Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
ناوەندی پرسی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنفرانسی چوارمی خۆی له‌ وڵاتی نۆڕوێژ به‌ڕێوه‌ برد چاپ ارسال به دوست
vokradio, Losangeles, California, USA   
  ناوەندی پرسی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆنفرانسی چوارمی خۆی له‌ وڵاتی نۆڕوێژ به‌ڕێوه‌ برد

 

٢١ى ئوكتوبرى ٢٠١٤  

kwsc_2014_01.jpg 

چوارمين كونفرانسى ناوه ندى پرسى ژنى كورد له روژ هه لاتى كوردستان، له ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه‌، 26 و 27 ی ڕه‌زبه‌ر لە شاری ئۆسڵۆ و لە ژێر ناونیشانی "بزوتنەوەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێش شۆڕشی گەلانی ئێران تاکوو بە ئێستا و کێشەو گرفتەکانی بەردەم ئەم بزوتنەوانە" به‌ڕێوه‌ چوو.
ئه‌و کۆنفڕانسه‌ که‌ بە بەشداریی دەیان ژن‌و پیاوی یەکسانیخوازو کۆمەڵێک حیزب‌و رێکخراوی رۆژهەڵات‌و باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، به‌ سروودی یەکسانی ده‌ستی پێکردو کۆنفڕانس خوێندنەوەی پەیامی کومیتەی ئامادەکاری له‌لایه‌ن فریشتە گوڵپەروه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد.
له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کردنه‌وه‌ی کۆنفڕاندس‌دا پەیامی ناوەندی پرسی ژن لە لایەن گوڵڕوخ قوبادی، ئەندامی ئه‌و ناوەنده‌ خوێندرایەوە پاشان به‌رنامه‌کانی کاری کۆنفڕانس درێژه‌ی پێدرا.
لە پانێلی یەکەمی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا دا خاتوو مەرزە جەوانمەرد له‌سه‌ر پێویستیی بوێری ژنان له‌ تێکۆشانی کۆمه‌ڵایه‌تی، موعتەسەم تاتایی له‌سه‌ر چۆنیەتیی گەشەکردنی باری ئابووری لە جیهان‌و خۆدیتنه‌وه‌ی ژنان له‌و بازاڕه‌داو؛ شەهلا دەباغی له‌سه‌ر بەرجەستەبوونی فێمینیسمی کوردی باسه‌کانی خۆیان پێشکێش کردو هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی، باسێکی سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی ژنانی هونەرمەند لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و بە کورتی ئاوڕێکی لە بارودۆخی ژنانی هونەرمەند لە ئێرانی دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی دایەوە.

 

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پوخته‌یه‌ک له‌ ژیان‌و به‌سه‌رهاتی فه‌تانه‌ وه‌لیدی پێشکێش کراو له‌و کۆنفڕانسه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ کومیتەی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنفڕانس بۆ رێزگرتن لە هونەرمەند فەتانە وەلیدی سندوقێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەو هونه‌رمه‌نده‌ داناوه‌.
لە پانێلی دووهەم‌دا عیسمەت سۆفیا له‌سه‌ر پەیوەندیی خەباتی ژنان، فێمیسنیسم و ناسیۆنالیسم قسەی کردو خاتوو ئێوا هۆما باسێکی له‌سه‌ر دیاردەی خۆسووتاندن‌و خۆکوژیی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. بەیان عەزیزی کۆڕگێڕیکی دیکه‌ی ئه‌و پانێله‌ بوو کە باسێکی لەژێر ناوی رێکخراوەکانی ژنانی کورد، گەشەکردن و مەترسی کارکردن لە ساڵەکانی (1370 تا 1390) دا پێشکێش کرد ودوای هەرکام لە پانێلەکان، بەشداربووانی کونفرانس پرسیارو تێبینییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆڕگێڕان دەخستە بەرباس.kwsc_2014_02.jpgگێڕانه‌وه‌ی بینینه‌کانی ئەندامێکی حیزبی سووری نوڕوێژ له‌ کۆبانی‌و دیدار لەگەڵ چەند ئەندامی بەڕێوەبەریی ئه‌و کانتۆنە دوایین بابه‌تی ڕۆژی یه‌که‌می کۆنفڕانس بوو.
به‌رنامه‌کانی چوارەمین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌ ڕۆژی دووهه‌می خۆیدا به‌ بابه‌تێکی حه‌لیمه‌ ڕه‌سووڵی له‌ ژێر ناوی لە ژێر ناوی وەزعیەتی ژنانی کوردو بزوتنەوەکانی ژنان لە کوردستان ده‌ستی پێکرد که‌ بابه‌ته‌که‌ی له‌ باشووری کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێی کۆنفرانسه‌که‌ کردبوو به‌ ویدیۆ بڵاو کرایه‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی کاری کۆنفڕانس‌دا مینۆ عه‌لی‌نیا باسێکی لە سەر باردۆخی ژنان‌و پێویستیی کەمرەنگ‌کردنەوەی کلتووری دنه‌دان بۆ توندو تیژی‌و کوشتن لە کوردستان کردو سیمین چایچی که‌ لە رێگەی سکایپه‌وه‌ بەشداریی کۆنفرانسکەی کردبوو، باسێکی له‌سه‌ر رۆلی "ئێن جی ئۆ کان " لە رۆژهەڵاتی کوردستان‌و نەبوونی ئازادی‌و سنووردار کردنی کاری رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان بە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
ناهید موکری یەکێکی دیکە لە ئامادەبووانی کۆنفرانس بوو کە باسی ڕۆڵی ئایین لە سنووردارکردنی ئازادییەکانی ژنانی کردو لە کۆتایی کاری کۆنفڕانس‌دا هونەرمەندان شەهێن تاڵەبانی‌و ئارەزو عومەرزادە چەند گۆرانییه‌کیان پێشکێش به‌ ئاماده‌بووانی کۆنفڕانس کرد.
شایانی باسه‌ کومیتەی ئامادەکاری چوارەمین کۆنفرانسی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان
له‌ فریشتە گوڵپەروەر، عیسمەت سوفیا، مەحبوبە رەحیمی، کوێستان عومەرزادە، نگین قادرزادەو رۆژە عەزیزی پێک هاتبوو.
 
 
 
 سه رچاوه:http://kdpmedia.org/more.php?id=6648
 
  وينه ي كونفرانسه كه ليره دا چاوى لى كه ن:
 
https://plus.google.com/103424236149028554399/posts/7L9zaCiJMZK
 
 
Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
Freedom
free stats

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio