Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2019 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow له‌ به‌غداوه‌ چی بۆ كه‌ركوك لێده‌ نێن؟
له‌ به‌غداوه‌ چی بۆ كه‌ركوك لێده‌ نێن؟ چاپ ارسال به دوست
vokradio.Los Angeles, California, USA   

له‌ به‌غداوه‌ چی بۆ كه‌ركوك لێده‌ نێن؟

د. سامان شاليdrsaman_shali_awenanews_2009.jpg

 ٩ فوريه ى ٢٠١٥ ى زايينى

هه ولير- كوردستان

"پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه‌ پارێزگاری له‌ئاشتی بكه‌ین، ته‌نها لاوازییه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌"
رۆناڵد ریگان

 

 

 

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٩\٢\٢٠١٥،  یانزهه‌مین ساڵیادی مورافه‌عه‌ مێژووییه‌كه‌ی مام جه‌لاله‌ كه‌ تێیدا له‌ڕێگه‌ی پیشاندانی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه ‌و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی به‌ ئه‌نجومه‌نی حوكم و رای گشتیی جیهانی، له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم، كوردستانیبوونی شاری كه‌ركوكی سه‌لماند. 

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی بڕگه‌یه‌كی له ‌بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان خوێندنه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات "سنووره‌كانی عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سنوره‌كانی جه‌به‌ل حه‌مرین تێناپه‌ڕێنێت و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ جه‌به‌ل حه‌مرینه‌وه‌ كوردستانین"، له‌وه‌شدا پشتی به‌ نه‌خشه‌ی مێژوویی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ست و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان نه‌خشه‌كه‌ی داناو به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند كه‌ شاری كه‌ركوك كوردستانییه‌.

ئه‌رێ شتێكی سه‌یر نه‌بوو كه‌ له‌مڕۆژه‌دا به‌ڕێز هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كردو به‌بیانوی مه‌ترسیی رێكخراوی داعش له‌پارێزگاكه‌، ئاماژه‌ی به‌ پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دا؟

له‌كاتێكدا كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تیی سه‌رجه‌م ده‌رچه‌كانی پارێزگاكه‌یان كردووه‌، به‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: "پاش هێرشه‌كه‌ی كۆتایی مانگی رابردوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ستراتیژیی سه‌ربازییان له‌كه‌ركوك گۆڕیوه‌"و ئاماژی به‌وه‌ش دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ "له‌ئێستادا وێستگه‌یه‌كی وای دروستكردووه‌ كه‌ رێكخراوی داعشی خستووه‌ته‌ حاڵه‌تی به‌رگرییه‌وه‌".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه‌ پاش كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی یارمه‌تییان پێشكه‌ش به‌ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌كرد، توانیویه‌تی هێڵێكی ئارام بنیات بنێت و له‌ئێستادا ره‌وشی ئه‌منی له‌ كه‌ركوك ته‌واو جێگیره‌ به‌ڵام پێویسته‌ هه‌میشه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌، ئاماده‌ بین".

له‌وه‌ڵامی داواكاریی به‌ڕێز عامری سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری رازیبوونی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان بۆ ناو پارێزگاكه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش، تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه‌: "پێویسته‌ پێش هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ركوك كه‌ رێكخراوی داعش كۆنتڕۆڵی كردون، رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ربازی و سیاسی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجامدرابێت، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بی سوننه‌ چونكه‌ ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌ناوچه‌كانیاندا روبه‌ڕوی داعش ده‌بنه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌وان به‌شێك بن له‌پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌كه‌. پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ چونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ بۆ كه‌ركوك هه‌بێت".

هه‌مان رۆژ به‌ڕێز عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێویستیی پێكهێنانی سه‌ركرادیه‌تییه‌كی سه‌ربازی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له‌پارێزگای كه‌ركوك، راگه‌یاند. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك بۆ به‌ڕێز عه‌بادی جه‌ختكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پشتگیری و به‌رگری و قوربانیی پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش وه‌ك شاره‌كانی تر پێشوه‌چونی له‌ كه‌ركوك به‌ده‌ست ده‌هێنا. ئه‌رێ شتێكی سه‌یر نیه‌ كه‌ هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێز مه‌شعان جبوری رایگه‌یاند پشتگیریی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بێكه‌ركوك ده‌كات؟!

بۆ له‌ئێستادا پێویسته‌؟! ئه‌بێ له‌ به‌غداوه‌ پێش هێرشه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو بۆ ئازادكردنی تكریت و موسڵ و ناوچه‌كانی تری ژێر كۆنتڕۆڵی داعش، چی بۆ شاری كه‌ركوك لێ بنێن؟!

كه‌ركوك به‌خوێنی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانمان ئازاد بووه‌و تائێستاش پێشمه‌رگه‌كانمان بۆ به‌رگریكردن له‌دڵی زیندوی كوردستانی باشور، خوێنیان لێده‌چۆڕێت.

پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد زۆر له‌م هه‌وڵه‌ نوێیه‌ بۆ لكاندنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك به‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زو داماڵینه‌وه‌ی ناسنامه‌ كوردستانییه‌كه‌ وریا بێت كه‌ له‌ڕێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای عیراق و میلیشیاكانی به‌درو دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌، به‌بیانوی روبه‌ڕوبونه‌وه‌وی داعش ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م هێزانه‌ له‌ڕاستیدا پاش ئازادكردنی تكریت و موسڵ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك ئاماده‌ن.

سڵاو له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ ده‌ڵێت "ئێمه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پابه‌ندین به‌و هه‌ڵوسته‌مان كه‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ك ته‌نها هێز ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ پارێزگاری له‌سنوره‌كانی پارێزگا ده‌كات و ئه‌گه‌ر هێزێكی تر بێته‌ پارێزگاكه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی پێشمه‌رگه‌دا بێت، یان هه‌ماهه‌نگی پێشوه‌ختی له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردییه‌كاندا هه‌بێت له‌جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كاندا".

هیوادارم سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی كورد به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌م داواكارییه‌ ره‌تبكاته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌نیازه‌كانی پشته‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه‌ زیاتر وریابێت كه‌ دوكه‌ڵی گڕكانێك خوێنی لێ ده‌رده‌چێت.

با جارێك له‌مێژوو و ئه‌و قوربانییانه‌ی له‌پێناو ئه‌م شاره‌دا پێشكه‌شمان كردون و پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین فێرببین. ئه‌و شاره‌ی كه‌ به‌ دڵی كوردستانی داده‌نێین و هیچ هێزێك ناتوانێت ناسنامه‌ كوردستانییه‌كه‌ی دابماڵێت.

هه‌روه‌ك تۆماس جێفریسۆن ده‌ڵێت: "به‌هێزترین هۆكار بۆ هێشتنه‌وه‌ی مافی چه‌كهه‌ڵگرتن، وه‌ك كۆتاپه‌ناگه‌ وایه‌ بۆ پاراستنی خۆیان له‌دژی سته‌می حكومه‌ت".

ئه‌مڕۆ نه‌ك دوێنێ؟ له‌ڕابردودا له‌كاتێكدا به‌رگریمان له‌مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كردو له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت ده‌جه‌نگاین، به‌ ناحه‌ق پێیان ده‌وتین ئێمه‌ یاخیبوو و تیرۆریستین، ئه‌مڕۆش پێمان ده‌ڵێن پاڵه‌وان و رزگاركه‌ر چونكه‌ له‌بری جیهان ده‌جه‌نگین، بۆ بڕواپێهێنانی جیهان به‌م راستییه‌، شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانمان باجه‌كه‌یان داوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌پێناو نه‌وه‌كانی داهاتوماندا كه‌ڵك له‌م پشتگیرییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ وه‌ربگرین، ئه‌م ئه‌ركه‌ش راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تیی كوردو ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ شسكت بهێنێت و ئه‌م هه‌له‌ زێڕینه‌ له‌ده‌ستبدات ئه‌وا مێژوو ره‌حم به‌هیچ كه‌س ناكات و هیچ بیناویه‌كی لێ قبوڵ ناكات.

 

وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: والی عه‌لی

source: http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=1562&Jmara=3362

 

 

 

 
Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
Freedom
free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio