Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری arrow بۆ یەکەمین جار لە هالیوود و لە زانکۆی نیویۆرک فیلم ئەکادیمی ژمارەیەک فیلمی کوردی نمایش دەکرێت
بۆ یەکەمین جار لە هالیوود و لە زانکۆی نیویۆرک فیلم ئەکادیمی ژمارەیەک فیلمی کوردی نمایش دەکرێت چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA خاليد حمه لاو   

 بۆ یەکەمین جار لە هالیوود و لە زانکۆی نیویۆرک فیلم ئەکادیمی  ژمارەیەک فیلمی کوردی نمایش دەکرێت

 

١٦ ي نويمبرى ٢٠١٦ ي زايينىkhalid_hama.jpg

لوس ئه نجليس- كاليفورنيا

خاليد حمه لاو

 

لەکۆتاییدا گەیشتین بە نمایش

پاش هەوڵێکی یەک ساڵە وکۆڵنەدان .. سەرەنجام گەیشتین بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی کوردی..

nyfa_la_kc_122016.jpg


ڕۆژی ١٦ي دێسەمبەر ، مانگی داهاتوو ، کۆمەڵێک فیلم لەهۆڵی سینەمای زانکۆی ناوبراو نمایشدەکرێت کە هەڵبژاردەیەکن لەو فیلمانەی بەدەستمان گەیشتبوو .. 
ئەم نمایشە وەک جەژنێکە .. بۆ سینەماکارانی کورد چوون بۆ یەکەمین جارە فیلمی کوردی لەزانکۆیەکی سینەمایی بۆ قوتابیان و مامۆستایانی زانستەکانی سینەما و سینەماکاری ئەمریکی و کوردانی کالیفۆرنیا نمایش دەکرێت ..


لێرەدا جێی خۆیەتی کۆمەڵێک شت ڕوون بکەینەوە کە ڕەنگە بەرچاو ڕونی بۆ داهاتوو بدات .. 
ئەو فیلمانەی نمایش دەکرێن .. هەم خاوەنی خەڵاتی ناوخۆیی کوردستان و لەهەمان کاتدا خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوچەیی و جیهانین ..


هەروەها نمایشەکە تەنها بۆ فیلمی کورت ڕەخسا لەبەر زۆر هۆکار و لەسەروو هەموشیانەوە هۆکاری مادی ڕێگر بوو لە نمایشێکی سێ ڕۆژە کە بڕیاربوو بۆ فیلمی درێژ و کورتە فیلم و دیکۆمێنتاری .. بێت
جێی خۆیەتی سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەین کە فیلمیان بۆ ناردین و لەم نمایشەدا جێیان بوەتەوە ئەوانەشی جێیان نەبووەتەوە ئومێد ئەکەین لە هەنگاوەکانی داهاتوو بە شێوازی جیاواز کاریان لەسەر بکرێت ، هەروەها لەم ڕۆژەدا نەتوانرا فیلمی درێژ نمایش بکرێت .. چوون ئەم هەوڵە وەک درگایەکە بەڕووی سینەما و فیلمی کوردی..


ئێمە چەندجارێک پەیوەندیمان بەچەند دەزگایەکی سینەماییەوە کرد .. بەداخەوە وەڵامی نەرێنییان پیشانداو هەندێک جار پەرچەکرداری ناخۆش و داوای قورسیان هەبوو .. لەگەڵ ئەوەشدا جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی بەڕیوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بکرێت لە بەدەنگەوەهاتنی چالاکییەکە و هەروەها ڕۆڵی بەڕێز شاخەوان مستەفای بەڕێوەبەر جێی ڕێز و پێزانیینە.
ئەم چالاییە .. چالاکییەکی کەڵچەری و خۆبەخشانەی بێ قازانجە و 
تەواوی چالاکییەک بەهەوڵە کەسییەکان بەرهەم هاتوون و سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی هاوکارمان بوون چ لە کوردستان و چ لە کالیفۆرنیا ..


جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی نێۆرک فیلم بکرێت کە زۆر گەرم و گوڕ پێشوازییان لەبیرۆکەکە کرد. 
زانکۆی ناوبراو خاوەنی ١٧٠٠ قوتابی بەکالۆرێۆس و ماستەرە لەبەشە جیاکانی زانستی سینەما .. هەروەها ڕۆژی نمایش ڕاستەوخۆ چالاکییەکە تۆماردەکەن و لەلینکی زانکۆوە هەموو کەس دەتوانێت ڕاستەوخۆ ببینێت کە دواتر لینکەکە بڵاو دەکەینەوە .


هەر لێرەوە بانگهێشتی تەواوی کوردانی کالیفۆرنیا و هاوڕێ و دۆستەکانیان دەکەین بفەرموون ئێوارەیک لەگەڵ فیلم و سینەمای کوردی ..


هیوای نمایشێکی سەرکەوتوو و ئێوارەیەکی خۆش .

**************************************

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio