Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < January 2020 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31 1 2
Home arrow ره وانناسي arrow داواكارییه‌ك بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان و پرۆژه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
داواكارییه‌ك بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان و پرۆژه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

داواكارییه‌ك بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان و پرۆژه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌نووسان

 

گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ هاوكاری رێكخراوی كاركردن له‌ پێناو ئاشتی ، داواكاری نیشاندان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، و هاوكات پرژه‌یه‌كی به‌سوود راده‌ستی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن، بۆ خزمه‌تی كاری رۆژنامه‌وانی له‌ بواری ده‌رووونی و كۆمه‌ڵایه‌تییدا.

ravannasan-komalnasan.jpg

رۆژی شه‌ممه‌ 26-1-2013 له‌ سلێمانی ـ قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری ، گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێكخراوی كاركردن له‌ پێناو ئاشتی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازدا، تیادا دوو پرۆژه‌یان راده‌ستی رۆژنامه‌نووسان كرا.

هادی ئه‌مین ـ ڕێكخه‌ری گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ڕایگه‌یاند : ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونین كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.


پرۆژه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ كورته‌ فیلمێكی ئه‌نیمه‌شن ، كه‌ ئامانج لێی وشیاركردنه‌وه‌ی دایكان و باوكانه‌ له‌ مه‌ترسی ته‌ماشاكردنی دیمه‌نی خوێنڕشتن و توندوتیژی له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه‌، كه‌ به‌هاوكاری رێكخراوی كاركردن له‌پێناو ئاشتی به‌رهه‌مهێنراوه‌.

رێكخه‌ری گروپی ئاشتی داوایكرد له‌ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن كه‌ هاوكاریان بكه‌ن له‌ په‌خشكردنی ئه‌و فیلمه‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌، له‌ بڕگه‌ ریكلامییه‌كانیاندا، به‌مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی دایكان و باوكان و پاراستنی منداڵان له‌ تیرو شمشێر و خوێنڕشتنی فیلمه‌كان.

پرۆژه‌ی دووه‌م بریتی بوو له‌ داتابه‌یسی توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه‌ به‌سووده‌ بۆ كاری رۆژنامه‌وانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له‌و داتابه‌یسه‌دا زانیاری زیاتر له‌ چل توێژه‌ری تیایه‌ به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌كانیان ، كه‌ ده‌توانن له‌ زیاتر له‌ سه‌د بواری بواره‌ جیاجیا لێدوان بده‌ن بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، مه‌به‌ستی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كارئاسانیه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان، بۆئه‌وه‌ی هه‌ركات ویستیان كاری رۆژنامه‌وانی له‌ پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان بكه‌ن، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و توێژه‌رانه‌ی كه‌ له‌ناو داتابه‌یسه‌كه‌دان بۆ لێدوان وه‌رگرتن له‌ پرسه‌ جیاجیاكان.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر سێدی راده‌ستی رۆژنامه‌نووسان كرا، هاوكات رێكخه‌ری گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوایكرد هه‌ر رۆژنامه‌نووس و ده‌زاگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌یانه‌وێت ئه‌و دوو پرۆژه‌یه‌یان راده‌ست بكه‌ین، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات بۆئه‌وه‌ی راده‌ستیان بكه‌ین.


This email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it
مۆبایل: 07702201898
رێكخه‌ری گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان


كلیك لێره‌ بكه‌ بۆ بینینی كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشنه‌كه‌، كه‌ خوازیارین كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزۆین هاوكارمان بن له‌ په‌خشكردنیدا:


http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=TpRpYKDNB7Q

--

 

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن  

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg



free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin


 

 


 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1398, VOK Radio