Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2019 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow رۆحی پێشەوا نوقمی ئازار بووە.. هيممەتێك كوردان!
رۆحی پێشەوا نوقمی ئازار بووە.. هيممەتێك كوردان! چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

رۆحی پێشەوا نوقمی ئازار بووە.. هيممەتێك كوردان!

 

salar_baba_shikh.jpg

سالار بابەشێخ

هه ولير- كوردستان

٢٤ى مانگى ئاپريلى ٢٠١٦ زايينى

گومانی تێدا نییە كە هەر كوردێكی نیشتمانپەروەر لە گشت كەرتەكانی كوردستان و لە هەر گۆشەیەكی ئەم گڵتۆپە خاكییەدا گیرسابێتەوە، دامەزرێنەری كۆماری كوردستان لە مەهاباد، بە پێشەوای نەتەوەكەی دەزانێ و هەوڵی داوە لە پەیامی قازی محەمەد و هۆكاری خۆبەختكردنەكەی تێبگا.. بريا و سەد خۆزگە سیاسەتوان و سەركردەكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش لانیكەم لەم دۆخە هەستیارەدا كە هەلێكی زێڕین بۆ كوردی بەش مەینەت رەخساوە، جارێكی دی بەخۆیاندا بچنەوە و هەوڵ بدەن ئەو سەربەخۆییەی كە پێشەوا قازی محەمەد لە پێناویدا چووە بەر پەتی سێدارە و ئاو ئاڵایەی كە ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی بە ئەمانەتداری تا دواهەناسەی پاراستی و ئێستا لە سەر سەردەستی مەسعود بارزانی خەریكە گشتپرسی بۆ دەكرێ، نەیكەن بە قوربانیی بەرژەوەندیی تاكەكەسی و حزبی و لە بری ئەوە هەموو هێز و توانای خۆیان یەكبخەن، بۆ ئەوەی نەوەی ئەمڕۆ و دادێی كورد و هاونیشتمانییانی كوردستان بە هەموو نەتەوە و شوێنكەوتووانی گشت ئایین و ئایینزاكانیەوە لە بندەستی و چارەڕەشی و چاولەدەستیی داگیركەران ڕزگار بكەن.

بێگومان زۆربەی سەركردە و سیاسەتوانانی كورد، كەسایەتی كاریزمایان هەیە و لە دروستكردنی نەقشەڕێگە و دەستنیشانكردنی ڕێكارەكان بۆ قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی ڕزگاریخوازی، پسپۆڕ و شارەزان. هەر بۆیە كاتێك پردەكانی پەڕینەوەی كورد بەرەو كەناری ئارامی و سەربەخۆیی دەڕووخێ، گرانترین و زۆرترین باجی ئەو سیاسەتە هەڵەیە هەر ئەوان دەیدەن و پشكی گەورەی لەدەستچوونی دەرفەتەكانیش هەر دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان، ئەوەش دەبێتە قورسترین پرسیاری گەل كە وەڵامدانەوەی سادە و ساكار نابێ. لەبەر ئەوەی ناشێ ئەوانەی چێشتی سیاسەت لێدەنێن، یان سیاسەت دروست دەكەن، خواردنی ژاراوی دەرخواردی كورد بدەن!


هاوكێشەكانی ژیۆپۆلەتیكی لە ناوچەكەدا گۆڕانكاریسازن. رای گشتیی جیهانی و هەڵوێستیزۆربەی زلهێزانی دونیا لەگەڵ بەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی كوردان یەكی گرتووەتەوە، كەچی كوردنەك هەر لە ناوخۆیدا یەكگرتوو نییە، بگرە پەتای پەرتەوازەی و یەكترچزاندن و باڵباڵێنەی حزبی تەنگیپێ هەڵچنیوە.
qazi_muhammad.jpg

ئەمساڵیش وەكوو ساڵان، ساڵوەگەڕێ لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد تێپەڕێ، بەیادكردنەوەی ڕێزمان گرت و لە ڕێوڕەسمە جیاكانیش باسی ژیان و خەبات و پەیامی پێشەوا كرا،كەچی دەلاقەیەك بۆ ئەو پرسیارە نەكرایەوە، كە ئایا رۆحی پێشەوای كوردان لەم گەمەكارەسیاسییانەی كورد ڕازییە؟

لەڕاستیدا تاكپەرستی و نانخواردن بە خوێنی پێشەوایانی خۆنەویست و سەركردەكانی تۆماركاریرووی گەشی مێژوو، دزێوترین خەسڵەتە كە زۆر بەداخەوە لە هەندێك كۆمەڵگە (بە كۆمەڵگەیكوردیشەوە)، ئەم خەسارە مەزنە بووەتە دیاردە و ئاكامە نەرێنییەكانیشی لە دواجاردا، هەر بە سەرخودی كۆمەڵگەدا شكاوەتەوە و دەشكێتەوەش!

بێگومان لە هەر كۆمەڵگە و پێكهاتەیەكی مرۆییدا كاتێك لێوەكان تەنیا (بەڵێ قوربان)وێژ بن،دەستەكانیش ئالوودەی (چەپڵەلێدان)ی بێ هۆ بن، لە داهێنان و راهێنان بێبەری دەبن، ئەوەشدواكەتوویی و ماڵوێرانی بۆ مەودایەكی نادیار تەمەندرێژ و بەردەوامتر دەكا، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییەكە قارەمانی چەكامەكانی كورد و ئەوانەی مێژووی كوردیان رەنگین و زەنگین كردووە، بە لاوە بنێین ووەك ئەوانەی هەردەم لە ئاخوڕی بكوژانی كوردەوە سەر دەردێنن، سووكایەتی بە سەركردە ورابەرانی خۆنەویستی خۆمان بكەین.

بەداخەوە زۆرجار تاكپەرستییەكی وەهمی و رێزگرتن لە رابەر و پێشەوایانی خۆبەختكار بە دروستیلێك جیا نەكراوەتەوە. ڕاستە تاكپەرستی هێزی شرۆڤە و راڤە لاواز دەكا، ئەندێشەكان تووشیزستانەخەوێكی ورچانە دەكا، ئەوەش ڕاستە كە تاكپەرستی بەدیهێنەری دیكتاتۆریەتێكە كە"سەیدی قورەیشی و بەردەی حەبەشی" دروست دەكاو خەون و ئاوات و ئامانجەكان زینده‌به‌چاڵده‌كا! بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە رێزگرتن لە سەرۆكی كاریزما و گوێڕایەڵبوونی دەچێتە خانەیعەبدایەتی و سەركردەپەرستییەوە.

بە هۆی خوێندنەوەیەوكی نادروست لە رابردوو، هەروەها سستی و خاوییەكی زۆر بەرامبەر بەداهاتوو، تا هەنوكەش كورد لە ئاستێكی نزیك بە گشتیدا رێزی لە پێشەوایانی خۆی نەگرتووە!پاشای كورد كە بە (مەلیك مەحموود) و متمانەپێكراوی گەلەكەی ناسراوە، لە ژێر رەهێڵەی گوللەیتۆپ و هاوەن و رێژنەی بۆمبی فڕۆكەكانی بەریتانیادا دەوڵەتی كوردستانی راگەیاند، سكەی بۆ لێدا وئاڵاكەی بۆ هەڵ دا، كەچی تا ئێستاش بە فیتی دەستی دەرەكی و گێلی خۆمان، منداڵەكانمانسووكایەتی بەو زاتە پاكە دەكەن و بە "خولە...." ناوی دەهێنن!! تەنانەت هەندێك لە (بەناو)رۆشنبیرانی ئێمە، خەبات و گیانبازیی خانی، حاجی، نەهری، پیران، قازی و بارزانی بە خەباتێكیخێڵەكی و عەشایری ناو دەبەن!

خەڵكی وڵاتانی پێشكەوتوو كە دیموكراسی لەسەر دەستی ئەوان توێی خۆی لە سەر گڵتۆپیعەرد چاند، پاشاكانی خۆیان وەك سیمبول هێشتووەتەوە و بێ ئەوەی پەرستشیان بكەن، ئەو پەڕیرێزیان لێدەگرن. تەنانەت (خاوەن شكۆ)كانیان لە دەسەڵات و بڕیاری سیاسی بێبەش كراون ودوابڕیاردەریان هەر ئیرادەی گشتییە، كەچی بەشێك لە خەڵكی ئێمە كە هیچ خوێندنەوەیەكیدروستیان لە قۆناغەكانی مێژووی بەرەنگاری و قوربانیدانی كورد نییە، زۆر بە ئاسانی و دوور لەرەخنەی بونیادنەر و دڵسۆزانە، ئەوەی بەسەر زاریاندا بڕژێ و بۆنی سووكایەتی لێبێت، ئاوێزانی باڵایبەرزی سەركردەكانی مێژووسازی كوردى دەكەن! یان حزبەكان دەیانكەن بە موڵكی خۆیان و زۆرگیلانە لە هەیبەت و گەورەیی نەتەوەییان كەم دەكەنەوە!

حەوت دەیە لەو كاتە تێدەپەڕێت كە سوپای داگیركەری رژێمی پاشایەتی ئێران كوردستانیداگیركردەوە. پێشەوا لە رۆژانی دادگاییكردنیدا، كاتێ سووكایەتی بە ئاڵای نەتەوەكەی كرا، تفی بۆناو چەوانی ئەوانە هەڵدا كە لە دوای لە سێدارەدانیشی سەریان لە بن پێی بوو... پێشەوا كاتێچووە بەر پەتی سێدارە، پێش ئەوەی سەفەری بێ گەڕانەوە بكا، پەیامی بۆ گەل و نەیارانیشی ئەوەبوو كە سەدان پێشەوای دیكە بۆ دامەزرانەوەی "جمهووری كوردستان" بەڕێوەن، ئەم گیانبازییانەفرامۆش كراون، بۆیە كورد تا ئێستا خاوەن كیانێكی سەربەخۆ نییە. پێویستە لە جیاتی رمبازی وپەرتەوازی و شەڕی نەحسی دەستەبەركردنی چواربەنەكانی دەسەڵاتی سەرۆك حزبی و مانەوە لەناو كێڵگەی خۆخواردنەوە و خۆخوازيی پەتی و...هتد، تاكی كورد بە جددی خۆی لە قەرەی ئەو ئەركەمێژووییە بدات و لانیكەم نەهێڵێت رێبەرانی ئاشتیخوازی كورد، ببنە قوربانی رێژنەی بارانی گوللەینەیارن، یان پیلانگێڕان بە پیلانی نێونه‌ته‌وه‌یی و بە كەلەبچەكراوی رادەستی بكوژانی كوردیانبكەنەوە، یان ببرێنە بەر پەتی سێدارە.

نموونەی بەرچاوی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی لە دژی رێبەرانی كورد و چارەنووسی سیاسی كوردزۆرن، با بە چالاکییه‌ پرۆتستۆییه‌کان جیا لە ریسواكردنیان، پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی بنبڕ بكەین.

بێگومان ئەگەر چالاکییه‌ پرۆتستۆییه‌کان هەڵگری پێناسەی پڕ بە كاكڵی خۆی بێ و هێزەكانی كوردیەكانگیر و هاوهەڵوێست بن، ئەوا ئامانجەكانی دەپێكێ! تا ئێستاش پێشمەرگە لە لوتكەی شاخیبەفرین و لە ناو شەختەی زستاندا دەژی و زۆر جاریش بە خواردنی گەڵا و چڵەپۆپەی دارستانەكانیبناری ئەو شاخانەی وڵاتەكەی هەناسەیەكی تێدێتەوە و دەیكاتە هێزێكی دیكە بۆ بەگژداچوونیداگیركەری.

10ـی خاكەلێوە، تەنیا رۆژێكی ناو رۆژژمێری كوردی نیيە، لێوانلێوە لە پەیام و هاندانی وڵاتپارێزی، پڕەلە سەرمەشق بۆ نیشتمانپەروەران و سەركردەكانی وڵاتانی بندەست و داگیركراو. كه‌چی زۆربەداخەوە حزبه‌كانی ئێمه‌ بە ناخی ئەو پەیامەدا رۆناچن كە بۆچی پێشەوا چەكامەكانی مێژوویكوردی رەنگینتر كرد و گیانی لە پێناوی كوردستانێكی سەربەخۆدا بەخت كرد!

پێویستە لە جیاتی رمبازی و پەرتەوازی و ململانێ‌ و شەڕی نەحسی دەستەبەركردنیچواربەنەكانی دەسەڵات و خۆئاوێزانكردن لە پلەی سەرۆك حزبی و خۆخوازی پەتی، تاكی كورد بەجددی خۆی لە قەرەی ئەو ئەركە مێژووییە بداتەوە و بۆ ئەو ئیرادە گشتییە بگەڕێتەوە كە لەریفراندۆمەكەی باشووری كوردستان پتر لە 90%ی بەشداربووان دەنگیان بە راگەیاندنی دەوڵەتیسەربەخۆی كوردستان دا. ئەم ئيرادە و بڕیارە ئەگەر بمانكاتە ئامانجی پیلانگێڕانی ناوچەكەش،دەبێت بە چالاكییە پرۆتستۆییەكان لە ئاستی نێونەتەوەییدا ریسوایان بكەین، تووشی شەڕیش بین،كورد لە جەمسەرە بەهێزەكەدایە و پتر لە 60 وڵاتی هاوپەیمانيی دژی تیرۆر پشتیوانیمان دەكەن،شەڕی خۆهێشتنەوەش پێویستی بە هێزەكانی یەكانگیر و هاوهەڵوێست هەیە، نەك به‌تاقه‌وه‌نانیپه‌یامی پێشه‌واكانمان!

لە كۆتاییدا ماوە بگوترێ: رۆحی پێشەوا لەم پەرتەوازییەی كورد نوقمی ئازار بووە.. هيممەتێككوردان!

**************************************  

 

Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
 Freedom
بو بيستنى رادوى ده نگى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا،  سه ر وينه ى رادوي كه بچركينن
براى شنيدن صداى راديوى كوردهاى مقيم امريكا روى تصوير راديو كليك كنيد 
free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio