Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2019 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئهمريكا بوكونگره ى پينجه مى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كورد
پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئهمريكا بوكونگره ى پينجه مى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كورد چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران , بوكونگره ى پينجومى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

١٥ ئوكتوبر ٢٠١٥ زايينى

kac4dhri_logo.jpg

 
azad_moradian_hotel_hilton.jpg 
ده سته ى به ريوه به رى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران!

كوميته ى ئاماده كارى كونگره ى پينجم ى يه كيه تى خويندكارانى ديموكراتى كوردستانى ئيران
‎
ئه ندامانى یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران!

ئاماده بووان له كونگره ى پينجم ى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران!

 

‎زور به شانازى ده زانم كه له لايه ن خومه وه و ئه ندامانى كوميتته ى كورده كانى نيشته جى ولاته يكگرتووه كانى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران دا پيامى پيروز بائى و دست خوشى خومان ئاراسته ى ئيوه ى ئازيز كه م .

بزوتنه وى گه لى كورد له روژهه لاتى نيوه راست دا پى ناوه ته قوناخيكى گرينگ و هه ستيار و سنوره كانى چوار پارچه ى كوردستانى تيپه ركردووه و چوته ئاستيكى نيو نه ته وى و ئامانجى سه ره كى ئه م بزوتنه وه ، گورانكارى له سيستمى سياسى و شيوازى دابه ش كردنى ده سه لات  له و جوغرافيايه دايه كه كورد وه ك نه ته ويكى بى وه لات تيدا ده ژى.

ئه و ده رفه ته ى كه له روژ هه لاتى نيوه راست دا بو كورد وه ده ست كه وتوه ده ره نجامى خه بات و چالاكى بى وه چانى گه لى كورد له هه ر چوار پارچه ى كوردستان، و نوينه رانى راسته قينه ى ئه م گه له، حيزب و ريكخراوه سياسى و نيزامى كانى كورد وه هه روه ها ده ست كه وتى خوينى شه هيدانى خه لكى ماندو نه نه ناسى كورده.  بي گومان هيزى  سه ره كى ئه م خه باته له روژ هه لاتى كوردستاندا ئه و گه نج و لاوانه ن كه  دامه زرينى ريكخراوه كانى گه نجان و پاشان دابين كه ر و ئيدامه ده رى ريگاى ريبه ران و به رپه رسانى ريكخراوه سياسى و مه دنى و نيزامى كورد بوون.

به برواى ئيمه يه كيه تيى خويندكارانى ديموكراتى كوردستانى ئيران يه ك له و ده ست كه وته گرينگانه ى بزوتنه وى كورد له روژهه لاتى كوردستان ، وه هه روه ها له روژهه لاتى ناوين دايه.
 
ده بى له بيرمان نه چيت كه ريبه رى گه وره ى بزوتنه وى گه لى كورد شه هيد دكتور قاسملو يه ك له و گه نجانى بووه كه سه ره تاى خه بات و چالاكى خوى له ريكخراوى لاوان و خويندكارانى ديموكراتى كوردستانى ئيران دا ده ست پى كردووه و گه وره ترين و مه زن ترين ئه زمونى خه باتى بو گه نج و خويندكارى ديموكرات به جى هيشتووه،  داهينه ر و دامه زرينه رى ريكخراوى خويندكارانى كورد شه هيد قاسملو ده نگ و راى خويندكارى ديموكراتى پتر له شه ست ساله بردووته ئاستيكى نيو نه ته ويى و جيگاى بو خويندكارى ديموكرات خوش كردووه. ‎

پيك هاتنى یە كیە تیی خوێندكارانی دێموكراتى كوردستانى ئيران يه كيك له و ده ست كه وته پيروزانه يه كه ده بى  به هه ول و تيكوشانى هه مه لايه نه بپاريزيه ت، په رى پى بدريت و ببيته جيگاى متمانه بو لاو و گه نجى خويندكارى كورد له روژ هه لاتى كوردستان و ببيته نوينه رى ئه م چينه له كومه لگا ى نيو نه ته ويى دا .

خويندكارى ديموكراتى كوردستانى ئيران هه رله و كاتى دا كه باورى به كار و ئه زمونى حيزب و ريكخراوه سياسيه كان هه يه ، هه ر له و كاتيش دا پيشرو و پيشاهنگى خه باتى داهاتوى گه له و هيوا و ئوميدى گه ل بو پيك هينانى ديموكراسى له روژهه لاتى ناوين ، و سه ربه خويى و مافى زاتى بو گه لى بن ده ستى كورده دابين ده كات و ئه مه ش پيك نايه ت مه گه ر به هيز و تواناى گه نج و خويندكارى زانا و كولنه ده ر و دلسوز و ره خنه گه رى كورد.

به باورى ئيمه بزوتنه وى ئيستاى گه لى كورد له روژهه لاتى كوردستان پيوستى به هيزو تواناى زانستى و عيلمى ئه م سه ده ى هه يه و ده بى خوى له گه ل پيويستى سياسى و ئابورى و كولتورى ئه م سه دى دا وه رى خات . خويندكارى كورد ئه و كه رسه و چه كه مه نيه ى كه ده توانيت بوشايي خه باتى گه لى كورد پر كاته وه.

ئيمه پيمان وايه بوشايى سه ره كى له بزوتنه وى گه لى كورد له م سه ده ى دا، نه بونى به ره يكى گه وره  وبه ر فراوان له ريكخراوه سياسى و نيزامى و مه ده نى كورد له هه رچوار پارچه ى كوردستان دايه . خويندكارى كورد و خويندكارى ديموكرات  ده توانيت و ده بى خالى سه ركى گورانكارى له بزوتنه گه لى كورد به هه ول و چالاكى بى وچانى خوى بو پيك هينانى به ره ى يكگرتو بيت.

ئيمه له كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا پيمان وايه كه يه كيتى لاوانى ديموكراتى كوردستانى ئيران ده بى ببيته ريگه خوشكه رو رچه شكينه رى يه كگرتنه وى مالى كورد له روژهه لاتى كوردستان و به تايبه ت يه كگرتنه وى مالى ديموكراته كانى كورد له روژ هه لاتى كوردستان دا بيت.

يه كيتى لاوانى كورد ده بى هه ول بدات كه بو خوى ببيته نمونه ى باور پيكراوى گه نجى روشنبيرو و دلسوز و خه باتكارى كورد و هه نگاوى سه ركى بو يه كگرتنه وه ى نيو خويندكارى ديموكراتى كوردستانى ئيران پيك بينيت . ئيمه پيمان وايه كه كونگره ى پينجومى يه كيه تى لاوانى ديموكرات فورسه ت و مودايكى باشه بو راگه ياندنى يه كگرتنه وى مالي گه نجان و خويندكارانى ديموكراتى كوردستانى ئيران له هه ر دو بالى ئه م ريكخراوه دا.

‎ديسان پيروزبائيتان لى ده كه ين و هيوادارين كونگره يه كى سه ركوتوتان بيت،
‎
 
براتان

‎د. ئازاد موراديان
‎ به رپرسى كوميتته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران
 
‎لوس ئه نجيلس
٨ ى ئوكتوبرى سالى  ٢٠١٥ى زائينى
 
/p> ************************************** 

   Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and  Freedom


free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio