Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری arrow كۆڕێك بۆ فه‌رهاد پیرباڵ له‌ سۆمای سه‌قز
كۆڕێك بۆ فه‌رهاد پیرباڵ له‌ سۆمای سه‌قز چاپ ارسال به دوست
Azad Moradian   

 vokradio.com Saqqez-Iran

pirbal.jpg سه‌قز: رۆژی دووشه‌ممه ‌4ی خه‌رمانان له‌ فێرگه‌ی زمانی كوردیی "سۆما"ی سه‌قز كۆرێك بۆ شاعیر و كه‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بیی كورد دوكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ پێكهات.

له‌م كۆره‌دا كه ‌دۆستان و لایه‌نگرانی شێعر و ئه‌ده‌ب و باسه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شدار بوون، دوكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه ‌كه‌ نایه‌وێ كاتی به‌شداربووان به‌خوێندنه‌وه‌ بگرێ و ده‌یه‌وێ باسێكی رۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات. هه‌ربۆیه‌ باسێكی گه‌رم و گوڕ ی له‌سه‌ر چه‌مكی خۆناسین ده‌ست پێكرد و سه‌رنجی هه‌موانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا.

هه‌ر وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌ ئاماژه‌ی پێکرد "ئه‌م باسه‌ی پیرباڵ ‌كۆمه‌ڵێك پرسیاری له‌ناو به‌شداربوواندا دروستكرد، كه ‌ئاراسته‌ی كران و ئه‌ویش وڵامی دانه‌وه.‌ له‌كۆتایی کۆڕه‌که‌شدا فه‌رهاد پیرباڵ شێعری "تاعوون"ی بۆ به‌شدار بووان خوێنده‌وه‌ و كۆره‌كه‌ له که‌شوهه‌وایه‌کی شێعراویدا كۆتایی پێهات. 

سه رچاوه: http://renesans.nu/articles.php?id=7086
 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio