Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2019 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow ئایا ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر كورد ئه‌فرۆشێته‌وه‌؟
ئایا ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر كورد ئه‌فرۆشێته‌وه‌؟ چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئایا ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر كورد ئه‌فرۆشێته‌وه‌؟!

 

saman_shali_01.jpgد. سامان شاڵی

سه‌رۆكی پێشوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌ئه‌مه‌ریكا

This Article in English

ئاوێنە

 

مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كورد ده‌گه‌رێته‌وه‌ بوَ كاتی (وودوَرد وڵسن) . له‌ جه‌نیوه‌ری‌1918 دا و بوَ یه‌كه‌م جار ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له‌ مافی كورد كردوه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانیدا به‌ 14خاڵ له‌ لایه‌ن وڵسنه‌وه‌، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روَڵێكی كاریگه‌ر و قورسی نه‌وبووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌و پروَژه‌یه‌ هیچ گرنگیه‌كی وه‌های نه‌بووه‌.

 له‌سه‌دده‌ی بیسته‌مدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ كورد سێ جار فروَشراون له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌. له‌ 1946دا (كوَماری مه‌هاباد كرا به‌قوربانی شاهی ئێران به‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، له‌ 1975دا شوَرشی كورد كرا به‌قوربانی بوَ شاهی ئێران و سه‌ددام، وه‌ له‌ 1991یشدا كه‌ سه‌روَكی ئه‌مه‌ریكا جوَرج بوش داوای له‌ كورد و شیعه‌ كرد راپه‌رن به‌ رووی رژێمی به‌عسدا، له‌و كاردانه‌وه‌یه‌دا كوردو شیعه‌ راپه‌رین. له‌وكاته‌دا زوَربه‌ی سیاسیه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان ووتیان كه‌ ئه‌و داواكاریه‌ نیشانه‌یه‌ك نییه‌ بوَ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی خوَی ده‌گوَڕێت به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڵكو هه‌وڵێك بووه‌ بوَ لاوازكردنی حكومه‌تی عێراق. ئه‌م پشـت تێكردنه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌تا ئێستا له‌ مێشكی كورددا ده‌ژی.له‌پاش ئه‌وه‌ش و له‌دوای ڕاپه‌رین و سه‌ركه‌وتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستی له‌ كورد هه‌ڵگرت و به‌جێی هێشتن به‌ رووی قه‌ده‌ردا. پاشان سوپای سه‌ددام كه‌وته‌ گیانی كوردو به‌ زوَره‌ملێیی ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشت و به‌ كوَره‌و روویان كرده‌ چیاكان و وولاَتانی ده‌وروبه‌ر. ته‌نها فشاری كوَمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وایكرد كه‌ ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له‌ كورد بكات. به‌مه‌، له‌ 1991-2003 لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردو ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵدرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی حیمایه‌و هاریكاری مروَڤایه‌تیدا نه‌ك له‌ گوَرانكاری سیاسیدا بووبێت.


به‌نده‌ له‌ 6ی مارتی 2003دا، له‌ نێو شاندێكی عێراقی دژ به‌ رژێمی به‌عس بوَ پشتگیری له‌ خستنی سه‌ددام، سه‌ردانی كوَشكی سپی مان كرد و چاومان به‌ جێگری سه‌روَكی ئه‌مه‌ریكی (دیك چێنی) و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (گوَنده‌لیزا رایس) كه‌وت. له‌ كاتی ده‌ستگوشینی خاتوو رایس دا یه‌ك داواكاریم لێكرد "تكایه‌ كورد مه‌فروَشن!" له‌وه‌لاَمدا ووتی "وه‌عدت ئه‌ده‌مێ ئه‌وه‌ ناكه‌ین." له‌ راستیدا تا ئێستا ئه‌و وه‌عده‌ به‌رده‌وا بووه‌ به‌لاَم نازانرێت تاكه‌ی ئێمه‌ ده‌بێت پشت به‌ وه‌عده‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستین ؟!

له‌ 2003 و ماوه‌ی سه‌روَكایه‌تی جوَرج بوشی كور، جوَرێكی نوێ له‌ دیبلوَماسیه‌ت هاته‌ كایه‌وه‌. كورد له‌ عێراق هاوكاری روخاندنی رژێمی به‌عسی كرد له‌به‌رئه‌وه‌ ئیسپاتی كرد كه‌ شه‌ریكی تاقه‌ شه‌ریكی‌ به‌هێزی‌راسته‌قینه‌ی‌ له‌ ناو عێراقدا.و ئه‌م هاوكاریه‌ بوو به‌هوَی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كان بگاته‌ لوتكه‌ی متمانه‌ و بوَ یه‌كه‌م جار شاندی كوردی له‌ به‌رزترین خاڵی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه‌ رێزی لێبنرێت و له‌ كوَشكی سپی به‌ فه‌رمی میواندارێتی بكرێت.

به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج راده‌كێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سته‌لاَتی ئوَباما قورسیه‌كی زوَری داوه‌ به‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ به‌غدا. له‌و كاته‌وه‌ كه‌ ئوَباما ده‌سته‌لاَتی وه‌رگرتوه‌ حكومه‌تی عێراق گه‌راوه‌ته‌وه‌ سیاسه‌تی پێشووی خوَی له‌ پشتگوێخستنی كورد و سوننه‌ی عێراق، و رێگه‌ پێدانی ئێران بوَ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخوَی عێراقدا زیاتریێت. هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه‌ له‌ یه‌كگرتووی عێراق به‌لاَم واقیع وا ده‌سه‌لمێنێت كه‌ عێراق به‌سه‌ر سێناوچه‌دا دابه‌ش بووه‌ و هه‌ر سێ لایه‌نه‌كانی عێراق له‌ كورد، شیعه‌و سوننه‌ زوَر به‌ تاكره‌وی كارده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵه‌كان كه‌ له‌ واشنتون دی سی ه‌وه‌ ده‌گه‌ن، سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ستێتدیپارتمه‌نت و په‌نتاگوَن و كوَنگرس له‌سه‌ر پرسی كورد دابه‌شبوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌. به‌شێكیان ده‌نگی ئه‌وه‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ چوَن ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردی عێراقدا بكات و چوَن ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا به‌رێت. 

له‌ روَژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا دوو هێزی سه‌ره‌كی أیران و تركیا كێبركێی هێزو ده‌سته‌لاَت له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ریه‌كه‌یان پلان و روئیای خوَیان هه‌یه‌. یه‌كه‌م: توركیا ئوردوغانه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت حوكمرانی ئیمبراتوَریه‌ت و ده‌سته‌لاَتی سوڵتانی عوسمانی بگه‌رێنێته‌وه‌. دووه‌م: ئێران كه‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌ بخاته‌ ژێر باڵی شیعه‌دا. له‌و ناوه‌شا داعش ناوچه‌كه‌ی چه‌واشه‌ كردوه‌ و به‌ خێرایی په‌لامار ده‌دات به‌ هه‌موو لایه‌كدا.

گه‌ر ته‌ماشای گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مروَ له‌ روَژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا بكه‌ین كه‌ دروستبوونی داعشه‌ له‌ عێراق و سوریادا. ده‌بینین كورد به‌ نێر و مێ وه‌ ده‌جه‌نگن له‌پێش هێزه‌سه‌ربازیه‌كانی تردا به‌ تایبه‌تیش هێزه‌كانی عێراقی و سوری. وه‌ روَحی خوَیان له‌سه‌رده‌ستیان داناوه‌ له‌و جه‌نگه‌دا و. ته‌نها هێزه‌ كوردیه‌كانه‌ توانیویانه‌ به‌ره‌و پێش بچن له‌ داعش و ڕاویانبنێن. NATO and Kurds (1)

له‌هه‌مانكاتیشدا، توركیا كه‌ ئه‌ندامی حیلفی ناتوَ یه‌ و حه‌لیفی میژووییه‌ی‌ غه‌ربه‌ له‌ شه‌ری تیروَردا، به‌ درێژایی كات چاوی خوَی پوَشیوه‌ له‌ تێپه‌ربوون و هاتوچوَی داعش له‌ سنوره‌كانیه‌وه‌ بوَ سوریاو رێگریش بووه‌ له‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوَ به‌كارهێنانی قاعیده‌كانی تا ئه‌م نزیكانه‌.

له‌ توركیا و به‌ ته‌حدیدی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی7/6/2015دا. پارتی عه‌داله‌و گه‌شه‌سه‌ندن (AKP) زوَرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستتدا و له‌ 327كورسیه‌وه‌ دابه‌زی بوَ 258. له‌كاتێكدا پارتی به‌ره‌وكورد-هه‌ده‌په‌ (HDP) 80 كورسی به‌ده‌ستهێنا و به‌مه‌ 13%ی ده‌نگه‌كانی كوَكرده‌وه‌. ئه‌مه‌ وه‌كو شه‌قازلله‌یه‌ك وابوو به‌رووی AKP، كه‌ بوَ چه‌ندین ساڵ هیچ گرنگیه‌كیان نه‌دابوو به‌ مه‌سه‌له‌ی كورد و به‌مه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌م واقیعێك كه‌ ئیدی ناتوانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورددا نه‌كه‌ن وه‌ك شه‌ریكێكی فیعلی له‌ مه‌یدانی سیاسی توركیادا. روخاندنی سیاسه‌تی زیروَ پوَلسی(Zero Policy)ی AKP له‌نێوان توركیاو هاوسێكانیدا به‌روونی ره‌نگیدایه‌وه‌ له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان. كورد ده‌یه‌وێت ببێته‌ شه‌ریكێكی فیعلی بوَ ئاشتی، دیموكراسی و مافه‌كانی مروَڤ له‌ توركیاو ناوچه‌كه‌دا.

ئێستا AKP ده‌گه‌رێت به‌دوای رێگایه‌ك رزگاری بكات له‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌رشانی له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد و ئیعتیباركردنی وه‌ك شه‌ریكێكی فیعلی له‌ یاریگای سیاسی توركیادا. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌هه‌وڵدانی بوَ گه‌راندنه‌وه‌ی شكوَمه‌ندی و هێزو ده‌سته‌لاَته‌كانیده‌بێت ئه‌م بژارده‌یه‌ له‌به‌رچاو بگرێت:

1- ده‌یه‌وێتYGP بخاته‌ لیستی تێروَریسته‌وه‌ وه‌كوَPKKو له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات

2- خوَی وا نیشانبدات كه‌ هێزێكی سه‌ره‌كییه‌و له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا

3- ناوچه‌ی به‌تاڵ (Buffer Zone) له‌ سوریا دروستبكات بوَ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردیه‌كان له‌یه‌ك جیابكاته‌وه‌

4- بریاری‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی‌داوه‌ كه‌ بوَ 1/11/2015 ده‌ستنیشانی كردوه‌

5- توَڵه‌ له‌ هه‌ده‌په‌ بكاته‌وه‌ بوَ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌ دوا هه‌ڵبژاردندا

6- رژێمی ئه‌سه‌د لابه‌رێت و ده‌ستتێوه‌ردانی ئێران كه‌مبكاته‌وه‌ له‌سه‌ر سنوره‌كه‌ی

7- ده‌رگای قاعیده‌ ئاسمانیه‌كانی به‌رووی ئه‌مه‌ریكیه‌كان والاَ بكات له‌شه‌ری دژ به‌ داعش و پشتگیری زیاتر له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت

8- پاڵپشتی و ره‌زامه‌ندی حلفی ناتوَ وه‌ربگرێت بوَ شه‌ری دژ به‌ (داعش و كورد) به‌یه‌ك پاكێج.

له‌و كاته‌دا كه‌ كوردی توركیا ده‌یه‌وێت بجه‌نگێت دژ به‌ داعش، توركیا نه‌ك هه‌ر رێگه‌یان لێده‌گرێت به‌ڵكو بوَمباردیشیان ده‌كات ده‌یه‌وێت له‌ناویانبه‌رێت له‌كاتێكدا ئه‌ندامه‌ له‌ حیلفی ناتوَدا، كه‌ ئه‌مه‌ دژ به‌  بیروباوه‌ری ناتوَیه‌! له‌ 8/7/2015دا ناتوَ پشتگیری توركیای كرد بوَ ده‌ستپێكردنی شه‌ری دژ به‌ داعش، به‌لاَم له‌هه‌مان كاتدا رازی نه‌بوو كه‌ توركیا(Buffer Zone) له‌ سوریا دروستبكات و به‌ره‌نگاری كورد بێته‌وه‌، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه‌ كورد په‌لاماری بدات. بێگومان ئه‌مه‌ هانده‌ره‌ بوَ توركیا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كارێك بخولقێنێت وا له‌ كورد بكات هه‌ڵچونیان هه‌بێتوه‌ په‌لاماری‌توركیابده‌ن. به‌مه‌ش توركیا په‌لاماره‌كانی خوَی بخاته‌ چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌ وه‌ك به‌رگریكردن له‌خوَی.

راپوَرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شاندێكی بالاَی ئه‌مه‌ریكی به‌ نوێنه‌رایه‌تی ژه‌نه‌راڵی پێشوو (جوَن ئاڵن) كه‌ له‌لایه‌ن سه‌روَك ئوَباما راسپێردراوه‌ و ئه‌ركی به‌دواداچونی دوَسێی داعشی پێسپێردراوه‌، كوَبونه‌وه‌ی هه‌نوكه‌یی ئه‌نجامداوه‌ له‌ 7-8/7/2015دا له‌ ئه‌نقه‌ره‌. پوخته‌ی كوَبونه‌وه‌كان ناسراو به‌ گوَرینی یاری (game changer)و كوَتایی هات به‌وه‌ی كه‌ توركیا ده‌بێته‌ شه‌ریكی فیعلی له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش و ئه‌ندامی ئه‌و ته‌حالوف/(coalition)ه‌ی كه‌ 60 وولاَتی جیهان كوَده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئیداره‌ی  ئوَباما پێشوازی له‌ سیاسه‌تی نوێی توركیای كرد له‌ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی داعش و PKK كه‌ هه‌ردوكیان ئیعتیبارده‌كات به‌ رێكخراوی تیروَرستی، وه‌ كورت وه‌ستا له‌ پشتگیری توركیا بوَ لێدانی PYDو YGP له‌ سوریا كه‌ تاقه‌ هێزن ده‌جه‌نگن دژی داعش !

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری‌ سروشی سوریا له‌ 20/7/2015دا، بو به‌هوَی كوژرانی 32 هاوولاَتی توركیا و په‌نجه‌ره‌یه‌كی كرده‌وه‌ بوَ AKP كه‌ به‌فه‌رمی ئیعلانی شه‌ری دژ به‌ داعش بكات. له‌ 24ی هه‌مان مانگدا  ده‌رگای كرده‌وه‌ بوَ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ قاعیده‌ی ئه‌نجه‌رلیك به‌كاربهێنن. توركیا له‌و حه‌مله‌ ئاسمانیه‌دا كه‌ زیاتر له‌  400 هێرشی ئاسمانی له‌خوَگرتبوو 400بنكه‌ی PKK و 300 بوَمبی زیره‌كی به‌كارهێنا،ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیانه‌ی بوَمبارد كرد كه‌ له‌ كوردستانی عێراقدا بوون به‌لاَم ته‌نها 3 هێرشی ئاسمانی دژ به‌ داعشی له‌ سوریابوَمباردكرد!

ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌یاد نه‌كات كه‌ توركیا له‌ شه‌ری رزگاری عێراقدا رێگر بوو له‌ پێش هێزه‌ ووشكانیه‌كانی له‌ تێپه‌ربونیان بوَ عێراق، له‌ به‌رامبه‌رداكورد هه‌موو ناوچه‌ی كوردستانی عێراقی رزگار كرد بێئه‌وه‌ی خوێن له‌ لوتی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی بێت!

گه‌ر ئاوڕێكیش له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌توَمی ئێران و گروپی 5+ 1 بده‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگی ده‌كات. ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ هێزێكی زیاتر ده‌داته‌ ئێران سه‌رپای ئیدیعائاتی ئه‌مه‌ریكا. وه‌ ئه‌مه‌ هیچ كاتێك ئێران ناكات به‌ شه‌ریكێكی فیعلی له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش واش واده‌كات كه‌ كه‌متر ئیعتیماد بكرێته‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌. هه‌روه‌ها هێزێكی زیاتر ده‌دات به‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌ به‌غدا له‌ به‌ربه‌ره‌كانێی كوردو قه‌یرانه‌كاندا. هه‌رچه‌نده‌ توركیا ئه‌مه‌ به‌ دوو شێوه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌، یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هوَی به‌ره‌وپێشچونی په‌یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی ئێران و توركیا. دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی سیاسیدا ده‌بێته‌ هوَی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د چونكه‌ هێزی ئێران زیاتر ده‌بێت له‌ عێراق و لوبناندا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هوَیه‌ بوو كه‌ توركیا زوَر به‌ په‌له‌ قاعیده‌ سه‌ربازیه‌كانی خوَی كرده‌وه‌ به‌ رووی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا به‌شێك بێت له‌و ته‌حالوفه‌ جیهانیه‌ی كه‌ 60ده‌وڵه‌ت كردویه‌تی له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داعشدا و هاوسه‌نگی ئێران بكات له‌ هاوكێشه‌كه‌دا، وه‌ رێگری له‌ كوردی روَژئاوا بكات،هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت بناسرێت به‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و ته‌حالوفه‌ له‌ بری كورد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ روبدات جارێكی تر كورد په‌راوێز ده‌كرێت به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ئه‌مه‌ریكا. 

تیروَرزم زوَر به‌ ئاشكرا بلاَوبوَته‌وه‌ له‌ هه‌موو روَژهه‌لاَتی ناوه‌راستدا به‌ پشتگیری راسته‌وخوَ یان ناراستوخوَی‌ ئێران و توركیایه‌، به‌لاَم كورد له‌هه‌ر شوێنێك بێت له‌ناو چوار وولاَته‌كانی (توركیا، سوریا، عێراق و ئێران) رێگه‌ به‌ تیروَر نادات. پارتی PKK رێكخراوێكی تیروَریستی نییه‌ و ده‌بێت ناوی له‌ لیستی رێكخراوی تیروَردا ده‌ربهێنرێت، چونكه‌ مانه‌وه‌ی له‌و لیسته‌دا رێگه‌ خوَشده‌كات بوَ توركیا كه‌ له‌ناوی به‌رێت، وه‌ ده‌بێت قبوڵبكرێن وه‌ك شه‌ریكێكی فیعلی ئاشتی و ته‌بایی له‌ توركیادا.

گه‌ر له‌یاد مابێت ئه‌مه‌ریكا له‌ رابردودا كوردی عێراقی فروَشت بوَ سه‌ددام ئه‌مه‌ بوو به‌هوَی هێرشی گازی كیمیاوی و ئه‌نفالكردنی‌ هه‌زاره‌ها كوردی مه‌ده‌نی له‌ ژن، منداڵو په‌ككه‌وته‌. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ بیه‌وێت كوردی هه‌رچوارپارچه‌كه‌ بكاته‌ قوربانی توركیاو ئێران ده‌بێت چی رووبدات؟! جێگه‌ی داخ و غه‌مه‌ گه‌ر بوَ چوارهه‌مین جار كورد بفروَشرێته‌وه‌. جا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ "ئایا ئه‌مه‌ نرخی دڵسوَزی و شه‌راكه‌تی فیعلییه‌ له‌ شه‌ری دژ به‌ تیروَر و هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئاشتی و دیموكراسیه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌دا؟!"

له‌وه‌ده‌چێت كه‌ هه‌وڵێك هه‌بێت بوَ به‌ قوربانیكردنی كورد وه‌كو چیكوَسلوَڤاكیا كرا به‌ قوربانی نازیه‌كان، به‌لاَم دیاره‌ پاش ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ ئیدی كورد ئاماده‌نیه‌ بێته‌ قوَچی قوربانی هیچ لایه‌ك جارێكی تر! 

كورد ئه‌بێتوانه‌ له‌ مێژوو وه‌ربگرێت وه‌ ئاماده‌بێت بوَ قه‌یرانه‌كان. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ یه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌ پلانێكی ستراتیجی ئاسایشی نیشتیمانییه‌ له‌ نێوان هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا به‌ رێكخستنی ماڵی كورد، كه‌ كارێكی گه‌وره‌و گران نییه‌ بوَ پاراستنی‌ ئازادی‌ گه‌ ل ونیشتمان. وه‌ باشترین نمونه‌ش بوَ ئه‌و كاره‌، ئه‌و یه‌كگرتویی و هه‌ماهه‌نگی و پشتگیریه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ پیشمه‌رگه‌كانی‌ هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان نیشانیانداوه‌ له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا.

 

 

**************************************  

 

 

 

Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
Freedom
free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio