Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow ڕیپۆرتاژ arrow دەقی گفتوگۆى سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمریكا- به شى فارسى
دەقی گفتوگۆى سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمریكا- به شى فارسى چاپ ارسال به دوست
سالار حيسامى   

دەقی گفتوگۆى سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمریكا- به شى فارسى

 pm_krg_n_barzani_voa_a_javanmardi.jpg

وتوو ويژ له لايه ن: عه لى جه وانمه ردى
 
هه لگيراوى وتو ويژه كه له فارسىيه و بو سه ر زمانى كوردى؛ سالار حيسامى


نێچيرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لەناوبردنی داعش بە رێگەی سەربازی چارەسەر نییە و بە بێ بەرنامەیەكی رێكخراوەی سياسی، لەناوبردنی ريشەیی ئەم گرووپە تیرۆریستە مسۆگەر نابێت. بارزانی لە وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆری ناوچەكە، هەروەها دەڵێت: سوپاس عێراق هێشتا ئامادەیی پێویستی بۆ رزگاركردنەوەی موسڵ نییە.

دەقی وتووێژەكەی بارزانی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا لە خوارەوە هاتووە.

كورد لە پرۆسەی ئازادكردنی موسڵدا چ رۆڵێكی دەبێت؟

   
بۆ ئێمە لە هەرێمی كوردستادا رزگاركردنی موسڵ زۆر گرنگە، چونكە موسڵ شارێكە لە هەوڵێر و دهۆك نزیكە و تا ئاستێكی زۆریش كاریگەری لە سەر كەركووك هەیە. بۆيە بۆ ئێمە وەك هەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ زۆر گرنگە و بێ شك هێزی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا رۆڵی بنەڕەتی دەبینێ، هەر لەو پێوەندییەشدا لە گەڵ بەغد و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگیمان هەیە و لە ئێستادا لە قۆناغی نەقشەداڕێژانین بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و دوای روونبوونەوەی ئەوەی كە هەر لايەنێك چ رۆڵێكی دەبێت، ئۆپەراسیۆنەكە دەست پێدەكات.

نيگەرانييەكی زۆر هەیە لەوەی كه‌ لەگەڵ دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ شاڵاوی پەناخواز و ئاوارەكانی شارەكە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، لەو بارەیەوە چ ئامادەكارییەكتان كردووە‌؟


 وەك دەزانن هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە دۆخی تێپەڕاندنی قەیرانێكی گەورەی ئابووریدايە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندێكمان لە وەزارتى ناوخۆی حكومەتی هەرێم كردووەتەوە كە لەگەڵ رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و لایەنە پێوەندیدارەكانی تايبەت بەم قەیرانەدا لە پێموەندیدان بۆ ئەوەی ئامادەكاری پێویست بۆ كاتی هاتنی ئاوارەكان بكرێت. چەند ناوچەیەكیشمان بۆ دروستكردنی كەمپ بۆ ئاوارەكان دەستنیشان كردووە، لەگەڵ بەغداش لە پێوەندیداین. بەپێی لێكۆڵینەوەكان جگە لەو ئاوارانەی كە ئێستا لە هەرێمی كوردستانن، پێشبینی دەكرێ زیاتر لە نیو ملیۆن ئاوارەی موسڵ روو لە هەرێمی كوردستان بكەن. بۆیە چاوەڕوانی هاوكاری زیاتری بەغدا و كۆمەڵگەی جیهانی دەكەین، هەڵبەت هەر لە ئێستاوە هاتنی ئاوارەكانی دانیشتووی مەخموور، شرگات و ناوچەكانی دیكەی موسڵ بۆ هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە.

 پێتانوایە ئۆپەراسیۆنی ئازاكردنی موسڵ تا چەند درێژەی دەبێت؟


لە ئۆپەراسیۆنی ئازاكردنی فەلوجه‌ و گیاره‌ و ناوچەكانی دیكە، پێشبینیمان دەكرد، داعش بەرگری زیاتر بكات، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە بێت كە تا ئێستا بینیومانە، زۆری پێناچێت، بەڵام لە ئێستادا كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازاكردنی شارەكە گرنگە، چونكە هێشتا ئامادەكارییەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازاكردنی موسڵ وەكو پێویست ئەنجام نەدراوەن.

چ كێشەیەكتان هەیە و بۆچی ئامادە نابن‌؟


 به بۆچوونی من نەبوونی ئامادەیی بۆ ئازادكردنی موسڵ دوو هۆكاری هەیە. یەكەم: موسڵ لەگەڵ ناوچەكانی دیكە جیاوازی هەیە. دووەم: هەم لە رووی سەربازی، هەم لەو رووەوە كە دوای رزگاركردنی ئەو شارەگەورەیە چۆن بەڕێوە دەبردرێت،  دەبێت وردبینی تەواوی بۆ بكرێت، چونكە بەڕێوەبردنی ئیدارەی موسڵ لە دوای رزگاركردنی زۆر گرنگترە. جيا لەوەش ئامادەیی سوپای عێراق هەتا ئێستا لە ئاستی پێویستدا نییە و لەوانەیە چەند مانگێكی پێ بچێت، هەتا بە تەواوی ئامادە بن.

دەگوترێ رێككەوتننامەی سەربازیی ئەم دواییەتان لەگەڵ ئەمریكا بە یەكێك لە هەنگاوە گرنگەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ هەژمار دەكرێت. ناوەرۆكی ئەو رێككەوتننامەیە چیيه‌؟


ئەم رێككەوتننامەیە دوو بەشی هەیە، بەشێكی هاوكاری دارایی ئەمریكایە بۆ هێزی پێشمەرگە، بەشەكەی دیكەشی پڕۆتۆكۆلی سەربازییە لە نێوان ئێمە و ئەمریكادا، كە بەو پێیە ئەو هاوكارییە سەربازییانەی كە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێن، نابێت دەستی لایەنی دیكە بكەوێت. واتە ئەو پێوەرانەی كە ئەمریكا بۆ خۆی بە گرنگی دەزانێت لەو رێككەوتننامەیەدا گونجێندراون و هەردوو لایەن واژوویان كردووە، جگە لەوانەش باسی هاوكاری و هەماهەنگی هەر دوو لایەن كراوە لە سەر ئازادكردنی موسڵ و ئەو ناوچانەی داعش دەستی بەسەردا گرتووە.

هەواڵی ئەوە بڵاو بووەتەوە كە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپاس قودس داوای لە نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە كردووە، كە لە رێگری لە جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامەیە بكات، بەتایبەتی بۆ ئەوەی مۆڵەت دەنەد هیچ سەربازگەیەكی ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، ئێوە بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا تا چەند هەماهەنگیتان لەگەڵ بەغدا كردووە؟

 بە راستی ئاگام لەو زانیارییانە نییە، پێشموانییە راست بن.

ئەی بەغدا ئايا لە ناوەرۆكی رێككەوتننامەكە ئاگادارە؟


پێشتر ئێمە بەغدامان ئاگادار كردووەتەوە و پێموایە ئەمریكییەكانیش بەغدایان لەو رێككەوتننامەیە ئاگادار كردووەتەوە. چونكە ئەو رێككەوتنە شتێكی لەپڕ و نوێ نییە و لە ئەنجامی چەندین جار دانیشتن و كۆبوونەوەكان لە چەندین مانگدا دروست بووە، چەند خاڵێكيشی تێدا بووە كە ئێمە گۆڕیومانە و بڕێكیشی ئەوان گۆڕیویانە.

پێشتر باسی ئەوەتا كرد كە داعش وەكوو جاران بەرگری ناكات و پێتانوایە موسڵیش ئازاد دەكرێت. ئەی بەرنامەتان بۆ دوای داعش چییە؟


به‌ رای من ئەوەی كە دوای داعش چی دەكەین، ئەمە گرنگترین پرسیارە. هاتنی داعش نەهامەتی زۆری بۆ كورد و بەتایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان دروست كرد. هیوادام دوای رۆیشتنی داعش ئەو ووداوە دوویارە نەبێتەوە. سەبارەت بە قۆناخی دوای داعشیش، ئەوا ئێمە زۆر نیگەرانین، ئەوەش دوو هۆكاری هەیە. یەكەم: ئەوەی كە برایانی ئێمە لە بەغدا بزانن كە داعش لە ناو جەرگەی كۆمەڵگەی عێراقەوە سەریهەڵداوە و لە شوێنێكی دیكەوە نەهاتووە، واتە روانگە و فیكری داعش لە عێراقدا شكڵی گرتووە و داعش تێكەڵەیەكە لە شۆڤێنیستی عێراقی و ئیسلامییە توندڕەوەكان كە رەنگە دوای ئازادكردنی موسڵ ئیتر خاكێكیان بۆ خەڵافەتی ئیسلامی خۆیان نەبێت، بەڵام داعش وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی دەمێنێت و تەنیا جۆری كردەوەكانیان دەگۆڕێت. لە ئێستادا لە دژی داعش شەڕێكی جەبهەیی و بەرەییمان هەیە، بەڵام ئەو كات داعش پەنا بۆ رێكخستنی شانە شاراوەكان و شەڕی پارتیزانی دەبات لە عێراق و بەوجۆرەش رێكاری سەربازی كێشەی داعش لە عێراقدا چارەسەر ناكات. بۆیە پێویستە بە وردبینی و لە رووی سیاسییەوە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت و دواتر رێكاری لەناوبردنی بدۆزرێتەوە.

گریمان لە رووی سیاسیشەوە داعش لەناو بچێت، ئایا پرسی سەربەخۆیی كوردستان گرفتێكی نوێ دروست ناكات، كە تا ئێستا چەندین جار سەرۆكایەتی هەرێم باسی كردووە؟


لە روانگەی منەوە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان مافی رەوای گەلەكەمانە و مافی دیاریكردنی چارەنووسیش شتێكی رێپێدراوەو باوەڕم وایە ئەوەش وەك ئامانجێك بۆ ئێمە و هەموو خەڵكی كوردستان دەمێنێتەوە. ئەوەی بۆ ئێمە لە دوای داعش گرنگە، سنوورەكانی كوردستانە و ئێمە دەبێت ئەم سنوورانە كە بە خوێنی پێشمەرگە ئازاد كراون، دیاری بكەین.


واتە ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر كرا، كە مەبەستم دیاریكردنی سنوورەكانە، دوای ئەوە نیازاتان وایە سەربەخۆیی رابگەیەنێن؟


 بەرەو هەر لایەك بڕۆین، دەبێت سەرەتا بزانین حەوشەی خانووەكەمان تا كوێیە. واتە چ لەگەڵ عێراقدا بمێنینەوە و چ سەربەخۆیی خۆمان رابگەیەنین، ئەگەر فیدڕاڵی، یان كونفیدڕاڵی بین، بەرایی(ئەولەوییەت)مان سەرەتا دیاریكردنی ئەو سنوورانەیە كە بە قیداكاری میللەت و پێشمەرگە ئازاد كراون.‌


بەڵام ئەگەر سنوورەكانیش دیاری بكرێن، ئایا وا بیر ناكەنەوە كە جگە لەوەی ئێران و توركیا وەك دوو دراوسێی سەرەكیتان دژی سەربەخۆیی كوردستانن، كێشەی ناوخۆییشتان هەیە، بەتایبەتی كە یەكێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان هاریكاری نەكەن، لەو هەلومەرجەدا چۆن سەربەخۆییتان رادەگەيەنن؟


ئێمە بە باشی دەركمان بە هەلومەرجەكە كردووە. ئێوە ئەگەر سەیری هەر وڵاتێك بكەن كە بە سەربەخۆیی گەیشتوون، دەبینن لە رووی ئابووری و سیاسی و ... كێشەكانیان زۆر لە كێشەكانی ئێمە زیاتر بووە و پێیان وتوون هێشتا كاتی نییە، كێشەی ناوخۆییتان هەیە و... هتد، ئەمانەش نابێتە رێگر لە بەردەم سەربەخۆیی، یان كونفیدڕاڵی ئێمەدا. وڵاتگەڵێك هەن كە لە پاش سەربەخۆیی لەگەڵ كۆمەڵێك كێشە رووبەڕوو بوونەتەوە، بەڵام چارەسەریان كردووە.


ئێمە بە هێنانەئارای پرسی سەربەخۆیی یان هەر سیستمێكی دیكە بۆ كورد، لە حوكمڕانیی عێراقیشدا ئەوا چەندەها ساڵە كە بۆ هەمووان سەلماندوومانە كه‌ هۆكاری سەقامگیری و ئاسایش بووین و هەین. واتە ئێمە نەك هۆكاری درووستبوونی كێشە نەبووین، بەڵكو هۆی سەقامیگری بووين لە ناوچەكەدا، پرسی سەربەخۆییشمان وەك رێكارێك بۆ چارەسەر باس كردووە، نەك بۆ ئەوەی كێشەكانی عێراق پتر بكەین. كاتێك لە ساڵی 2003 بۆ عێراق گەڕاینەوە، هیوادار بووین كە بەغدا پایتەختی عێراقی نوێیە و دەستوور سیستكی حوكمڕانی رەوانگەیەی نوێتری دەبێت، بەڵام ئێستا لە دوای 13 ساڵ ناكرێ بۆ خاڵی سەرەتا بگەڕێینەوە. لە واقیعدا ئێستا دوو جۆر عێراقمان هەیە، عێراقی پێش داگیركردنی موسڵ و عێراقی دوای داگیركردنی داگیركردنی موسڵ. بۆیە گەڕانەوە بۆ ئۆسووڵی شكستخواردووی عێراق قبووڵ ناكرێ. بەڵام هەر بڕیارێك بدەین، چ سەربەخۆیی و چ كونفیدڕاڵی، باوەڕمان وایە كە عێراق وەك هاوبەشێكی ستراتیژی لەگەڵمان دەمێنێتەوە، ئەم پرسەش سەرەتا لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەكەین، لە دۆخێكی وادا نە ئەنكارا  و نه‌ تاران ئەوەندە دیاریكار نابن، واتە یەكەم لایەن كە دەبێت پرسەكەی لەگەڵ تاوتوێ بكەین، بەغدایە.

بەڵام تەنانەت بۆ كێشەكانی ئێستاتان لەگەڵ بەغدا بە چارەسەر نەگەیشتوون و نەتانتوانیوە كێشە بچووكەكان چارەسەر بكەن، ئيدى چۆن كێشەی وا گەورە چارەسەر دەكەن؟


ئەو روانگەیەی كە دەیەوێت هەموو پرسەكان لە بەغدا چارەسەر بكرێن، گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، بەداخەوە ناوەندگەرایی وەك روانگەیەكی زاڵی زۆرینە وەك خۆی ماوە و لە بیرۆكەشیان پاك نابێتەوە. ئێمە لە ساڵی 1991 سەربەخۆ بووین. راستە ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان نەبوونین، بەڵام هەموو شتێكمان هەبوو. لە ساڵی 2003 بەو رەوانگەیەوە كە عێراق وڵاتێكی نوێیە، بۆ یەغدا گەڕاینەوە، بەڵام خۆتان بڵێن دەستكەوتەكانی كورد لەو هاوبەشییە لە 12 ساڵی رابردوودا چی بووە؟ تا ئێستا نەك تەنیا دەستوور جێبەجێ نەكراوە، بگرە پێشێلیش كراوە. هەر ئەوەندەی كە هەندێك بەهێز بوون هەوڵیان دا دەبابەكانی خۆیان بۆ چارەسەری كێشەكان رەوانەی كوردستان بكەن. سەرۆك وەزیری پێشوو نوری ئەلمالیكی ئەو كارەی كرد. بودجەی هەرێمی بڕی، بێ ئەوەی ئێمە هیچ كاردانەوەیەكمان هەبێت. بۆیە پرسیار ئەوەیە ئایا كورد دەتوانێت تا دە ساڵی دیكەش هەر لەو دۆخەدا بمێنێتەوە؟ بێ شك من پێتان دەڵێم: نەخێر. راستە ئێمە كێشەی ناوخۆییمان هەیە، بەڵام لەو بوارە تایبەتەدا هەموو لایەنەكان ئەگەر زیاتر لە ئێمە خوازیاری سەربەخۆیی نەبن، ئەوا كەمتر نین.



لە رۆژانی رابردوو كودتايەك لە توركيا روويدا، كە شكستێ هێنا و دواتر  دەستبەسەركردن و گیرانی بەرفراوانی خەڵكی لێكەوتەوە. هەڵوێستی ئێوە لەو بارەیەوە چییە؟


لە ئەنجامی كودەتاكە و سەركەوتنی ئیرادەی خەڵكی توركیە زۆر خۆشحاڵ بووین. ئەگەر سەرنجی مێژووی كودەتا سەربازییەكانی توركیا بدەن، تێدەگەن كە هیچ كودتایەكیان لە بەرژەوەندی كوردان نەبووە و هەموویان لە دەرەنجامدا زیانی زۆریان لە كورد داوە. هەرێمی كوردستان خۆشحاڵە كە ئەو دەوڵەتەی بە دەنگی خەڵكی توركیا مەشروعییەتی وەرگرتووە، سەركەوت و میللەتیش توانی ئەو دەوڵەتە بپارێزێت.



يەكێ لە پرسەكانی دیكە، چالاكیی پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پێكدادانیان لەگەڵ سوپای پاسدارانە لە كوردستانى ئێراندا. زۆرێك لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران و بەرپرسانی پلەداری كۆماری ئیسلامی و لەم ئاخرانەشدا موحسین رەزایی وتوویانە كە ئەو چالاكییانە بە دنەدانی سعودیەيە و لێرە لە هەرێمی كوردستان سعوديە فێرگەی بۆ هێزەكانی  حزبی دیموكرات كردووەتەوە و ئێوە چاوپۆشییان لێ دەكەن. ئەوە تا چەند راستە؟


پێش هەموو شتێك دەبێت بڵێم ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستی، سعودیەش وەك وڵاتانی دیكە لێرە كنسولخانەی هەیە و ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆتۆكۆڵێكە كە لەگەڵ عێراق هەیانە وەك و چالاكی دیپلۆماسییان هەیە. ئەوەی كە وتراوە لێرە بنكەی مەشق و راهێنانیان بۆ كوردانی ئێران كردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەك راست نييە. لە رەوانگەی ئێمەوە پێوەندی دۆستانەمان لەگەڵ ئێران زۆر گرنگە. وەك باسم كرد لە ساڵانی رابردووش ئێمە سەلماندوومانە كە هۆكارێكی سەقامگیری بووین، چ بۆ ئێران و چ بۆ توركیا، لە رابردووشدا‌ بۆ سووریاش. ئەمە چوارچێوەی سیاسەتی ئێمەیە و هەوڵدەدەین لە هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەك بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست نەكرێ.

سەبارەت بە چالاكییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستانی عێراق زێدەگۆیی كراوە. من دەپرسم لە ساڵی رابردوو پەژاك چەند چالاكی سەربازی ئەنجام داوە و چەند كەسیان لە ئێران كوشتووە، بۆچی بۆ جارێكیش دەنگی بەرپرسێكی ئێرانی نەبیسترا كە قسەی لەسەر بكات.

ئەم دوو رووە جیاوازە بە وتەی خۆتان چ هۆكارێكی هەیە‌؟


لە راستیدا هەر ئەوە بۆ ئێمەش جێی پرسیارە. جزبي ديموكراتی كوردستانی ئێران چالاكییەكی ئەنجام داوە.

هەڵبەت ئێمە سوپاسی جزبی دیموكرات و كۆمەڵە و لایەنەكانی دیكە دەكەین، كە زۆر جار بەرژەوەندییەكانی هەرێمیان رەچاو كردووە و همیشه‌ هەوڵيان داوە، هەرێمی كوردستان نائەمن نەكرێت. ئێستاش بەرامبەر بەو تۆمەتانەی  ئێران نیگەرانین. ئێمە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا لێژنەیەكی هاوبەشمان هەیە و دەكرێ ئەم پرسانە لەوێ تاوتوێ بكرێن و چارەسەری بۆ بدۆزینەوە.

ئەو هەموو هەڕەشە و تۆمەتانەی ئێران رەتدەكەینەوە و هاوكات ئامادەین لەو بوارەدا لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بكەین. بێ شك سیاسەتی ئێمە ئەوە نییە كە لە خاكی هەرێمەوە هێرش بكرێتە سەر ئێران، یان كێشە بۆ ئێران دروست بكرێت. ئێران دراوسێیەكی گرنگی ئێمەیە و دەخوازین پێوەندییەكی زۆر دۆستانەمان پێكەوە هەبێت.

ئەگەر دەتانەوێ ئەو پێوەندییە دۆستانەیە بەردەوام بێت، ئەی بۆچی ئەو سیاسەتەی بەرامبەر بە پ ک ک هەتانە، بەرامبەر بە حزبەكانی كوردستانی ئێران نیتانە؟ واتە ئێوە چەندین جار لە نێوان ئانكارا و پ ک ک میانجیگەریتان كردووە، بۆچی هەنگاوی هاوشێوە بۆ میانجیگەری لە نێوان كوردانی ئێران و كۆماری ئیسلامیدا هەڵناگرن؟


ئێمە لە رابردوودا هەنگاوی لەو جۆرەمان ناوە، بەڵام ئەساسی نەبوون، كاتێكيش هەوڵمان دا لە نێوان پ ک ک و ئانكارا ناوبژیوانی بكەین. لە دیدارمان لەگەڵ پلەبەرزەكانی توركیا وەك سەرۆك كۆمار و خوارتر، دەمانبینی بە راستی مەیلی ئەوەیان هەیە كە بە رێگەی دیالۆگ كێشەكە چارەسەر بكەن،  بەڵام خواست و مەیلی لەو جۆرە تا ئێستا لە لایەن ئێرانەوە نابیندرێت. واتە لە ئێراندا زەمینەی چارەسەر كێشەی كورد بە رێگەی گفتوگۆ بوونى نییە. ئەگەر ئەو زەمینەیە بڕەخسێت زۆر پێی خۆشحاڵ دەبین گە ناوبژیوانی چارەسەری كێشەی كورد لە رێگەی گفتوگۆوە بكەین.

لە كۆتاییدا مۆڵەتم بدەن، باسی قەیرانی ئابووری بكەم، كە خۆیشتان پێشتر ئاماژەتان پێدا. لە شەقامەكانی هەولێر لە خەڵكم بیستووە، كە باری ئابوورییان باش نییە. بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە چیتان كردووە؟


 كێشەگەڵێك هۆكاری دروستبوونی ئەو قەیرانە ئابوورییەی هەرێمی كوردستانن. یەكەم: لە سەرەتای ساڵی 2014 بودجەی هەرێم بە بێ هیچ راوێژێك بە ئێمە لە لایەن بەغداوە بڕا. دووەم:  بە درێژایی 1100 كیلۆمەتر لە شەڕی دژی داعشداین. تا ئێستا 1500 شەهید و نزیكی 8000  بریندارمان هەیە. سێهەم: یەك ملیۆن و 800 هەزار ئاوارەی شەڕی سووریا و ناوخۆی عێراق لە هەرێمی كوردستان داڵدە دراون. ئەمانە دوابەدوای یەك روویان داوە. سەرباری هەموو ئەوانەش دابەزینی نرخی نەوت بووەتە هۆكاری ئەوەی هەرێمی كوردستان تووشی قەیرانێكی گەورەی ئابووری ببێت. هەوڵەكانمان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو قەیران چڕكردووەتەوە. سوپاس كارمەند و مووچەخۆرانی دەوڵەتی دەكەم كە ئەو دۆخەیان دەرك كردووە. تا هەنووكەش رێكاری چارەسەرمان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی جددی بە كەمكردنەوەی مووچە و پاشكەوتی بۆ كارمەندان و دابەزاندن و كەمكردنەوە خەرجییەكانی حكومەت هەوڵمان داوە قەیانەكە كۆنتڕۆڵ بكەین. بۆ تێپەڕاندن و زاڵبوون بە سەر ئەو قەیرانەشدا نيازمان بە هاوكاری دەرەكی هەیە.

دەبێت ددان بەوەدا بنێم كە لە رادەبەدەر مووچەخۆرمان هەبووە، ئەوەش میراتیی سیاسەتی رابردووی سەدام بووە، كە 5000 گوندی رووخاندووە و دانیشتووانەكەی بە زۆرەملێ  هێنراونەتە نێو شارەكان و كراون بە مووچەخۆر. بۆ چاكسازيی بنەڕەتی لە هەیكەلی حكومەتدا لەگەڵ بانكی جیهانی لە وتووێژداین. لە پرسی نەوتدا، زۆر وردبینانە ناوەندە نێودەوڵەتییەكانمان دەستنیشان كردووە و لەگەڵ بەغدا و سندوقی نێونەتەویی دراودا بەردەوام لە پێوەندیداین. هەموویان لە رێگەی بەغداوە كاردەكەن و بەداخەوە بەغداش وەكو پێویست گرنگی به‌ كوردستان نادات.

 

 

   ويديو به زبان فارسى: بارزانی در گفت و گوی اختصاصی با صدای آمریکا

https://youtu.be/mHbCT5CTwZo

ده قى وتوويژه كه به زمانى ئينگليزى؛

  Kurdish PM Says Mosul Operation Still in ‘Planning Stage

 

 

 

 

**************************************

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

/p>
 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio