Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < January 2020 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31 1 2
Home arrow ره وانناسي arrow تراژیدیای پەنابەری وە یاخود کۆچبەری گەورەتین تراژیدیای مرۆڤایەتیه له پاش شەڕی جیهانی دووەم
تراژیدیای پەنابەری وە یاخود کۆچبەری گەورەتین تراژیدیای مرۆڤایەتیه له پاش شەڕی جیهانی دووەم چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   
voa_kurdish_banner.jpg

jani_diylan.jpgدکتۆر ئازاد مورادیان: كاتێک کەسێک ژیان و دەسکەوتی رۆژانەی لە مەترسیدا بێت ناگاتە ئاستێک خەبات و شوڕش بکات 


Jani Diylan

06.09.2015 21:29

دکتۆر ئازاد موردایان رەوانناس و راوێژکاری بنەماڵە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت:" لە راستیدا تراژیدیای پەنابەری وە یاخود کۆچبەری گەورەتین تراژیدیای مرۆڤایەتیانەیە پاش شەڕی جیهانی دووەم کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیانە دەبێ چاوی لێ بکات"ئەگەر بنواڕین ئەمرۆ لە هەر سوچێکی ئەم جیهانەدا کەسانێک هەن کە وڵاتانی خۆیان بە جێ دێڵن و بەرەو وڵاتانی تر سەر هەڵدەگرن. ئەگەرلە دیدێکی رەوانیەوە لێ وورد بینەوە، ئاخۆ چی لە مێشکی ئەو کەسانەدا دەگوزەرێ؟

 dr._moradian_voa_092015.jpg

دکتۆر ئازاد موردایان دەشڵێت دەبێت کێشەی پەنابەری لە کۆچبەری جیا بکەینەوە، لەبەر ئەوەی کۆچبەر کەسێکە بە دووای ژیانێکی باشتردا دەگەرێت، دەسکەوتێکی باشتر وە لە دونیایەکی خۆشتر و باشتردا بژێت، بەڵام پەنابەر ئەو کەسەیە کە لێقەوماوە لە هەر بارێکەوە، وە چۆن لێقەوماوەبە دووای ئەوە ئەگەرێت کە بتوانێت سەر پەنایەک بۆ خۆ درووست کات وە بتوانێت لە جێگایەکدا بژێت کە ژیانی ئینسانی خۆێ بەرێتە پێشەوە.

دکتۆر ئازاد هەر وەها دەڵێت ئەگەر گەنجێک توانای کاری هەیە، توانای بیرو براوی هەیە،گەنجێک کە دەتوانێت دەسمایە و سەرمایەیەک بێت بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە ، کاتێک ئەم گەنجانە وڵات بە جێ دێڵن بەو واتایە ئەم وڵاتە توانای ئەوەی نەماوە لەوانە کەڵک وە بگرێت. سەبارەت بەوەی ئەگەر هات و هەموو ئەم گەنجانە روویان کردە جیهانی دەرەوە ، ئیتر کێ هەڵدەستێ بە شوڕش و راپەرین و شکاندنی پەیکەری جەور و ستەمی ئەو ستەمکارانە، دکتۆر ئازاد دەڵی كاتێک کەسێک بۆ ژیانی رۆژانەی خۆێ، بۆ دەسکەوتی رۆژانەی خۆێ لە مەترسیدایە، پێیم وا بێ ناتوانێ بگاتە ئاستێک کە بتوانێت خەباتێک بکات، بگاتە ئاستێک شورش بکات لەو وڵاتانەدا".

 

 

سه رچاوه : http://www.dengiamerika.com/content/article/2950069.html

 

 

 

************************************** 

   Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and  Freedom


free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio