Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ئێران بە بەردەوامیی تیرۆرەكانی ڕیسواتر دەبێ چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئێران بە بەردەوامیی تیرۆرەكانی ڕیسواتر دەبێ!


salar_hisami.jpgسالار حیسامی

هه ولير- كوردستان

٢١ ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى

 

لەدرێژترین شەوی ساڵ و یەلدای چاوەڕوانی سپێدەی درێژبوونەوەی ڕۆژی هیواكاندا، جارێكی دی دەستی ڕەشی تیرۆرو بەكرێگرتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە گیانی پاكی ڕۆڵەكانی خۆرهەڵات و لەبەردەم بارگەی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان لەنزیك كۆیە-ی باشووری وڵاتدا، بەدوو كردەی ترسنۆكانەی دانانی بۆمبی چێنراوو تەقینەوەیان، ئەوەندەی دی پێشینەو كارنامەی ڕەشی خۆیان تاريكتر كرد.


تیرۆریستپەروەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز پەند لەڕابردووی ڕەش و نەگریسیان وەرناگرن. ئەوان چاك دەزانن كۆمەڵگەی جیهانی چیدی ئەو دەسەڵاتە تیرۆریستپەروەرە قبووڵ ناكا. بۆیە ئەوەی بۆیان بلوێ‌، بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچەكە دەیكەن و، بەپەلەقاژە هەوڵی دوورخستنەوەی شەڕ لەسنوورەكانی دەسەڵاتیان دەدەن.

pdki_koyeh.jpg

 

ئەو لافاوی خوێنەی خەڵكی شڤیل لەعێراق، سووریە، یەمەن و وڵاتانی دی، بەرهەمی بیرۆكەی فاشیلی پیلانگێڕانی مەزهەبگەرای ئێرانە، كە دەخوازن بەهەر نرخێ‌ بووە، سیاسەتی شكستخواردووی ویلایەتی فەقیە هەناردەبكەن، بۆ ئەوەی دەستڕۆیشتوویی هیلالی شیعە بەرفراوانتر بكرێ‌! كە ئەوەشیان بۆ ناچێتەسەرو دەشزانن گەلانی بندەستیان لەئێراندا، بەدەست نەهامەتی و بێدەرتانییەوە وەزاڵەهاتوون و گڕكانی قینیان لەتەقینەوەدایە، سەركوتی دڕندانەیان لەناوخۆدا گشتگیرتردەكەن و بە تیرۆرەكانی دەرەوەی سنوورەكەشیان هەوڵی دوورخستنەوەو سستكردنی چالاكیی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن دەدەن. ئیدی ئاوڕ لەو ڕابردووە نادەنەوە كە تیرۆری تەنانەت سەركردەكانیش نەك نەیتوانیوە تواناو بڕستی هێزی دژبەریان كەم بكاتەوە، بگرە بەپێچەوانەوە لێبڕاوانەتر قۆڵی هیممەتیان لێ‌ هەڵماڵیوەو مەیدانی خەبات و كارو چالاكیی سیاسییان گەرموگوڕتر كردووەو هەتا زیاتر تیرۆركراون، پتر بەزەبرتر دەركەوتوونەتەوە.

 

پێگەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهاوكێشە سیاسی و سەربازییەكانی جیهانیدا زۆر لەرزۆك بووە. بۆیە دەیانەوێ‌ بۆ خۆقیتكردنەوەو خۆبەتەیار نمایشكردن، هەندی مانۆڕی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن،  هەتا بەخەیاڵی خاویان بیسەپێنن كە دەكارن جێی هەڕەشەو مەترسیی زیاتر بن.


ئەگەر لەو ناكۆكی و ناتەبایی و ئاڵۆزییانە بڕوانین كە لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستاندا بۆ ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە  بەردەوامە،  هەروەها بە پێی هەندێ بەڵگەی باوەڕپێكراو، گومانی تێدا نەهێشتووەتەوە كە لەپەلاماردان و سووتاندنی بنكەو بارگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسنووری سلێمانی، (كە بەهەڵە هەر هەمووی خراوەتە ئەستۆی لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان)، كۆمەڵێك كەسی ناسراوی سەربە لایەنێكی ئیسلامی و ژمارەیەك نەناسراوی بەكرێگرتە خۆیان خزاندە نێو خۆپیشاندانەكان و دەنگێ ناڕازییەكانیان بەلاڕیدا برد، كە بەهیچ شێوەیەك ئامانجیان پەلاماردانی هێزەكانی پارتی لەو سنوورە نەبوو. ئەوان گلەوگازاندەیان لەبەڕێوەبەرانی ئیدارەی سلێمانی بوو، بڕواشیان وابوو كە بڕیاری پارتی بۆ ئیدارەدانی سلێمانی لە سنووری "دێگەڵە" تێناپەڕێ، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران كە بەهۆی بانگەشەی سەربەخۆیی كوردو جاڕدانی دامەزرانی دەوڵەتی كوردستان لەسەر دەستی بارزانی، قەستەسەری پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی كوردستانە ڕزگاركراوەكەشیان كردبوو، بەكرێگرتەكانی خۆيان بەكارهێناو پیلانەكەشيان سەری گرت و قوڕی دووبەرەكییان خەستتر كردەوەو بەشێك لەمیدیاكانی كوردشیان كردە بانگەشەكاری شەڕەگەڕەك! هەر ئەوەشە وایكردووە، كێشەكانی نێوانیان تا هەنوكەش بەچەقبەستوویی ماوەتەوە.

ئەو نموونەیە دەرسێكی باش بەكورد دەدا، بۆ ئەوەی پەندی لێ‌ وەربگرن و چیدی ئەو دەرفەتە نەڕخسێنن كە نەیارانی كوردو دەستكەوتەكانی وا بەئاسانی لەو كون و قوژبنانەوە بێنەوە ژوورێ‌، كە لەسەردەستی پەرتەوازی و ناتەبایی ناوخۆیی دروست دەبێ.
پیلاندوورانی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی ئێران لەم دۆخەدا بێ پلان و لەخۆڕا پەلاماری حزبی دیموكراتی كوردستان-یان نەداوە. ئەوە كردە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیەشیان تەنیا بەربەرچدانەوەی خەباتی چەكداری و حزووری زیاتری هێزی پێشمەرگە لەقووڵایی خاكی وڵاتەكەیدا نییە، بگرە بەشێكی گەورەی ئامانجەكەیان بە مەبەستی سەرقاڵكردنی میدیاو ڕای گشتی و دوورخستنەوەی مەترسییەكانە لەدەسەڵاتی سەرەڕۆیان، بەشێكی مەبەستەكەشیان ئەوەیە چۆن یەكڕیزیی كوردیان لە باشووری كوردستان شێواندووە، ئەوهاش متمانەی كوردی ڕۆژهەڵات بە سیاسەتمەدارانی باشووری وڵاتەكەیان خەوشدار بكەن!

دەكرێ‌ ئەو كردە تیرۆریستییەی بەردەم دەفتەری سیاسيی(حدك)، كە بەداخەوە شەش شەهیدو چوار برینداری لێكەوتەوە، لەلایەك ببێتە هەوێنی یەكگرتنەوەی (حدك) و حدكا)و  بەو رێكارە سیاسییە ڕەوایە هەم ڕۆحی شەهیدان شاد بكەن، هەم خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان پتر تەیاربكەن و گورزو زەبری كاریگەرتریان لێ بوەشێنن. لەلایەكی دیكەشەوە دەكرێ ببێتە هۆكارێ‌ بۆ دەركی پتری هاوچارەنووسیی كورد لەسەرلەبەری بەشەكانی كوردستانی داگیركراو، بۆ ئەوەی بە هەموو لایەك هەوڵی یەكخستنی كوردو وەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانی بدەن.

لەكۆتایی ئەم نووسینە كورتەدا ماوە بگوترێ‌، ئەگەرچی كوردان هەرگیز وەڵامی تیرۆریان بەتیرۆر نەداوەتەوە، بەڵام لەخوێنی گەشی تیرۆكراوان و قوربانییانی دەستی تیرۆریش خۆش نەبوون و ناشبن. كۆماری ئیسلامی ئێران بە بەردەوامیی تیرۆرەكانی ڕیسواترو لەفەوتان نزیكتر دەبێتەوە، كورديش بەتایبەتی لەم چاخەدا كە ناوی كوردو پێشمەرگە تێكەڵ بەپیرۆزییەكانی گەلانی جیهان بووە، بەیەكڕێزی و یەكگوتاری و هەنگاوی مكۆمتر لەداوێنی چیای ڕزگاری بەرەو سەركەوتنی یەكجاری هەنگاو دەنێ.

**************************************

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < May 2017 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31 1 2 3 4
© 2007 - 1396, VOK Radio