Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
لە زانکۆی نیۆيورک فیلم ئەکادیمی کۆمەڵێک فیلمی کوردی نمایش کران چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

 لە زانکۆی نیۆيورک فیلم ئەکادیمی کۆمەڵێک فیلمی کوردی نمایش کران

 
nyfa_kfc_121616.jpg
 
ڕۆژی شانزەی دیسەمبەر لە زانکۆی نیۆيورک فیلم ئەکادیمی کۆمەڵێک فیلمی کوردی بە ئامادەبونی بەشێک لەکوردانی دانیشتووی کالیفۆرنیا و کۆمەڵێک قوتابی و مامۆستای زانکۆ و ژمارەیەک لە فیلمساز و میوانی ئەمریکی نمایش کران.

سەرەتا نوێنەری زانکۆی نيويورك فيلم ئه كاديمى دەیڤد نیومان ووتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کردوو تیایدا ئاماژەی دا "بەوەی خۆشحاڵە کۆمەڵێک فیلی کوردی لە هالیوود نمایش دەکرێت" و ووتی ئەمە یەکەمین جارە كه فیلمی کوردی ئەبینن و هیوایان خواست دواهەمین چار نەبێت.

 پاشان پرۆفیسۆر ئەمیر شەریفی کورتەیەکی سەبارەت بە نمایشەکە و فیلمە بەشداربووەکان بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە. 

تەوەری دوهەمی بەرنامەکە نمایشی فیلمەکانی لەخۆگرتبوو کە تیایدا حەوت کورتە فیلم نمایش کران. ئامادەبووان پەیوەندییەکی زۆرباشیان لەگەڵ فیلمەکان هەبوو و تادوا ساتەکان لەگەڵ تەواوی فیلمەکان مانەوە.

 لەبەشی کۆتایی چالاکییە فەرهەنگییەکەدا درگای گفتوگۆ لەگەڵ خالید حەمەلاو یەکێک لەدەرهەێنەرە بەشداربووەکان بە هاوکاری نوێنەری زانکۆ دەیڤد نیومان  و بەڕێز پرۆفیسۆر ئەمیر شەریفی کرایەوەو. img_0077.jpg

 سەرەتا دەیڤد ئاماژەی بەوەدا ئێمە پێشتر زانیارییەکی ئەوتۆمان لەسەر سینەمای کوردی نەبوو ،بەڵام ئەمشەو زۆر شتمان بینی و لە زۆر گۆشەوە توانیمان کورد و کوردستان بناسین.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەو بارودۆخە و بەو ئیماکانیاتە بچوکانە بەبەراورد بە ئەمریکا ، خەڵکانێک ئەتوانن بە توانای بچوک چیرۆکی مەزن و ئينسانیمان نیشان بدەن. 

به ريز دەیڤد نیومان کۆمەڵێک پرسيارى ڕووبەڕوی دەرهێنەر خالید حەمەلاو کردووە سەبارەت بە مێژووی سینەمای کوردی و ڕەوشی فیلمسازی کوردی و بارودۆخی سینەما و دۆخی کەسی دەرهێنەر و فیلمسازانی کوردستان کرد. 


لەڕێ پرسیارەکانەوە خالید حەمەلاو ئاماژەی بۆ مێژووی سینەماکرد و ووتی :" بە حوکمی بارودۆخی سیاسی و سەپاو بەسەر کورد و وەک میللەت و کوردستان و وەک ووڵاتێکی لەت لەت کراو
 سینەمای کوردی خەسڵەتێکی شۆڕشگێڕانەی هەبووە و هەیە و ئەم مێژووە لە "یەڵماز گوینەی" یەوە دەست پێدەکات."

 دەرهێنەر خالید حەمەلاو زیاتر ئاماژەی بەوەدا کە فیلمسازانی کورد لەبارودۆخی سەختدا فیلم دروست ئەکەن .. "گوینەی" لە زیندان بوو بەهاوکاری "ئیلیا کازان" فیلمی "یوڵی" دروستکرد  
 
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە ئامادەبووان کە پرسی ئێوە لەو دۆخە چۆن ئەتوانن فیلم دروست بکەن؟ دەرهێنەر ووتی : "بەڵێ ئێمە ئەو چرایەی ناوی چرای ئەفسوناوی سینەمایە هەڵمانکردووە و ڕێی خۆمانى پێ ڕۆشن ئەکەینەوە و لەڕێیەوە ئازارەکانمان ، داوا و مافەکانمان نیشانی جیهانی دەرەوە و مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازان ئەدەین ، چراکەمان بە دەستەوەیە و داینانێین و ئێستا ئیتر بزوتنەوەیەکی جدی سینەما دەستی پێکردووە و زۆر بەهێزەوە بەتەکانی گورج و خێرا ئەچێتە پێشەوە."
 
لە کۆتاییا دەیڤد نیومان کە مامۆستای دەرهێنانە لەزانکۆی ناوبراو ووتی ئێمە پێشتر هیچمان دەربارەی سینەمای کوردی نەئەزانی و ئەمشەو زۆر شت سەبارەت بە کورد و سینەماکەی ئاشنا بووین

 هەروەها لەکۆتاییدا دەرهێنەر خالید حەمەلاو بەناوی ئامادەبوانەوە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بۆ کەیوانی کەریمی کرد کە ماوەی هەشت مانگە لە زیندانەکانی ئێراندایە لەسەر کاری دروستکردنی فیلمێک زیندانی کراوە.

  میوانان و فیلمسازە ئەمریکییەکان دەستخۆشی زۆریان بۆ شێوازی کاری فیلمسازانی کورد کرد و  هیوای سەرکەوتنیان بۆ فیلمسازان خواست لە خەباتی ڕەواو ئینسانییان دا.

ئەمە و کۆی چالاکییە فەرهەنگییەکە سێ کاتژمێری خایاند و لە کۆتاییدا بەشێک لە میوانە ئەمریکییەکان هیوایان خواست ئەم چالاکییە گەورە و فراوان بکرێت و لەزۆر جێگای تری ئەمریکا فیلم و سینەمای کوردی نیشانی خەڵکی بدرێت.

ماوەتەوە سوپاسی تایبەت  هەموو ئەو دەرهێنەرانە بکەین کە بە فیلمکانیان  پشتیوانی سەرخستنی چالاکییەکە بوون. هەروەها سوپاسی تایبەت بۆ ڕادیۆی کوردی ئەمریکا (VOKRadio)  و کوردانی دانیشتووی کالیفۆرنیا کە بەشێوەیەکی زۆر جدی پشتیوانی سەرخستنی پرۆژەکە بوون .
 
 
 
    img_0083.jpg
 img_0077.jpg
     img_0076.jpg  
img_0084.jpg
     img_0088.jpg img_0073.jpg 
     20161216_220428.jpg  20161216_204129.jpg
 
 
**************************************

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < May 2017 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31 1 2 3 4
© 2007 - 1396, VOK Radio