Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری arrow شیعر و هه لبه ستئ کوردئ به ده نگئ کاک جانی دیلان
شیعر و هه لبه ستئ کوردئ به ده نگئ کاک جانی دیلان چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

شیعر و هه لبه ستئ کوردئ به ده نگئ کاک جانی دیلان

  ١٠ى ئوكتوبرى ٢٠٠٨ى زايينى 

jani_dylan01.jpg

جانئ دیلان رؤژنامه وانئ به ناو بانگئ کورد ويه ك له کار به ده ستانى به شی کوردی ده نگئ ئه مریکا له ژیانی خویدا زه حمه تئ کئ زوری بو ناساندنئ شیعر  و شاعیر و هه لبه ستئ کوردئ  وبه تایبه ت ناساندنئ شاعیرانئك که به زاراہ وئ که لهورئ هه ستئ خویان ده ر به ریوه ، كيشاوه. 

 

جیاوازی کار و ئيشي کاک جانی له وه ى دایه که ئه و بو خوی هو نه رمه نده ،شیعر ده زانی، و له سه ر موسیقای کوردی زانيارى باشى هه یه و ده نگیکئ زور خو شی هه یه و له هه ستیکی ناسیک بو وه تنی شیعره کاني که لک وه ر ده گه ريت.         

  

  كاك جانى ديلان له لاپه ره ى كاروانسه راى هونه ر له سه ر سايتى ده نگى ئه مريكا له سه ر خوى ده نوسيت؛ "له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.                      



له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.


هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند.

بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.


له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.


له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم."

 

jani_diylan_01.jpg

kamotarayel bali shakat   Jalil Ahangarnajad

    &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&


 Ahmad Shamlou
 Zindan

 

  &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&  

jani_dylan02.jpg

 

 Mahvash Dalge
 Ahmad Soleimanpour

 

 

  &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&  

 

 Meshay Amed  

 

  jani_dilan1.jpg

  &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

 Wahar Hati
 Mohamad Hassan Niuya

 

 

  &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&  

 

Nazdare Asman shew
 Reza Jamshidi

  &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

kolkol    Reza Mawzooni 

 

 

  &&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

 Zang zir
 Waly Rezaee

 

 

  jani_dilan2.jpg

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

 

Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
Freedom
free stats

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio