Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان arrow دەستووری کوردستانێ لە نێوان هزری سیاسیی و مەودای یاسایی
دەستووری کوردستانێ لە نێوان هزری سیاسیی و مەودای یاسایی چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   
دەستووری کوردستانێ لە نێوان هزری سیاسیی و مەودای یاسایی
 
٢٥kirmanjgundi2.jpgى ژوئن ى سالى ٢٠١٣ 
 
د. کرمانج گوندیی
 
لەو ماوەی کە باسی دەستووری کوردستانێ خراوەتە ناو چارچێوەکی سیاسیی و دوور لە بەورژەوەندییەکانی نەتەوە و نیشتمان نا بەرپرسانە هەندێ لایەن بۆ بەرژەندی سیاسیی خۆیان ئەو بابەتە بەکار دەهێنن  لە دوورەوە لە کانالەکانی میدیای کوردستانێ بەتایبەتیی میدیای ئۆپۆزیسیۆن، موتالای گۆتەو دژگۆتەکانم کردووە  لەو نێوانە کەسانێکم دیت کە ئەلیفبێی قانوونیان نەدەزانی کەچی بۆ غەرەزی سیاسیی سەرمیمبەر و بن میمبەریان لە خەڵکی کوردستانێ گرتبوو، و بانگیان ڕادەهێشت کە دەبێ دەستوور بگێڕدرێتەوە پارلەمانێ.

گۆتەکان ئەگەرچی لەسەر بابەتێکی یاسایی زۆر ناسک بوون، بەڵام لە مەودای سیاسەتەکی نەخٶش دەستیان پێدەکرد و هەر لەوێش تەواو دەبوون. زۆرینەی ڕەخنەکانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لەناو چارچێوەی دەسەڵاتی سەرۆکی کوردستانێ دەخولانەوە؛ و چونکە ڕەخنەکان لە زهنییەتەکی قانوونیی سەرچاوەیان نەگرتبوو، بەشێکی زۆریان بێسەر و بنیی و تێکەڵییان پێوە دیار بوو. بەرچاوترین بێسەرو بنیی گۆتەی ئۆپۆزیسۆن تێکەڵکردنی مامرەتی دەستوور و ڕەشنووسی دەستوور بوو.

ئۆپۆزیسیۆن کە دەڵێ دەستوور ڕێگە نادا کە کاك مەسعوود بارزانیی بۆ جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کاندید بکاتەوە، پێموایە ئەو ڕەخنەی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن گەرەکە لە چارچێوەکی قانوونیی شرۆڤەی لەبۆ بکرێ  کە ئۆپۆزیسیۆن دەڵێ "دەستوور ڕێگە نادا،" لێرەکانێ، پرسیاری قانوونی ئەوەیە "کامە دەستوور؟" ئەو دەستوورە کامە دەستوورە کە ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئەو مەبەستە بەکاری دەهێنێ؟ ئەوەی لە کوردستانێ هەیە هەتا ئێستا ڕەشنووسی دەستوورە نەك دەستوور، ئەوەتا نەشیانهێلا کە میللەت ڕیفڕاندۆم لەسەر ڕەشنووسەکە بکا بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی سیستەمی یاسای قەزایی کە لەوێوە چارچێوەی سیسیتەمی کۆمەلگەی سیڤیلی کوردستانێ دابمەزرێندرێ.

ڕەشنووسی دەستووری کوردستانێ هێشتا ماتریالێکی خاوە، و قۆناغی سێهەم کە ڕیفڕاندۆمی میللییە پەی نەکردووە بۆ ئەوەی میللەت ڕای خۆی لەسەر بدا. لە حاڵەتێکی ئاوهایی چۆن دەکرێ کەسانێك هەمان ماتریالی خاو وەکی پێگەی "دەستوورێک کە حوکمی پێبکرێ" بۆ بەرژەوەندیی و غەرەزی سیاسیی خۆیان بەکار بهێنن؟

ئەو پرسیارە جارەکی دیکە دەمانخاتەوە ناو ڕەهەندێکی قانوونیی کە تێیدا دەبینین کە کوردستان هێشتا وڵاتێکی بێ دەستوورە، و ئەو بێ دەستوورییەش وەهای کردیە کە کارەکان پتر لەسەر سیمای "تەوافوقی سیاسیی" شێوە بگرن لەبەر هەندێش، سەرۆکایەتیی کاك مەسعوود بارزانییش پتر کار و ڕێکەوتنێکی سیاسیی بووە هەتا حوکمێکی دەستووریی. لێرەکانێ، گەرەکە ئەوەش وەبیر خۆمان بێنینەوە کە سەرۆکایەتیی مام جەلال تاڵەبانیی لە بەغدایێ و هی کاك مەسعوود بارزانیی لە هەولێرێ پاداشی یەکێکیان بۆ ئەوی دیکەیان بوو. ئەو پاداشەش حالەتێکی براوە ـــ براوە ی درووست کرد کە هەردووکیان تێیدا سوودمەند بن بەوەی کە ئێکەکیان لە هەولێرێ بێ و ئەویدیکەیان لە بەغدایێ بێ ئەو کارەش بە حەتمیی سوودی بۆ گەلی کورستانێ هەبووە. هەر لەو ڕەهەندە یاساییەش ڕۆشنایی پتر دەخرێتە سەر ئەو مافە دەستوورییەی کاك مەسعوود بارزانیی کە تا ئەو کاتەی ڕەشنووسی دەستوور ڕیفڕاندۆمی میللی لەسەر نەکرێ و نەبێتە دەستوور، مافی دەستووریی وی بۆ دوو تێرمی سەرۆکایەتیی هێشتا دەستی پێنەکردیە. کوردستان کە تەنێ ڕەشنووسی دەستووری هەیە  گەرەکە ئەوە بزانین کە ڕەشنووسی هیچ شتێکیش ناکرێ بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنرێ کە ڕەشنووسەکەی لەبۆ ئامادە کراوە تا ئەو کاتەی ڕەشنووسەکە دوا بڕیاری لەسەر دەدرێ کە لە حاڵەتی دەستووری کوردستانێ  ڕێفڕاندۆمی میللییە.

ئۆپۆزیسیۆن ڕەخنە لە دەستوور دەگرێ ، دەستوورێك کە هێشتا ڕەشنووسە کەچی لەلایێک وەك "مەرجەعی قانوونیی" لە بەرامبەر کاك مەسعوود بەکاری دەهێنێ، لەلایێکی دیکە ناڕازین و ناهێڵن قۆناغی سێهەمیش پەی بکا و ببێتە دەستوور کە تێرمی سەرۆکایەتیی و سنووری ئۆپۆزیسیۆنیش دیار بکا. لێرە، ئێکەک لەبۆی هەیە لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن پرسیار بکا، ئەو جۆرە ڕەفتارانە کەلە سەریان هەتا بنیان ڕەفتارهایێکی سەر پێیانەن لە بەرژەوەندی کێ دان؟ کێ سوود لەو بازییە سیاسییە سەقەتە وەردەگرێ؟ ئایا بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کوردستانێ پیرۆزترن (لەو قۆناغە ناسکەی کە دۆزی خەڵکی کوردستانێی پێدا تێدەپەڕی) یان دوو تێرمی دیکە بۆ مەسعوود بارزانیی؟ ئێکەک بۆی هەیە بڵێ، ئەو ڕەفتارانە، ئەگەر دەستی دەرەکیشیان تێدا نەبێ  دەستی دەرەکیی گەرم دەکەن.

   ڕەخنەکانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بەشێوەکی گشتیی لەدەوری دەسەڵاتی سەرۆکی کوردستانێ سەما دەکەن  کاتێکیش کە مرۆڤ لەو ڕوانگە سەرنج دەداتە ڕەخنەکانیان و ڕەفتارەکانیان تەماشا دەکا، تێدەگا کە ئاستەمە ئەو بەرەی ئۆپۆزیسۆن هێڵی نێوان چەمکی قانوونی دەستووریی و قانوونی قەزایی بە ڕۆشنیی ببینن  ئەوەی دەڵێن کە دەسەڵاتێکی زۆرە بە سەرۆکی کوردستانێ دراوە  ئەو دەسەڵاتەی کە لەلای وان زۆر بەرچاوە ، ئۆپۆزیسیۆن ئەو دەسەڵاتە لەو چارچێوەیە دەقەبڵێنن کە سەرۆکی کوردستانێ،


ـــــ دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی هێزەکانی چەکداری مەملەکەتی هەیە
ـــــ دەسەڵاتی هەڵبژاردنی سەروەزیرانی هەیە
ـــــ دەسەڵاتی دانانی دادوەرانی دادگەی باڵای هەیە

ئەو دەسەڵاتەی سەرۆکی کوردستانێ (وەك ئۆپۆزیسیۆن دەزانێ کە لە سەر مەسعوود بارزانیی تاپۆ نەکرایە و بۆ ئەوانەی دوای ویشە)، ئاوێتەی دەسەڵاتەکانی دەستووریی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و فڕەنسایێیە. هەردووک سەرۆك لەلایەن میللەت هەڵدەبژێردرێن. سەرۆکی فەڕەنسایێ سەروەزیران دەستنیشان دەکا و لە بژارکردنی ئەندامانی کابینەی وەزیرانیش دەستێکی کارای هەیە، چونکە لە کۆتایی ئەوە مافی سەرۆكە کە بڕیاری پەسن کردنیان بدا. سەرۆکی ئەمریکایێ بەجێگەی سەروەزیران کارگێڕی کابینەی وەزیران و وەزیرەکان هەڵدەبژێرێ، و دەبێ وەزیرەکان لەلایەن سێنەتی ئەمریکایێ پەسند بکرێن (بۆئەوی پشتگیریی نوێنەرانی میللەتیش بەدەست بهێنن). هەردووک سەرۆك فەرماندەی هێزەکانی چەکداریی ولاتەکانیانن و ئەندامانی دادگەی پێداچوونەوە و دادگەی دەستووریی ولاتەکانیان هەڵدەبژێرن کە دیسان گەرەکە لەلایەن سێنەت/پارلەمان ڕەزامەندییان لەسەر بدرێ پێش ئەوەی دەست بەکار بن. مافێکی دستووریی کە سەرۆکی فەڕەنسایێ هەیتی و پرێزدنتی ئەمریکایێ نیتی ئەوەیە کە سەرۆکی فەڕەنسایێ (بە کۆمەڵێك مەرج) لەبۆی هەیە کە پارلەمانی فەڕەنسایێ هەڵوەشێنێ (مافێک کە بە باوەڕی من نادیموکراتیك و مەترسییدارە کە ئێک کەس لە لووتکەی مەملەکەت توانایێکی وەهای هەبێ کە بە هەر مەرجێک بێ، بتانی پارلەمان ‌هەڵوەشێنێ. جا ئەو مافە سەرۆکایەتییە چ لە کوردستانێ بێ یان لە فەڕەنسایێ). بەڵام، لێرەکانێ داستانەکە لە چاویلکەی ئۆپۆزیسیۆنێ سەیر دەکرێ کە دەڵێن ئەو دەسەڵاتەی بە سەرۆکی کوردستانێ دراوە دیکتاتۆر لە کوردستانێ درووست دەکا لێرە، ئێکەک بۆی هەیە لە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بپرسێ، داخوا کیهە لەو سەرۆکانەی ئەمریکایێ ، فەرەنسایێ دیکتاتۆرە؟ لێرە، گەرەکە بگۆترێ ،بۆ هەر ئۆبپزیسیۆنێك ئەگەر شارەزایی لە قانوونی دەستووریی هەبێ، زەحمەتە مۆڵەت بە خۆی بدا کە ڕەخنەهایێکی ئاوها سەرپێیی لە بابەت و پڕۆسێسێکی وەها جیددی بگرێ.

ئەوەی دیکتاتۆر درووست دەکا، ئەو دەسەڵاتە نیە کە بەسەرۆکی کوردستانێ درایە، بەڵکوو نەبوونی سیستەمی "چاودێریی و هەموار کردن" دەبێتە هۆی درووستکردنی دیکتاتۆر کە ئەویش لە ئەنجامی نەبوونی پارلەمانێکێ کارا درووست دەبی ـــــ باسێك هەتا ئێستاش بەرەی ئۆپۆزیسیۆن (چونکە خاوەنی ئەو بەرنامەیە نین کە پڕۆگرامهایێکی چێتر لە دەوڵەتی کوردستانێیان پێشکەش کردبێ) نەیانتوانیووە خۆیان لە قەرەی بدەن کە چۆن هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانێ بخرێتە ناو ڕەهەندێک کە نەخشەی پارلەمانیی لە کوردستانێ درووست بکرێ بۆ ئەوەی بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووان "ناوچەی پارلەمانیی" دیار بکرێن و هەر ناوچەیێکیش ئەندامی خۆی بۆ پارلەمان هەڵبژێرێ. لەو ڕەهەندە، حیزبەکانی کورستانێش دەتانن بۆ هەر ناوچەیێکی پارلەمانیی، کاندیدی خۆیان هەبێ و کامپین بۆ خۆیان بکەن. لەوەش خۆشکامتر ئەوەیە کە دانیشتووانی هەر ناوچەیێکی پارلەمانییش دەزانن نوێنەرەکەیان لە پارلەمان کێیە، و لەوێوە میللەت بە دەنگێکی زەلال و چاوێکی چاودێر لە پارلەمانێ ڕا چاودێر و لە کاتی پێویست هەموارکەری پڕۆگرامەکانی دەوڵەت دەبێ.

لێ دیارە، بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لەناو سایکڵێکی دژواری سیاسیی دەسووڕێنەوە و ئارمانجەکەشیان تەنێ سەرۆکی ئێستای کوردستانێیە  دەنا ئەگەر مەرامیان هەموار کردنی دەستوور بایە، با بیانهێلابا کە دەستوور بخرێتە ڕیفڕاندۆمی میللیی، و ئەو بەند و بنبەندانەی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن خوازیاری هەموار کردنیان بوون هەموویان لەبۆ میللەت ڕۆشن کردبا کە لە کاتی ڕاپرسی نیشتمانیی میللەت بڕیاری پەسنکردن یان ڕەدکردنیانی دابا. ئەوە دەکرا هەر لەسەرەتا بە ئەرکێکی ئەخلاقیی نیشتمانیی لە ڕەهەندێکی یاسایی و بەڕەویشێک کە پتر دڵسۆزیی وانی پێوە دیار با، وەکی بەرەیێکی خەمخۆر پرۆسێسێکی دوو جەمسەرییان بەکار هێنابا. لە جەمسەرێکی لەگەڵ سەرۆك و کاربەدەستانی دیکەی کوردستانێ و لە ویدیکە لەگەڵ هەڤوەلاتییان بکەوتنایە دایەڵۆگێکی یاسایی کە تێیدا نەک هەر گۆتە لە هەموار کردنی دەستوور کرابا، بەڵکوو لەو ڕێڕۆیەش ئەدا و ڕەفتاری وان پرۆسێسی گیانی تەبایی لە کوردستانێ هێزمەندتر کردبا.

 

 

+ بو گوى گرتن له به رنامه كانى ردوى تكايه له سه ر وينه كه ى خوارو بچيركينه

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg


free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin


 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio