Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2019 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow قەڵایەك بۆ بەرگری نەتەوەیی; قەڵای رۆژهەڵات وەك نموونە
قەڵایەك بۆ بەرگری نەتەوەیی; قەڵای رۆژهەڵات وەك نموونە چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

قەڵایەك بۆ بەرگری نەتەوەیی; قەڵای رۆژهەڵات وەك نموونە

salar_baba_shikh.jpg

سالار بابەشێخ- هه ولير، كوردستان

١٤ى مانگى ئاوريلى ٢٠١٥ ى زايينى

دوای كۆتاییهاتنی شەڕی ساردی جیهانی دوو قوتبی، دونیا تووشی ئاشتییەكی سارد بوو. هاوكات گەشەی تەكنەلۆژی سپایەكی شاراوەی تیرۆریستی لە ناواخنی ئازادیی رەهای رایەڵی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت دروستكرد، مێشك بەتاڵەكانی خورافی و توندڕەو بەرەبەرە ژاری خۆیان رژاند و دەیان هەزار مێشكی مرۆڤی كاڵفامیان بە ئاراستەی تاریكیپەرستی و دڕندەیی ژاراوی كرد، هەر ئەوەش وایكرد، چركەساتێكی یەك رۆژی ساڵێك، بە سەدان ساڵ جیهانی بۆ پاش گەڕاندەوە.

رووداوەكەی 11ی سێپتەمبەر هاوكێشەكانی زەمەنی گۆڕی و ناوەندەكانی سیاسەتكردنی تووشی شۆك كرد، لە دایكبوونی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)یش هەموو هاوكێشەكانی دەوڵەتداری و پاراستنی سنوورەكانی شێواند، كار گەیشتە ئەوەی چەكدارانی (ئەبووبەكر بەغدادی) سەروەری سنووری وڵاتان بشكێنن و لە پێناوی وەرگرتنی (بەیعەت) بۆ خەڵیفەی تیرۆریستپەروەر دەست بدەنە كۆمەڵكوژی و لە هیچ تاوانێكی دژی مرۆڤایەتی سڵ نەكەنەوە.

بەشێك لە جبەخانەكانی ئەرتەشی بەزیوی (بەشار ئەسەد)ی حوكمڕانی دیكتاتۆری سووریا و هەموو كەرەستەی مۆدێڕنی سەربازی كە لە سپای ئەمریكا بۆ سپای بێ بونیادی عێراقی بە میرات مابووەوە، لە شاری مووسڵ كەوتە دەست داعشییەكان و بەوە پتر لەخۆبایی بوون و ویستیان یەكشەوە رێگەی هەزار ساڵە ببڕن و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دابمەزرێنن، تەنانەت لە پایتەختی عێراقیش نزیك بوونەوە، لێ رژێمی ئێرانی هاومەزهەبی دەسەڵاتی شیعەی عێراق، وەك چۆن بە هەموو توانایەوە یارمەتی حكومەتی سووریا دەدات و پاسدار و بەسیجی ئێرانی شەڕی مانەوەی بەشار ئەسەد دەكەن، بە شێوەیەكی چڕوپڕتر و بە دەستێوەردانی راستەوخۆ قاسم سلێمانی و پیاوەكانی كردە فریادڕەسی حكومەتە شیعەكەی بەغدا و تا هەنوكەش لە پاراستنی ئەو حكومەتە بنفەرمانەی خۆیدا بەردەوامە و حەشدی شەعبی بۆ حەشر ئامادە دەكات. هاوكات داعشییەكان بە خەیاڵێكی خاو، دەرگەی كەسیان لە كوردی بێدەوڵەت كورتتر نەدی، بۆیە بە پەلە بایان داوە و لە سنوورێكی بەرفراواندا پەلاماری باشووری كوردستانیان دا. پلاندانەرانی داعش وایاندەزانی ئاسەوارەكانی دوو ئیدارەیی و یەكنەخستنی هێزی پێشمەرگە لە لەشكرێكی رێكخراوی مەشق پێكراوی پڕچەكدا، خاكی كوردانی كردۆتە پاروویەكی چەور و بە ئاسانی دەتوانن هەڵمەقورتی بكەن، تا رادەیەكیش لەو چاوچنۆكییەدا سەركەوتوو بوون، بۆیە بە ئاسانی بەشێك لە خاكی باشووری كوردستانیان داگیركرد و ئێزیدییەكانیش لە قوربانی بووندا پشكی گەوەریان بەر كەوت و تەنانەت پاكیزەكانیان وەك دەستكەوتی شەڕ برانە حەڕاج بازاڕی دینی و داعش كڕین و فرۆشتنیانی پیرۆز كرد! pak_pishmarg.jpg

كوردی سڕبووی مەینەت و ئازار كارەساتی زۆری بینیوە و زۆر جار شایی و شیوەنی تێكەڵ كراوە، لێ وەحش و دڕندەی وەك داعشییەكان كە هەیبەتێكی ناوبۆشیان بە ترس و تۆقاندن بۆ خۆیان دروستكردووە، بەلایەوە تەلیسمێكی نوێ بوو، بۆیە هەر زوو راچڵەكانی نەتەوەیی، رۆڵەكانی گەلی بە جلی پیرۆزی (پێشمەرگە و گەریلا)وە لە بەرەی شەڕی تیرۆریستاندا یەكخست و بەر لە هاتنی چەكی قورس و هاریكاری نێودەوڵەتی پێشمەرگە توانی تەلیسمی داعش تێكبشكێنێ، سەرجەم خاكی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمیش كۆنتڕۆڵ بكاتەوە. لەو ناوەدا رۆڵی گەریلای باكوور و پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی وڵات ناكرێ، لە بەرچاو نەگرین. بەتایبەتی ئەو هێزەی بە ناوی (قەڵای خۆڕاگری رۆژهەڵات) و دوور لە حزبایەتی بەرتەسك و بە نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی كوردستان تا هەنوكەش لە تێكشكاندنی هێرشە غافڵكارییەكانی داعش لە سنووری كەركووك بەردەوامە و خوێن و عارەقەیان تێكەڵ بووە و قوربانییان داوە و یەكم شەهیدیشیان كچە پێشمەرگەیەك بوو كە نیگاری هەرمانی بۆ خۆی و گشت شەهیدانی ئەو بەرخۆدانە وێنا كرد.
 
وەك چۆن سەرۆكی هەرێمی كوردستان شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان لە بەرەكانی شەڕدایە و تەنانەت پلانی بەرەنگاری بۆ هێرشبردن و سەركەوتن گۆڕیوە،  ئەوا سەركردە و پێشمەرگەكانی (قەڵای خۆڕاگری رۆژهەڵات)یش بەردەوام هەیبەتی داعشییەكان و پەلامارەكانیان تێكدەشكێنن و لەو پێناوەشدا نیگار و هێرش و دیاكۆ و زانكۆ گیانی خۆیان بەخت كرد و هاوسەنگەرانیشیان بۆ ئەو گیانبازییە لە پێناوی كوردستانی مەزندا پتر ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن.

كۆباسەكە جگە لە رێزگرتنێك لە قەڵای خۆڕاگری رۆژهەڵات و ستایشی پێگەی ئیرادەی وڵاتپارێزانەی پێشمەرگە و گەریلا، ئەوەیە كورد تەنیا بە یەكڕیزی و یەكگوتاری مافە رەواكانی دەستەبەر دەكا، بە سەر نەیارانیدا زاڵ دەبێ، هەر بەو یەكڕیزییە نەتەوەییەشە كە توانیویەتی ببێتە نوێنەری جیهان بۆ شەڕی زەمینی لە دژی تیرۆریستانی دڕندە و لە ئێستادا نەك ناوی كوردستان بۆ جیهانیان نامۆ نییە، بگرە ناوی پێشمەرگە بووەتە میدالیایەكی پیرۆز و لە بەرۆكی خۆیانی دەدەن. 

 

 

 
Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
Freedom
free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio