Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای کرد کەبودوەند ئازاد بکرێ
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای کرد کەبودوەند ئازاد بکرێ چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

 رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای کرد کەبودوەند ئازاد بکرێ

 July 13,2012

NNSROJ: رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای لە دەوڵەتی ئێران کرد خێرا کۆتایی بە هەڵسوکەوتی خراپ لە گەڵ دوو رۆژنامەنووسی ناسراو بێنێ و ئازادیان بکا.

رێکخراوی ئاماژەپێکراو داوای لە کاربەدەستانی ئێران کردوە دەرفەتی پزیشکی بە هەر یەکە لە بەهمەن ئەحمەدی ئەمویی و محەمەد سەدیقی کەبودوەند بدا.hrw.jpg

محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند، دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رنووسه‌ری پێشووی هه‌فته‌نامه‌ی "پیام مردم"یش بوو. ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ رۆژی 27ی ژوئه‌نی 2004 له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه‌ داخرا.

‌ که‌بودوه‌ند، 1ی ژوئیه‌ی 2007 له‌ تاران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ئێرانه‌وه‌ قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی گرتوخانه‌ی ئێوین کرا. ساڵێک پاش گیرانی، دادگای شۆڕشی تاران بە تاوانی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی دامەزراندنی 'رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان' و چالاکی تیایدا، سزای دە ساڵ زیندانی بە سەر دا سەپاند. هەروەها بە تاوانی پڕوپاگەندە دژی ئێران بە ساڵێک زیندان مەحکوم کرا و دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران، حوکمی دە ساڵ زیندانی کەبودوەندی پەژراند.

محەمەد سەدیقی کەبودوەند نەخۆشی گورچیلەی هەیە و لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، دوو جار لە گرتووخانەی ئێوین، جەڵتەی مێشک لێێ داوە. دکتۆرەکانیه گرتووخانە گوتویانە چارەسەری نەخۆشی کەبودوەند لە گرتووخانە مەحاڵە، بەڵام بەرپرسە دادوەرییەکانی ئێران رێگە نادەن لە دەرەوەی زیندان چارەسەری بۆ بکرێ.

شیاوی ئاماژەپێدانە پاش ئەوەی رێگەیان نەدا کەبودوەند چاوی بە مناڵە نەخۆشەکەی بکەوێ لە شەشی جۆزەردانەوە دەستی بە مانگرتنی بێ وادە کردوە.

لە لایەکی دیکەوە بەهمەن ئەحمەدی هەواڵنێری ئابووری، سێ ساڵ لەمەوبەر بە هۆی نووسینی راپۆرتێکی رەخنەگرانەوە، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو لە بەندی ٣٥٠ی گرتووخانەی ئێوین بوو، بەڵام پاشان بۆ گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج گوێزرایەوە.


Source:http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=2613&ID_map=23 

 

 

 

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن  

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

  vokradio.jpg


free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

 

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio