Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2017 > »
M T W T F S S
25 26 27 28 29 30 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31 1 2 3 4 5
Home arrow هـه‌واڵ arrow سمیناری رۆژهەڵات "پرس ، راڤە ، رێگا ۲

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
سمیناری رۆژهەڵات "پرس ، راڤە ، رێگا ۲ چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئاگادارى به ريوه چونى " ٢ مين سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا" له زانكوى گوته ى شارى فرانكفورتى ئالمان

لیژنەی بەرێوەبەری "سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ي ٢" له لێدوانێکە دا كه بو راى گه شتى بلاوى كردووه توه، داوا له هه مو رووناکبیران و چالاکانی سیاسی كورد ده كات تا لەم سێمینارەدا که‌ له‌ رۆژی ١٦ى مانگى ئاوريل  ٢٠١٦  له زانکۆی گوته‌ی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان به‌ڕێوه ده‌چێت به شدارى بن و بيرو راى خويان سه باره ت به پرسى تايبه ت به روژهه لاتى كوردستان ده ربه رن. ده قى ئه م ئاگادارى كه به ده ستى ستافى ده نگى كورده كانى نيشته جى ئه مريكاگه يشته وه به م چه شنه يه؛ 

سمیناری رۆژهەڵات "پرس ، راڤە ، رێگا ۲"

germany_seminar_on_kurds_in_iran.jpg

لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووس‌سازەۆە‌ و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیه‌وه‌ بگرێت ، گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانیش راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییه‌کاندا، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا هه‌یه‌ و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەست‌خستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، جمهوری ئیسلامی ئێرانە که پارچه‌یه‌ک له نیشتمانه‌که‌شمان له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م رژیمه‌دایه.

گەلی کورد و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کام و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیدان‌دا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات، گەلەکەمان به گشتی و بژارده و چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی و رووناکبیری به تایبه‌تی لە خۆرهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی تر هەموو پرسیارەکان بێننه‌ ئاراوه و بەرپرسیارییەتییەکان تاوتوێ بکه‌ن و زیاتر و جدیتر له رابردوو خۆیان ئەرکدار بکه‌ن.

لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سمیناری "رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ۲" بانگهێشتنی سەرجەم حیزبه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆبینەوە و راشکاوانه ئاڵ و گۆڕی بیرورا بکه‌ین و پرسیاره‌کانی یه‌کتر وڵام بده‌ینه‌وه. 

تەوەری سێمیناری یەک رۆژەئ ئەمجارە‌مان کە لە پینج پانێل پێک دێ و تایبەته به تاۆتوێکردنی "خەسارناسی و دیاردە ناسی بزووتنه‌وه‌ی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان" .

لێژنەی بەڕێوەبەر چاوه‌ڕوانە که بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا ببێته هەوێنی گۆتارێکی کارا لەم قۆناغه هەستیار و پڕ ئاڵۆزه‌دا و رەوتی دیالۆگ و رەخنە‌ی بنیاتنه‌ر لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات.

شایانی باسه که سمیناره‌که‌ له‌ رۆژی شەممە رێکه‌وتی 16/4/2016 لە کاژێر ۱٠ تا ۱۸ له زانکۆی گوته‌ی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان به‌ڕێوه ده‌چێت.

لیژنەی بەرێوەبەری "سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا 2

 

ئیمەیل:

This email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it
ژمارە تەلفۆن: 004917622957533

ئادرەس:

Merton str.26-28
 60325 Frankfurt am Main

 

**************************************  

Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
 Freedom
بو بيستنى رادوى ده نگى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا،  سه ر وينه ى رادوي كه بچركينن
براى شنيدن صداى راديوى كوردهاى مقيم امريكا روى تصوير راديو كليك كنيد 
free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1396, VOK Radio