لەو وڵاتەدا كردووەتەوە، كە نموونەی بەرچاویان كردنەوەی سەفارتی بەریتانیا بوو!


ئەگەر بمانەوێ خوێندنەوەی ڕاشكاوانەمان بۆ ئەو دۆخە هەبێ، دەكرێ بڵێین ئاكامی هەموو هاوكێشەكان تائێستا لەقازانجی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە. لەبەر ئەوەی ئێران نەك هەر پاشەكشەی پێ نەكراوە، بگرە قەوارەی دەستڕۆیشتوویی و دەستوەردانەكانی لەكاروباری وڵاتانی ناوچەكە بەرفراوانتر بووەو جگە لەعێراق و سووریەو لوبنان، بەرەو یەمەن و چەندین وڵاتی دیكەی ناوچەكە و جیهان هەڵكشاوە!

iraq_iran_us.jpg
ڕاستە دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەكانی بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەكی ناوكی چڕكردەوە، ڕووبەڕووی هەندێك فشاری نێودەوڵەتی بووەوە، بەڵام ئابڵۆقە ئابوورییەكانیش تاهەنوكە نەیتوانیوە گۆڕانێكی جەوهەری لەسیاسەتی ئەو وڵاتەدا دروست بكا.

تەنانەت ماوەیەك گۆڕانی نيزام "تغيير نظام"ی ئێران، بەتایبەتی لەسەردەمی سەرۆكایەتیی "بوش"دا يەكێ لە بژاردەكانی بەردەم سیاسەتی ئەمریكی بوو، بەڵام لە سەردەمی "ئۆباما"دا ئەو بژارە، نەك هەر بەلاوە نرا، بگرە نەرمی نواندنەكانی كۆشكی سپی رێككەوتنی ئێران و وڵاتانی (5+1)ی لێكەوتەوە!


لەدوای بڕیاری(گۆڕانی نیزام)ی عێراقی لەلایەن ئەمریكاوە، كە ڕزگاركردنی عێراق و داڕووخانی ڕژیمی بەعسی لێكەوتەوە، بەدامەزرانی حكومەتی زۆرینەی شیعە، دەستی ئێران بۆ هەناردەكردنی سیاسەتی (انقلاب اسلامی) واڵاتر كرا. لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لەعێراق، ئەم وڵاتە هیچ ئیرادەیەكی سەربەخۆی نەماو ژەنەڕالەكانی سوپای پاسداران كە خولیای بەرفراوانكردنی هیلالی شیعەن، بوون بە سیاسەت داڕێژەری عێراق و بەتایبەتی لەسەردەمی نووری مالیكی دەستیان بە پاكتاوكردنی سوننەی عێراق كرد، كە ئەنجامەكەی سەرهەڵدانی داعش و تەسلیمبوونی پێنج فیرقەی سوپای عێراق بوو، كە هەموو چەك و كەرەستەی پێشكەوتووی ئەمریكیی خۆشیان پێشكەشی چەكدارانی داعش كردو ئەو هێزە دڕندەیەش لەدووەم شاری گەورەی عێراقدا(مووسڵ) دەوڵەتی خەڵافەتیان دامەزراندو هەزاران كیلۆمەتری خاكی ئەو وڵاتەیان داگیركردو غرووری سەركەوتنەكانیشیان وای لێكردن، پەلاماری خاك و نامووسی كوردانیش بدەن، بەڵام هەیبەت و كەرامەت و نەبەردی پێشمەرگە، نەك لووتی ئەو هێزە لەخۆباییەی شكاندو خاكی كوردی لەو تاعوونە پاك كردەوە، بگرە هەرلەسەر دەستی پێشمەرگەو بە هیممەت و فیداكاری و پشتیوانیی ئەم هێزە خۆڕاگرە نەتەوەییە، وا خەریكە سوپا دۆڕاوەكەی عێراق، بۆێری ئەوە دەكا داعش لە مووسڵ وەدەر بنێ!


بۆ ئەوەی لە سەرباسەكە دوور نەكەوینەوە، ناچارین باسی چەكامەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو تەبایی و یەكڕیزیی ئەم هێزە قارەمانەو هاوكات ناتەبایی و ململانێی ناڕەوای حزبی لەباشووری كوردستان (كە بەشێكی ئەوەش بەشێوەیەكی ڕاستەوحۆ بەدەستوەردانەكانی ئێرانەوە گرێ دراوە) بەلاوە بنێین و بۆ ئەو سەردێڕە بگەڕێینەوە كە لەئێستادا ئاماژەیەكە بەوەی چیدی ئەمریكاو كۆمەڵگەی جیهانی، ئێرانی تیرۆریستپەروەریان پێ هەزم ناكرێ.


لەم ڕۆژانەدا وتەبێژی كۆشكی سپی(جاش ئەرنەست) لەكونفرانسێكی ميدياييدا سەبارەت بە سیاسەت و كارنامە و پێگەی ئێران ئاماژەی بە چەند خاڵی گرینگ كرد، ئەوەی كە "دەوڵەتی ئەمریكا دەسەڵاتی پێویستى بۆ ئابڵوقەدانی ئێران هەیە." يان "بەڵگەی ئەوە هەیە كە ئێران رێز لەڕێساكانی مافی مرۆڤ ناگرێ." يان "دەسەڵاتی پێویستمان بۆ ئابڵوقەی سەر ئێران هەیە." يان "ئێران بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی سارۆخی دوورهاوێژ و..." هەمووی لێدوانی دووبارە و چەندبارەى كۆشكی سپی بوون، بەڵام ئەوەی كە بوێرانە پێداگری لێكردو گوتی: "ئێران پشتیوانی لەتيرۆریزم دەكاو هەڕەشە و مەترسییە بۆ ناوچەكە" جۆرێ لە وتاری ڕاشكاوانەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكایە، كە لەدەستپێكی سەرۆكایەتی سەرۆك "دۆناڵد ترامپ" شاهیدی دووپاتبوونەوەی دەبین و بێگومان بژاردەی "تغيير نظام"يش لەسەر مێزی دروستكەرانی سیاسەتی كۆشكی سپی دادەنرێتەوە.


**************************************

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < June 2018 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 1
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio