Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
پەرتەوازی چارەنووسی رۆژهەڵاتى كوردستانی نادیار كردووە پەیامێك بۆ سەركردایەتی سیاسیی كورد چاپ ارسال به دوست
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA   

پەرتەوازی چارەنووسی رۆژهەڵاتى كوردستانی نادیار كردووە  

salar_baba_shikh.jpg

پەیامێك بۆ سەركردایەتی سیاسیی كورد

سالار حیسامی

هه ولير- كوردستان
٥ ى مانگى ٨ ى ٢٠١٦ زايينى

 

ئەگەر بگوترێ: لەسەر دەستپێكی ئەم سەردێڕە(پەرتەوازی)، یەك وشەی نەگوتراوە، نەماوە كە بگوترێ، ئەوا بە هەڵەدا نەچووین. لە بەر ئەوەی زۆر لە ئێمەومانان ژیرتر، سیاسەتزانتر، سیاسەتكارتر، چاودێرتر و ڕۆژنامەوانتریش بە شێوەیەكی بابەتییانە شرۆڤەیان كردووە و لە میدیای نووسراو، نووساریان لە بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە، لە میدیای بیستراو و بینراویش قسەیان لە سەر كردووە. لێ هەتا هەنوكە بەداخەوە هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی لێ بەدی نەكراوە!

 لە ئێستادا كە رەوتی گۆڕانكارییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە كاردانەوەی ڕاستەخۆیان لەسەر دۆزی كورد هەیە و پێگەی كورد لە ئاستی جیهانیدا پێگەیەكی دیار و بەرچاوە و لانیكەم كەرتێكی كوردستان لە سەربەخۆیی و دامەزرانی دەوڵەتی كوردستان نزیك دەبێتەوە، ئەوا نەك ئەركی تاك بە تاكی هەموو كوردێكە لە سەرلەبەری ئەم جیهانەدا، بگرە ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە (بە جیاوازی ئایین و مەزهەب و نەتەوەیانەوە) كە پێداگری لە سەر یەكخستنی ناوماڵی كورد بكەن و بە هەر ڕێكارێكی مەدەنی كە بۆیان بلوێ، فشار بخەنە سەر هەموو سەركردایەتی سیاسیی كوردستان(بە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانەوە) و هەمووان پێكەوە هەڵگری ئەو پەیامە بین كە چیدی یەكترقبووڵنەكردنیان لێ قبووڵ ناكەین... دەبێت ئەوەی خۆشیان دەیزانن، دیسان بۆیان دووپات بكەینەوە، كە حیساب نەكردن بۆ یەكدی و یەكتر بوغزاندن، نەك دادیان نادا، بگرە بەو پەرتەوازی و یەكتر نەخوێندنەوەیە گەمەیەكی ترسناك بە چارەنووسی نەتەوەییمان دەكەن!   


زانایان دەڵێن: بۆ نەهێشتنی نەریتی نەشاز و ناڕەوا و دوورنەكەوتنەوە لە بەهاكانی مرۆڤایەتی، دەشێ پەنا بۆ زانستی كۆمەڵایەتی ببەین و بەو زانستە و دووپاتكردنەوەی پەیامەكانی كۆمەڵگەی خۆمان بەرەو پێش ببەین، نەك بۆ دواوە بگەڕێینەوە. ئەم بۆچوونە لە زانستی سیاسیش دەقاودەقە. بۆیە پێویستە ئەوەی خوێندەوارە و دەستی قەڵەم دەگرێ، ئەوەی نەخوێندەوارە بە دەنگ هەڵبڕین، لە بەرانبەر ئەو حزبایەتییەدا كە بەرژەوەندی حزب پێش بەرژەوەندی گشتی دەخا، هەڵوێستی جددی هەبێ و دووبارە و چەندبارەشی بكاتەوە.  

خاك و زمان و مێژووی هاوبەش و بەتایبەتی ئیرادە و ژێرخانی ئابووری و هێزی پێشمەرگە لە بنەماكانی بە خاوەن دەوڵەت بوونمانن، خاوەنی هەموو ئەو توخمانەین و پتر لە چل ملیۆن مرۆڤین كە تا ئێستا دەوڵەتی خۆمان نییە. خۆ ئەگەر لە سەر قەوارە و سیستمی دەوڵەتداریی كورد، ڕای دژبەر هەیە، ئەوا لە سەر ڕەهەندە گشتییەكان و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ یەكدی و دیپلۆماسیی دەرەكیمان، دەكرێ بەو ئاراستەیەدا هەنگاو هەڵبگرین كە لانیكەم لە بەرانبەر داگیركەرانی خاك و نیشتمان و بكوژی ڕۆڵەكانمان و كوردكوژاندا لە بەرەیەكدا بین و بە تێگەیشتن و تێگەیاندنی زیاتر، هیوا و متمانە بۆ گەڵ بگێڕینەوە، ئەمەش تەنیا بە بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی مسۆگەر نابێ، بەڵكو دەشێ لە پێش چوونە ژوورەوەی نێو هۆڵی كۆنگرەكە، هەموو خۆخوازییەكی پەتی، پلەپەرستی و هەموو بەرژەوەندییەكی تاك و حزبی، بەلاوە بنرێ و هەموو هەوڵەكان لە پێناوی دەستەبەركردنی مافە نەتەوەیی و گشتییەكاندا بێ.iranian_kurds_organization.jpg

تا ئێرە پەیامەكە دەكرێ ببێتە پەیامی گەل بۆ هەموو سەركردایەتی كورد لە گشت كەرتەكانی كوردستانی مەزن، لێ لەبەر ئەوەی لەم نووسینەوەدا، ڕوومان لە سەركردایەتی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردووە، وادەخوازێ لە سەر گرنگترین خاڵ بوەستین، ئەویش پێكهێنانی بەرەی كوردستانییە كە زۆر بەداخەوە ئەم خاڵە زۆر گرنگ و جەوهەرییە، زیاتر لە دوو دەیەیە بووەتە پرسێكی سەرزارەكی! لە بەر ئەوەی هەموو حزب و لایەنەكان بە دەیان جار لە بەر دەم مایكی میدیاكاندا ئامادەیی خۆیان بۆ پێكهێنانی ئەو بەرەیە دەربڕیوە، كەچی تا ئێستا وەك پراكتیك هیچ هەنگاوێكی لێ نەكەوتووەتەوە!

 لەم دۆخەدا كە گۆڕانكاری جددی لە ناوچەدا رووی داوە و وەرچەرخانی دیكەش بەڕێوەیە كە هەموو دەسەڵاتێكی دیكتاتۆری دەگرێتەوە و ئێرانیش لەو گۆڕانكارییانە بەدەر نییە، لەبەر ئەوەی گەلانی بندەستی ئەو حوكمڕانییە گیرۆدەی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئایینی و مەزهەبین كە هەموو مافە سەرتاییەكانیان پێشێل كراوە و لە ژێر سەركوتی دڕندانەدان، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئەوا پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكان بە جددی خۆیان بۆ ئەو دۆخە ئامادە بكەن و لانیكەم پلاتفۆرمێكیان بۆ جۆرێك لە هەماهەنگی و كار و خەباتی هاوبەشیان هەبێ. پێویستە لەسەر ئەوەش ساغ ببنەوە كە هەر جۆرە حكوومەتێك لە ناوەندەوە، وەڵامدەرەوەی خواستە ڕەوا و مافە نەتەوەییەكانی كورد نابێ، بۆیە دەبێ خەباتەكە بە سیاسی و چەكدارییەوە، بەدیهێنەری كوردستانێكی سەربەخۆ، یان لانیكەم كۆنفیدڕاڵی بێ.

ڕێككەوتنی سایكس پیكۆ شكستی خواردو لە گۆڕ نرا. ئەو ڕێككەوتنەی بە درێژایی سەدەیەك جگە لە نەهامەتی و ڕەشەكوژی دەستكەوتێكی بۆ كورد نەبوو. بۆیە لە ئێستادا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەیەك هەیە، كە دەبێ پرس بە ئیرادەی خاوەن خاكەكانی بكرێ، لە باشووری كوردستان ئەگەر یەكڕیزی ناوخۆیی جێی ئەو ململانێیە ناڕەوایە بگرێتەوە، ئەوا ریفراندۆم چارەنووسی سیاسیی كورد لە هەرێمەوە بۆ دەوڵەت دەگۆڕێ، ئەوەش دەرفەتێكی گەورەی مێژووییە كە بۆ كورد هاتۆتەپێشەوە و كاریگەرییەكی ئەرێنیشی لەسەر پارچەكانی دیكەی كوردستان دەبێ.

ئێران لە ئەنجامدانی شەڕی بەوەكالەت و دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق و سووریا و یەمەن و لوبنان و هەڵگیرسانی شەڕی خوێناوی و مەزهەبی تێوەگلاوە، كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان نابێ چاوەڕوانی موعجیزە بێ، زیاتر لە دوو دەیە بزووتنەوەی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی كوردستان، خەباتی چەكداری و ڕێژەی چالاكیی نیزامی زۆر سست كرد، بۆ ئەوەی سەقامگیریی باشووری كوردستان تێكنەچێت، بەڵام ئێستا و لەم دۆخەدا كە دەرفەتی زێڕین بۆ كورد ڕەخساوە، ئیدی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش لەوە زیاتر ناتوانێ خۆی مت بكا.

 لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا خەباتی پارتیزانی سەری هەڵداوەتەوە، بەڵام لە شەڕی بەرەیی و جبهەیی ئەو شێوازی خەباتە و هەر حزب و لایەنێك بۆ خۆی، خەباتێكی سەركەوتوو نابێ. بەتایبەتی لەم دۆخەدا كە رۆژهەڵاتی ناوین بەرەو گۆڕانكاریى ژیوپۆلۆتیكی هەنگاو هەڵدەگرێ، جگە لە ڕێكخستن و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەى گشت لایەنەكان لە بەرەیەكی یەكگرتوودا، ڕێكاری دیكەمان نییە و پەرتەوازی هیچ ئاكامێكی بۆ كورد و مافە نەتەوەییەكانی نابێ.

داخوازی كۆمەڵانی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و هەموو نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێزێكی كورد ئەوەیە، دیموكراتەكان و كۆمەڵەكان یەك بگرنەوە، كۆبوونەوەكان گشت لایەنەكان بگرێتەوە، هیچ لایەنێك پەراوێز نەخرێ، بەداخەوە هەوڵی لەوجۆرە  نابیندرێ، كۆبوونەوەی چەند حزبی دەكرێ و حزبی وای لێ بێبەش دەكرێ، كە لە بەرەی شەڕی دژی داعش ئەزموونی زۆری دەست كەوتووە و هێزێكی دیاریشە لە قووڵایی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا.

لە كۆتاییدا ماوە بگوترێ: نووسەری ئەم دێڕانە نوێنەری هەموو نەتەوەی كورد، یان كوردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان نییە و بە ناوی گەلیشەوە بۆی نییە قسە بكا، لێ بە هۆی كاری مەیدانی و دواندنی هاووڵاتییانی هاوچارەنووس و خوێندنەوەی ڕای خەڵك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەرفراوانیی پێوەندییەكان لەگەڵ جەماوەر ویستوویەتی ئەوەی ئەوان بە جاران باسیان كردووە، دووپاتی بكاتەوە.. هەتا بەدیهاتنی یەكڕیزی و یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردیش ئەم جۆرە پەیامانە هەر چەندبارە دەبنەوە. بۆیە پێویستە سەركردایەتی سیاسیی كورد (لەگەڵ رێزم بۆ خەبات و تێكۆشانی ڕابردوویان)، ئەو پەیامانە هەند وەربگرن.

دیموكراتەكان، كۆمەڵەكان، پارتی ئازادی، سازمانی خەبات، رێكخراوەكانی شاخەی كوردستانی حزبە سەرانسەرییەكانی ئێران، هەموو حزب و لایەنەكان بە قەوارەی گەورە و بچووكیانەوە، پێویستە لە پێناوی یەكڕیزیدا هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرن، دەنا لە كاروانەكە دوادەكەون و بە لەكیسچوونی دەرفەتەكەش دەبێ وەڵامدەرەوەی گەل و جەماوەر و مێژووی كوردستان بن.

**************************************

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

/p>
 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < July 2017 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1396, VOK Radio