Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
كوماريه كان، ئاغاى ترامپ و كونگره ى نيشتمانى كوماريه كان بو هه لبژاردنى كانديداى سه روك كومارى چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angele, California, USA   

كوماريه كان، ئاغاى ترامپ و كونگره ى نيشتمانى كوماريه كان بو هه لبژاردنى كانديداى سه روك كومارى

ئازاد موراديان

به شى يكم


٢٥ ى مانگى جولاى ٢٠١٦

azad_voa_072216.jpg

له ميز گرد و گفتگوى ته له فيزیۆنى به شى كوردى ده نگى ئه مريكا كه له لايه ن كاك حه يده ر كه ريم پيشكه ش كرا، كاك سيروان قاچو، روژنامه وان و نوسه ر، كاك ده خيل شه مو روژنامه وان و هه روه ها ئه منيش راسته وخو له لوس ئه نجيلسه وه به شدار بووم، ته وه رى باسه كان له سه ر چونيه تى به ريوه چونى كونگره ى نيشتمانى كوماريه كان و هه ولى به رپرسانى ئه م حيزبه بو هاو ده نگى و هاوكويي هاته گوريه.


جا من ليره دا كاكلى باسه كم بو ئه و هاوره يانى كه پرسياريان كردووه ئاغاى ترامپ كييه و چى ده ليت؟ ده نوسم و له به شي دوهه م  دا باسى خانمى كلينتون و هه روه ها جياوازى بيرو راكه يان ده كم و له به شى سييم دا ده چمه سه ر باسى بيرو راى ئه م دو هه لبژيراوه سه باره ت به باسى كورد و داهاتوى كورد له سياسه ته ى ده ره وى ئه م دو كانديداى سه روك كوماري دا.

 

ئاغاى دونالد ترامپ به كورتى و موخته سه ر كيه و چى ده ليت ؟


ئاغاى دونالد ترامپ تا به هارى سالى پيش (٢٠١٥ ى زايينى) له ولاته يكگرتووه كانى ئه مريكا به كه سايه تيكى خاوه ن سه رمايه كه پتر له چه ن ميليارد دولار سه رمايه ى هه يه، خاوه ن چه ندين هوتيل و بيناى تيجارى له ئه مريكا و چه ن ولاتى بيانى دايه، له گه ل وه لاتانى جيهان له تيجاره تى جل و به رگ و پوشاك دايه و هه روه ها به هوى برنامه ى تله فيزيونى خوى كه ناو بانگى ده ركرده بوو، پروگرامى شاژنى جوانى نيو نه ته ويى ري خست و له م ريگانه وه به ده يان ميليون دوولار داهاتى سالانه ى بووه. ئاغاى ترامپ هه روه ها به هوى نوسينى چه ن كتيب له سه ر ژيانى خوى و له سه ر تيجاره ت كردن و چونيه تى سه ركوتن له كارى تيجاره ت دا به ناو بانگه و و بو كاتيكيش زانكويكى تايبه ت به تيجاره ت داناوه و كتيبه كانيشى چونه ته ريزى كتيبه پر كرياوه كان.


ئاغاي ترامپ تا سالى ٢٠١٥ وه ك خاون سه رمايه و سه رمايه داريك له سياسه تيش دا ده سانيكى بووه و له هه لبژاردنه كانى سينا و كونگرس و پاريزگاكاندا و هه روه ها له هه لبژاردنى سه روك كومارى له ٣٠ سالى رابوردودا به يارمه تى مالى و سه رمايه ى خوى له م كاندايدا يان له ركابه ره كى پشتيوانى كردووه، بلام هيچ كاتيك راسته و خو ده ستى له سياسه تى ئيجرائى ولات دا نه بووه. يارمه تيه كانى ئاغاى ترامپ له نيوان ئه م سالانه دا هه م به كوماريه كان و هه م به ديموكراته كان بووه.


له بارى ژيانى بنه ماله دا باوكى خاوه ن سه رمايه بووه و له كارى كرين و فروشى و كونتراتى زه وى و ملك و تيجاره ت دا بووه و له بارى بيروراشه وه هاوده نگى له گه ل گروپى كو كلس كانه كان كه ريكخرويكى دژ به كه مينه كانى ئه مريكا بووه ناسناو كراووه. ئاغاى ترامپ له نيوان ئه م سالانه دا چ ن جار ئيزده واجى كردووه و ئيستاش هاوسه ره كى خانمى ملينا ترامپ كه شاجوانى ولاتى سلوانيا بووه له كارى مود و فاشينى جل و به رگى ژنان دايه.

 

خو كانديد كردنى ئاغاى ترامپ و چه سپاندنى خوى به كوماريه كان دا.


هاوينى سالى ٢٠١٥ له كاتيك دا كه ١٥-١٦ سياست وانى كوماريه كان خويان بو هه لبژاردنه كانى نيو خوى كوماريه كان ده ست نيشان ده كرد، ئاغاى ترامپ يش قاوى ئه وى بلاو كرده وه كه خوى بو كى به ركى هه لبژاردنه كانى سه روك كومارى نيوبژير ده كات. چه ئه و كاته و چ ه ٦ مانگ دواى ئه و ئاگاداريه كه س باورى به وى نه ده كرد كه له كى به ركى نيوان ١٦ سياسه توانى كوماريه كاندا، ئاغاى ترامپ ده نگى سه ره كى بينيت و ببيته كانديدى كوماريه كان. بلام هه روه ها كه ديتمان تا مانگى مارس ى ئه و سال ته نيا ئاغاى كروز و كاسيكى به جياوازيكى زوره وه له مه يدانى كى به ركيكاندا ماونه وه و پاشان ئه وانيش ناچار به داخستنى ده زگاى هه لبژاردنه كان و كه مپينى چالاكيه كانى خويان بن.


بى گومان ئه م شه رو كى به ركييانه به ئاسانى نه چوه پيشه وه. ئاغاى ترامپ به پشت به ستن به سه رمايه و تواناى مالى و پيوه نديه كانى خوى به زوره مه لى و به پشت به ستن به سياسه تى توقاندن و ترساندنى خه لك و هه روه ها به كلك وه رگرتن له تيئورى موديريت و ريبه رى كردنى ترس و تيرور بووه هوى راكيشانى ده نگى به شيكى به رچاو له ده نگ درانى كوماريه كان له هه لبژاردنه كانى نيو خو دا.


ئاغاى ترامپ ئه م ريگاى به دوشواريكى زور برده سه ر، له هه مو چه شنه شيوازيكى ناشايست و دوور له پرنسيبه كانى كانديدى سه روك كومارى ده ستى دا، له ناو نيتكه لى دان و قسه ى ناشايست به كه سايه تى كوماريه كان تا كيشاننى پى ژن و مندال و باوكى خوهه لبژيره كان.
هاوكات له گه ل پيش بردنى ئه م شيوازه له پروپاگه نداى ته بليغاتى دژ به ره كابه ره كانى خوى، ئاغاى ترامپ ده ستى دايه شيوازى ته بليغي دژ به كه مايه تيه ئايينيه كانى نيو ئه مريكا، دژايه تى له گه ل موهاجير و پنابه رانى بيانى و به تايبه ت موسلمانه كان و لاتينو كان. له لايه كى كه يشه وه ده ژايه تي له گه ل ره ش پيسته كان، و ته نانه ت كه م ئه ندامه كان. ئه م شيوازه له پرو پاگه نداى هه لبژاردنه كان به جيگايك گه يشت كه نيژادى و ره گه زى سپى له ئاستيكى سه ره وه له ترس و خوفيك كه ئاغاى ترامپ پيكيان هينابوو رويان له كه مپينى ترامپ كرد. و ئه مه ش بووه هوى پاشه كشى كردنى ١٤ كانديداى كوماريه كان له كى به ركى سه ره تايه كاندا. ئاغاى ترامپ و كه مپينه كى دموكراته كان و كانديادى ئه وان خانمى كلينتون و ئاغاى سه ندرزيشى بى به ش نه كرد و هاوكات به شيوازيكى بى پرنسيبانه هيرشى كرده سه ر كاربه ده ستانى حكومه تى كاتى ئه مريكا، ئاغاى ئوباما و هه موى ئه و كه سانه ى كه باوه ريان به م كارگوزارانه هه بوو.


ئه م شيوازه له پروپاگه ندا ولاته يكگرتووه كانى به ره دابه ش كردنى كولتورى و ره گه زى كيشاووه و مه ترسيه كانى ناكوكى نيو خو له نيوان ره گه زى ره ش و سپى، لاتينو و غه يرى لاتينو، له نيوان موسلمان و مه سيحى به راده يه ك گه يشتووه كه له چ ن مانگى رابووردودا به ده يان تيك هه لچوون له ويلايه ته كانى ئه مريكادا هاتووه ته ئاراوه.


ئه م ناكوكيانه هه روه ها نيو مالى كوماريه كانيشى گرتووه ته وه. ئاغاى ترامپ له واقيع دا به م شيوازه و به نه ريتيكى نوى كه داي رشت، حيزبى كومارى ئه مريكاى خسته ژير ده سه لاتى خوى و به جوريك ئه م حيزبه له و پرنسيب ه سه ركيه كى خو دوور كه وته وه.

 

**************************************

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

/p>
 
قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2017 > »
M T W T F S S
25 26 27 28 29 30 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31 1 2 3 4 5
© 2007 - 1396, VOK Radio