Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
لە شاری وانکوڤەرى كانادا سمینارێک بو ريز گرتن له ٨ی مارس، رۆژی نێونەتەوەیی ژنان به ريوه چو چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

  له شاری وانکوڤەر ى كانادا، سمینارێک بو ريز گرتن له ٨ی مارس، رۆژی نێونەتەوەیی ژنان به ريوه چو 

١٠ مارس ٢٠١٤

موحه ممد خادميانى

hdk_canada_0814_02.jpg

 بۆ ریزگرتن لە یادی ٨ی مارس، رۆژی نێونەتەوەیی ژنان لە شاری وانکوڤەر ى كانادا سمینارێک  له لايه ن بەشی راهێنانی کومیتەی رۆژئاوای کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستان به ريوه چو.

 رۆژی شەممە ٨ی مارس  ٢٠١٤ سميناريكى له يادى ٨ى مارس روژى جيهانى ژنان و به بەشداری یەکسانیخوازان و ئازادیخوازانی دانیشتوی شاری وەنکوڤەربۆ سێ شارەزا و چالاکی بواری ژنان،خاتو تریفە عەلی، خاتو تەڵا خۆشکەلام وخاتو بیتا نیک رەفتار پيك هات.

  له م سميناره دا خاتو تریفە عەلی بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادمیک تیشکی خستە سەر چەمکی فەمینیسم و روانگە جیاوازەکان و بونی توند و تیژی بە دژی ژنان لە هەمو نەتەوەکان بێ جیاوازی و تیروانینی کۆمەڵگای کوردی لە سەر فمینیسم.

خاتو تەڵا خۆشکولام دووهه م کۆرگێر بە وردی باسی بارودۆخی پر لە ژانی ژنانی رۆژهەڵات و روژئاوا و باکورى كوردستان لە ژیانی ئاوارەیی و تاروگە دا کرد و ئاماژەی بە شێوەی پەروەردەی بنەماڵە و تێروانین و فەرهەنگی کومەڵگا و سیستمی دەسەڵاتی سیاسی لە سەر ژن و چارەنوسی ئەوان کرد.

دوایین کۆرگێر خاتو بیتا نیکرەفتار بە نمایش کردنی کورتە فیلمێکی سرنجراکێش باسی گرینگی شێوەی بیرکردنەوەی ژنان و ئاستی خۆناسین و خۆپێگەیاندنی دەرونی ژنان کرد. ناوبراو بە ناساندنی چەندین کتێبی دەرونناسی خوازیاری گرینگیدانی ژنان بە گەشەپێدانی پەروەردە و راهێنانی خۆیان کرد.

تێبینی و پرسیاری بەشێکی بەرچاوی بەشداربوان و وەڵامی کۆرگێران بەشی کۆتایی سمینارەکەی پێکهێنا.

له م سميناره دا هه روه ها كوميتته ى به ريوه برى سميناره كه وێرای پیرۆزبایی  رۆژی نێونەتەوەیی ژن، سپاس و پێزانی ئامادەبوانى کرد و پەیامی دەفته ری سیاسی حیزبی دێموکرات بە سەر هەمو بەشداربوان دا بڵاوكرده وه.

جێگەی ئاماژەیە کە زۆربەی ئامادەبوان پێکهێنانی سمیناريك بۆ یادی ٨ی مارس یان لە شاری وەنکوڤەر وه لە لایان حیزبی دێموکراتەوە بەرز نرخاند و ئەو کۆر و کۆبونەوە فيکری و سیاسیانەیان بە پێویست وەسف کرد.

 

 photos public domain canada

hdk_canada_0814_09.jpg
 hdk_canada_8march2014_01.jpg
 hdk_canada_0814_05.jpg  hdk_canada_0814_06.jpg

 

 

 

  +
 ======================================================
 
براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد
 

+ بو گوى گيرتن له به رنامه كانى رادوى ، سه روينه كه بچركينه


Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin  

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < November 2017 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 1 2 3
© 2007 - 1396, VOK Radio