Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
عه بدولره حمان قاسملوو؛ ژيان و رولى سياسى له بزوتنه وه ى رزگاريخوازى كورددا ١٩٣٠-١٩٨٩ چاپ ارسال به دوست
Azad Moradian   

عه بدولره حمان قاسملوو؛ ژيان و رولى سياسى له بزوتنه وه ى رزگاريخوازى كورددا ١٩٣٠-١٩٨٩

hoshmand_ali_mahmood.jpgتويژينه وه يه كى ميژوويى-سياسي

له نوسينى ؛ د. هوشمه ند عه لى مه حمود شيخانى

ئه‌م کتێبه‌‌‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٧دا له‌ هه‌ولێر بڵاوکراوه‌ته‌وه‌
 

 كتيبى عبدولره حمان قاسملو له واقيع دا تيزى ماسته ره ى د. هوشمه ند عه لي بووه كه له مانگى هه شتى سالى ٢٠٠٦ ى زائينى دا پيشكه ش به به شى ميژوى كوليجى په روه رده ى زانكوى كويه كراوه و پاش گفتگوىه كى ته سه ر و به ربلاو له لايه ن ماموستايانى پايه به رزى ئه م كوليجه به پله ي به رزى " زور باش" وه رگيراوه.

" گه ليك ئازادى بويت، ده بى نيرخى ئه و  ئازاديه ش بدات"qasmlo.jpg

  د. هوشمه ند عه لى له گرنگى ئه م توىژينه وه دا ده لى : "به دريژايى قوناغه جياوازيه كانى ميژووى بزوتنه وى رزگاريخوازى كورد، كه سايه تييه سياسيه كانى كورد رولى دياريان له به رپا كردنى شورش و راپه رينه كان هه بووه و به شى زورى ته مه نى خويان بو ئه م بواره ته رخان كردووه. يه كيك له و كه سايه تييه سياسيه ديارانه ى كورد د. عه بدولره حمان قاسملووه كه بو ماوه ى نزيك به ٤٠ سال له هه ولى به رده وامى سه رخستنى ئه و بزوتنه وه يه به گشتى و به تايبه ت له روژ هه لاتى كوردستان دابووه و له و ماوه يه شدا دستكه وتي جيا جياى هه بوه." 

  د. هوشمه ند عه لى هه روه ها له ئامانجى ئه م تويژينه دا ئيشاره ده كات " حستنه رووى كه سايه تى سياسى د. قاسملوو و رولى له بزوتنه وى رزگاريخوازى كورددا، هه روه ها ئاشكرا كردنى پيگه ى راسته قينه ى ئه و له بزوتنه وه كه و ئه و ئاراستانه ى ديپلوماسىه تى كوردى پى ده ستنيشانكردوون و چونيه تى مامه له كردنى له هه ردوو ئاستى نيو خويى و جيهانيدا."

ئة م تويژينه وه\ كتيبه له ٤٥٨ لاپه ره دا نوستراوه و بريتيه له پيشه كى و پينج به ش و ئه نجام و ليستيكى به ر بلاوي نزيك به ١١٥ لاپه ره  له سه رچاوه كان و به لگه كان كه نيشان ده دات تا چ راده يه ك نوسه رى ئه م تويژينه وه بو گه يشتن به ئامانجى تويژينه كه ى هه ول و زه حمه تى كيشاوه. له پيشه كى ئه م كتيبه دا د. هو شمه ند سوپاسى به شيكى زور له سياسه ت وانانى كورد و غيرى كوردى كردووه كه بو نوسينى ئه م كتيبه يارمه تيان داوه. چاو خشكاندينيك به سه ر ئه م نيوانه دا و كه لك وه رگرتن له زانيارى و بو چونه كانى ئه م كه سايه تيانة خوى به چه شنيك نوسينى ميژوى شيفاهى كورد له نيوانى سه ده ى رابوردودا بووه تا كاتى شه هيد كردنى دكتور قاسملوو.

به شى يه كه مى كتيبه كه باس له ژيانى د. قاسملوو له بنه ماله و قوناغى مندالى تا ته وره جياوازه كانى ژيانى ئه وه.

به شى دووه مى ئه م تويژينه وه باس له رولى سياسى د. قاسملوو له بزوتنه وى رزگاريخوازى كورد له ماوه ى ده سه لاتداريه تى شاهه نشاهيى ئيران له سالانى نيوان ١٩٤٥ تا ١٩٧٨ ده كات. 

به شى سييه م باس له رولى سياسى د. قاسملوو له ماوه ى هاتنه سه ركارى كومارى ئيسلامى ئيران تاكاتى تيرورى د. قاسملو له سالى ١٩٨٩ ى زائينى دا ده كات.

له به شى چواره م دا ديپلوماسى د. قاسملو له بزوتنه وى سه رانسه رى كوردستاندا، پيوندى قاسملو له گه ل ريكخراوه كورديه كان له هه ر چوار پارچه ى كوردستاندا.

به شى پينجم كه دوا به شى تويژينه وه يه كه يه له ژير نيوى " ديپلوماسيه تى ده ره كى قاسملوو له بزوتنه وى رزگاريخوازى كورددا " خوى له دو به ش دا ديپلوماسى د. قاسملو له ئاستى نيوخوى ئيراندا و پاشان ده ره وه  ته رخان كراوه 

له ئه نجامى ئه م تويژينه وه دا د. هوشمه ند عه لى له ١٢ خال دا ئه و ئه نجامه ى كه پي گه يشتوه ديخاته پيش چاوى خوينده ران و قوتابيانى ميژوى خه باتى رزگارى خوازى گه لى كورد . له به شيك له ئه نجامه كاندا ده لى: " د. قاسملو كه سايه تيه كي به هيزى هه بووه ، چ له كوردستان و چ له سه ر ئاستى نيو ده و له تى، چونكه كه سايه تيه كى ده ر هاويشته ى كلتورى روژهه لات به گه شتى و ئه وروپا ى روژ هه لات به تايبه تى بووه.بويه له هه ول و تيكوشانى ژيانى و رولى سياسى له نيو بزوتنه وه ى رزگاريخوازى كورددا، به رز سه ير ى له لايه ن خه لكى كوردستان به تايبه تى و ئيران و جيهان به گشتى."

له چ ند سالى رابوردو دا زور كتيب و نوستراوه له سه ر ژيان و خه باتى دكتور قاسملوو به زمانى كوردى و زمانه كانى كه نوستراوه و هه ركام له م نوستراوانه به شيك له ژيانى د. قاسملوو يان خسته ته به ر چاو. بي گومان هه ولى د. هوشمه ند عه لى له م بواره دا زور به نيرخ هه لده سنگيت و هوى ئه وه يش شيوازى تويژينه وى د. هو شمه ند عه لي ه، پشت بستن به به لگه ى باور پي كراوه ، يارمه تى له بيره وه رى كه سايه تيه سياسيه كانى هاو ده مى د. قاسملوو كه هيشتا زيندوون و به شيك له ميژوى نه نوستراوى كورديان له بير و ميشك دايه ، وه هه روه ها پاراستنى ئه ركى تويژه ر كه ده بى بي لايه نانه به ئه نجامى تويژينه كى بگات.

ئه م تويژينه وه وه وه ك هه ر تويژينه وه يه كى كه گير و گرفته كانى خوى بووه و ئه مه ش ده توانيت له ئه نجامى داهاتى كار دا كارامه ى خويان بووه. به هوى ئه وى كه به شيك له زانياريه كان له ئيراندا وه ك نه هينى له ده ستى ده سه لاتدارانى كومارى ئيسلاميدايه وه ئيمكانى وه ده ست خه سته نى راستيه كان له ئه مروى ئيراندا ئيمكانى نابيت. كومارى ئيسلامى ميژويان بو به رجه وندى خويان نوسيوه ته وه .

به شيك له و كه سايه تيانه كه هه م ئاگادارى نزيكيان له ژيان و خه بات و ته نانه ت شه هيد بونى د. قاسملودا بووه، وه ك به ريز جه لال تاله بانى جيگايان له م تويژينه وه دا  نيه.

زورسه رچاوه ى باور پي كراوى هه ندران به زمانى فه ره نسى، ئه لمانى و ته نانه ت رووسى له م تويژينه وه دا ئيشاره ى پي نكراوه. زور به لگه ى ن له لايه ن وه لاتانى ده روه چ وه ك نه هينى چ ئاشكرا كه دراوه ته ده ره وه ، له كاتى نوسينى ئه م تويژينه دا ئاشكرايه كه له ئيختيارى د. هه وشمه ند عه لى دا نه بوه.

به داخه وه ميژوى كورد له رابوردودا له لايه نى نه ياران و دوژمنانى گه لى كورد نوستراون ، به شيك سه رچاوه ى گومان ئاوى كومارى ئيسلامى ئيران و ده ورانى شاهينشاهى ئيران و ته نانه ت له به شيك له به لگه كان كه له لايه ن جيزبى توده ى ئيران و ريكخراوى چه پى ئيران وه ك ريكخراوى فيدائيانى خه لكى ئيران كه لكى لى وه رگه رتوه كه جيگاى پرسياره ن.

له نيهايه ت دا ده بى ده ست خوشى له هه ول و زه حمه تى بى وه چانى د. هه وشمه ند عه لى بو به ئه نجام گه ياندنى ئه م كتيبه بكريت. له سه ر ئيزنى نوسه ر ئه م كتيبه به شيوازى پى دى اف وه ك ديارى بو خوينه ران له سه ر چه ند سايتى كوردى دانراوه. ده توانن ليره و ه دايبه زينن ، يان له سه ر سايتى خواره وه ش هه موى كتيبه كه و زانيارى زيادتر ببينه وه.

http://www.pertwk.com/pdf/abdwlrrehman_qasimlo.pdf  

  دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ماموستاى زانكوى كويه و ئيستاش وه ك په سپور و شاره زاى كارو بارى سياسى روژ هه لاتى ناوه راست له ئياله تى مينه سوتاى ئمريكا ئيش ده كات.

 

+ بو گوى گرتن له به رنامه كانى ردوى تكايه له سه ر وينه كه ى خوارو بچيركينه

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg


free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin


 

 
< بعد   قبل >

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
© 2007 - 1399, VOK Radio