Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow به‌‌رنامه‌كانی رادیۆ arrow دوکتور ئازاد موراديان: کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتان جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه
دوکتور ئازاد موراديان: کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتان جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

 voa_kurdish_banner.jpg

دوکتور ئازاد موراديان له وتوويژيك دا له گه ل به شى كوردى ده نگى ئه مريكا: کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌کانی وڵاتان جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ کرده‌وه

 

دکتۆر ئازاد مورادیان Dr.Azad Moradian
Salah Piroty

09.12.2013

گرووپی یه‌کگرتووی ئێرانی و کوردستانی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز نێلسۆن ماندێلا، سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ له‌ ده‌ست دانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ جیهانی یه‌ ده‌ربڕێوه‌.  له‌ به‌شێکی نامه‌که‌دا هاتوه‌:”به‌ڕیز ماندێلا له‌ سه‌رانسه‌ری ماوه‌ی ژیانی خۆی هێمای قاره‌مانێک له‌ خه‌بات دژی نژاد په‌ره‌ستی و نه‌بوونی داد بوو. ئه‌و نه‌ته‌نیا بۆ ئافریکای باشوور به‌ڵکو له‌ ڕاده‌ی جیهانیش دا هه‌وڵ و به‌رخودانی  له‌ هه‌موو قۆناخه‌کانی خه‌بات بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ چاوی ڕێبه‌رێکی مه‌زن چاوی لێ بکه‌ن”.له‌ وتووێژیکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیمۆکڕاسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، که‌ ڕێکخراوه‌که‌ی یه‌کیک له‌ ئه‌وانه‌ بوو نامه‌که‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز ماندێلا ناردووه‌ ده‌ڵێت، ‘وێڕای ڕێز گرتن له‌ خۆڕاگری ناوبراو، له‌ سه‌ر ئه‌و ڕیبازه‌ی ماندیلا پێمان داگرتوه‌ که‌ ئێمه‌ش وه‌ک کورد که‌ مافمان زۆر پێ شێل کراوه‌، پێمان وایه‌ ڕۆژێک ده‌توانین به‌ مافی گه‌له‌که‌مان بگه‌ین.

هه‌روه‌ها کاک ئازاد ئاماژه‌ی به‌ ئه‌و کرد ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ شاری لۆس ئانجلێس له‌ کۆنفرانسی به‌ بۆنه‌ی  65 ساڵیادی په‌سند کردنی مافه‌ بنچینه‌یی یه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌  په‌سند کرا گه‌لێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی وڵاتانی جۆربه‌جۆر، له‌ نێویاندا هه‌ر له‌ وڵاتانی که‌نداوی فارس ڕابگره‌ هه‌تا ئامریکای لاتین، تێیدا به‌شداریان کرد.

کاک ئازادی ئاماژه‌ی پێدا که‌ له‌ کۆنفڕانسه‌که‌دا  به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئاستی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ دوای هاتنه‌ سه‌رکاری ڕووحانی باسکرا که‌ به‌ داخه‌وه‌ ژماره‌ی زۆری له‌ ئه‌و له‌ سێداره‌دراوانه‌ له‌ کورده‌کان بوونه‌ و هه‌روه‌ها باسی  که‌مپێنێکی له‌ ئێران کرد که‌ له‌ دژی ئێعدام کردن دا به‌رده‌وامه.

وتووێژی دوکتور ئازاد مورادیان

+ بو بيستنى رادوى له سه روينه كه ى ژيره وه بچركينن

 vokradio.jpg


free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio