Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow ژنان arrow وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی‌ دووهه‌م‌‌‌
وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی‌ دووهه‌م‌‌‌ چاپ ارسال به دوست
: چنوور قادری‌ kurdistanmedia   
vokradio.com 
وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ خاتوو سوره‌یا فه‌لاح (به‌شی‌ دووهه‌م‌و كۆتایی‌)

31-05-1387

ههڤپه‌یڤین: چنوور قادری‌
soraya_fallah08.jpgبێگومان به‌ڕێزتان ئاگاداری‌ بارودۆخی‌ ژنان‌و بزووتنه‌ی‌ مافخوازی‌ ژنان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانن، سه‌ره‌ڕای‌ زه‌خت‌و گۆشارێكی‌ زۆر‌و بێ‌راده‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ سه‌ر ژنان‌و چین‌و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ژنان ئێستا خاوه‌نی‌ ده‌یان هێز‌و رێكخراوی‌ ناده‌وله‌تی‌‌و مه‌ده‌نین‌و هه‌ر چه‌ند ئاسته‌نگ‌و به‌ربه‌ستی‌ زۆریان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ خه‌بات‌و تێكۆشان رانه‌وه‌ستاون، ئێوه‌ به‌ گشتی‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌م پارچه‌یه‌ی‌ كوردستاندا چۆن ده‌بینن؟
ئه‌م خه‌بات‌و تێكۆشانه‌ له‌ چه‌ند بواره‌وه‌ جێگه‌ی‌ لێوردبوونه‌وه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، كاتێكی‌ زۆره‌ له‌گه‌ڵ‌ نووسه‌ران‌و زانایانی‌ رۆژهه‌ڵاتناس له‌ سه‌ر پرۆژه‌ی‌ ئێران‌و ژنی‌ كورد به‌ دوای‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌م پرسیاره‌وه‌م كه‌ ئایا كاتی‌ ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ ژن له‌ ئێران‌و به‌تایبه‌ت له‌ كوردستاندا ئه‌یه‌وێت نیزامی‌ پێشوو بخاته‌ لاوه‌‌و نیزامی‌ یه‌كسانی‌ جێگر بكات؟ ئایا بزاڤی‌ فێمینیستی‌ به‌ڕاده‌یه‌كی‌ پێویست دروست بووه‌؟ ئایا ژن هه‌نگاوی‌ پێشكه‌وتووتری‌ له‌ پیاو هه‌ڵگرتووه‌‌و ئه‌چێته‌ پێش؟‌و هتد... وه‌ڵامی‌ چه‌ند پرسیارم ئه‌رێیه‌‌و وه‌ڵامی‌ چه‌ندیان نه‌رێ‌.

به‌ڕای‌ من ئه‌م بارودۆخه‌ له‌م پارچه‌ی‌ كوردستاندا به‌ خێرایی‌یه‌كی‌ دیاركراو ئه‌چێته‌ پێش‌و هه‌وراز‌و نشێوێكی‌ زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ئه‌بینێت، به‌ڵام له‌ رێگه‌یه‌كی‌ دێموكراتیك‌و خه‌ڵكیدا. پلۆرالیسمێكی‌ زۆری‌ تێدایه‌‌و تیاشدا ده‌بێت كه‌ خۆ په‌ره‌ستی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ تاكایه‌تی‌ به‌كار بهێنرێت. به‌ڵام زۆر پێشكه‌وتووه‌‌و خه‌ریكی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ئایدنتیتی‌ خۆیه‌تی‌. من پێم وایه‌ كاتێك كه‌ ژن توانی‌ له‌ هه‌رێمێكی‌ ژێرده‌ست‌و له‌ ژێر یاسای‌ نایه‌كسان‌و ره‌گه‌زخوازدا كار‌و چالاكی‌ به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌ ببات، به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌ڕوات كه‌ ئیتر به‌ زوڵم‌و زۆر‌و توندوتیژی‌ قایل نه‌بێت‌و به‌رانبه‌ری‌ راوه‌ستێ‌.

بزووتنه‌وه‌ی‌ ژنانی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كیی‌ خۆی‌ له‌ نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا بگێڕێت‌و چالاك‌و ئه‌كتیڤتر بێت، ده‌بێ‌ چ هه‌نگاوگه‌لێك هه‌ڵبگرێت؟
من له‌ ناو زۆر له‌ پرسیاره‌كانی‌ دیكه‌دا وه‌ڵامی‌ ئه‌وه‌م داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ كورتی‌ ئه‌توانم به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌كه‌ ئێستا له‌ بزاڤی‌ جیهانیی‌ ژنان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه‌، ئاماژه‌ بكه‌م:
1ــ پلانی‌ پێكهێنانی‌ "Linkage"‌و پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوه‌كانی‌ دیكه‌.
2ــ پلانی‌ كار له‌ سه‌ر "Business Leadrship"، واته‌ رێبه‌رایه‌تیی‌ ئابووری‌.
3ــ پلانی‌ فێر كردن‌و فێر بوون كه‌ كارێكی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و بنه‌ڕه‌تیی‌ كولتوورییه‌.
4ــ پلانی‌ به‌شداری‌ له‌ بزاڤه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه‌ هه‌موویان به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی‌ سیاسی‌ له‌ ئێران، وه‌ك كه‌مپه‌ینی‌ راوه‌ستانی‌ به‌ردباران بۆ هه‌میشه‌ (Stop Stoning Forever) یان كه‌مپه‌ینی‌ یه‌ك میلیۆن واژۆ بۆ به‌رابه‌ری‌ (One Million Signature For Equality).
خۆكوژی‌‌و خۆسووتاندنی‌ ژنانی‌ له‌ هه‌موو پارچه‌كانی‌ كوردستان‌و به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بۆته‌ دیاره‌یه‌كی‌ باو‌و رۆژانه‌ گوێ‌بیستی‌ هه‌واڵی‌ دڵته‌زێنی‌ خۆكوژی‌ یان خۆسووتاندنی‌ یه‌ك یان چه‌ند كچ یان ژنی‌ كوردین. هۆكاره‌كان چین‌و رێگاچاره‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ بنبڕكردنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ چین؟
ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌شێ‌ له‌ چه‌ند روانگه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیردرێت.
1ــ یاسا: هه‌لوێستێكی‌ كونسێرواتیڤ‌و یاسای‌ ده‌ست‌و پێگیری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، نه‌بوونی‌ پشتگیرییه‌كی‌ یاسایی‌ بۆ ژنان، كه‌ ژنانی‌ توێژی‌ بنده‌ست لێی‌ بێ‌خه‌به‌رن یان كه‌ به‌ شتێكی‌ ئاسایی‌ داده‌نێن. هه‌روه‌ها نابێ‌ رۆڵی‌ ئایین له‌ كۆمه‌ڵگا له‌ بیر به‌رینه‌وه‌. ئایین له‌ ئێراندا كه‌ درووستكه‌ری‌ یاساكان بووه‌‌و زۆربه‌ی‌ یاساش به‌رانبه‌ر به‌ یه‌كسانیی‌ ژن‌و پیاو راوه‌ستاوه‌. ژن به‌ هاووڵاتیی‌ ده‌ره‌جه‌ دووهه‌م داده‌نێت‌و له‌ كاتی‌ شه‌ڕ‌و كێشه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ له‌ مه‌حكه‌مه‌ له‌ ژن به‌رگری‌ ناكات.
2ــ رۆڵی‌ ده‌سه‌ڵات: له‌به‌رچاوگرتنی‌ گوشار‌و زوڵمی‌ زیاتری‌ پاش هاتنه‌ سه‌ر كاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ تازه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی، ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد بوونی‌ توند‌و تیژی‌ زۆر زیاتره‌‌و كۆنسێرواتیڤتر بوونی‌ كۆمه‌ڵگا به‌هۆی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئایین‌و مه‌زهه‌به‌. شێوه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد میكانیزمێكه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سیستمی‌ پیاوسالاردا. بۆ ساپۆرتی‌ ئه‌م بواره‌ ده‌توانم ئیشاره‌ به‌ راپۆرتی‌ رێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان (RMMK) به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ كاك محه‌ممه‌د سدیقی‌ كه‌بوودوه‌ند‌و رێكخراوی‌ ژنانی‌ كورد بۆ به‌رگریی‌ له‌ ئاشتیی‌‌و مافی‌ مرۆڤ (AKWPPRMR) بكه‌م كه‌ ته‌نیا له‌ 9 مانگدا، 150 ژن له‌ پارێزگای‌ ئازه‌ربایجانی‌ رۆژئاوا كه‌ كورد تێدا ده‌ژین، ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆكوژی‌ داوه‌‌و زیاتریان خۆیان خستۆته‌ نێو ئاور.
3ــ رۆڵی‌ كۆمه‌ڵگا: له‌ لێكۆلینه‌وه‌دا ئه‌م ژنان ده‌كه‌م به‌ دوو به‌ش: به‌شی‌ زۆرینه‌‌و به‌شی‌ كه‌مینه‌.
به‌شی‌ زۆرینه‌: زیاتر یان گه‌نج بوون‌و ته‌مه‌نیان له‌ نێو 14 تا 30 ساڵدا بووه‌ یان خوێنده‌وارییان نه‌بووه‌ یان كه‌م خوێنه‌وار بوون‌و ژنانی‌ چینی‌ بنده‌ست بوون. له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ رزگاریان بووه‌، له‌م كاره‌ساته‌، زیاتریان له‌ توندو تیژی‌ ماڵه‌وه‌، زۆر‌و زوڵمی یه‌كێك یان گشت بنه‌ماڵه‌كه‌، نه‌یه‌كسانیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، نه‌بوونی‌ هیوا‌و ئاواتێك بۆ داهاتوو ده‌ره‌جه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ نیگه‌رانی‌‌و خه‌م‌و ترس ناو لێی‌ ئه‌به‌ن.
له‌ بڕێك له‌ كاته‌كاندا به‌ هۆی‌ نه‌بوونی‌ خوێنده‌واری‌ كه‌ ئه‌ویش خۆی‌ هۆیه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌یه‌، ژن تووشی‌ گیر‌و گرفتێك بووه‌‌و پاشان ده‌ستی‌ داوه‌ته‌ خۆكوژی‌، بۆ نموونه‌ ژنێك به‌ هۆی‌ نه‌بوونی‌ خوێنده‌واری‌ مۆڵه‌ت‌و ئیجازه‌ی‌ ژن هێنانی‌ مێرده‌كه‌ی‌ واژۆ كرد. پاشان كه‌ زانی‌ چی‌ كردووه‌، خۆی‌ سووتاندن.
فۆرم‌و شێوه‌ی‌ هاوبه‌ش له‌ توندو تیژی‌ خێزانی‌‌و ناوخۆیی‌ وه‌كوو به‌ زۆر به‌ شوودانی‌ كچ، لێدان، نه‌بوونی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ بواری‌ ئابوورییه‌وه‌، نه‌هێشتن بۆ رۆیشتن بۆ فێرگه‌ ‌و زانستگه‌. كه‌میی‌ پاره‌ی‌ كاری‌ كرێكاری‌، توند‌و تیژی‌ له‌ سێكسدا، داگیر كردنی‌ جینسی‌ (تجاوز به‌ عنف) ئارامیی‌ له‌ ژیانی‌ زۆر له‌ ژنان هه‌ڵگرتووه‌.
به‌شی‌ كه‌مینه‌: ژنی‌ خوێنه‌وار، له‌م ساڵانه‌دا، پاش ساڵی‌ 2000، ژنانی‌ كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان رۆڵێكی‌ دیكه‌یان له‌ كۆمه‌ڵگادا گرته‌ به‌ر. بڕێكی‌ زۆر له‌ ژنان چوونه‌ بازاڕی‌ كار‌و به‌شێكی‌ زۆریش تێكه‌ڵی‌ كاری‌ رۆشنبیریی‌ وه‌ك شێعر‌و ژۆرنالیسم‌و فیلم دروستكردن‌و مۆسیقا. له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، یاسا ره‌گه‌زخوازییه‌كانی‌ ئێران به‌رانبه‌ر به‌ ژن، توند‌و تیژی‌ سیستمی‌ پیاو سالاری به‌رانبه‌ر به‌ ژن‌و چه‌مك‌و بیرۆكه‌ی‌ ئه‌خلاقیی‌ گشتیی‌‌و تاكه‌كه‌سی‌، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر به‌ ژن زۆر ژنی‌ ناچار به‌ كوشتنی‌ خۆیان كرد. زیاتریان له‌ رێگه‌ی‌ ئازار‌و زه‌خت به‌رانبه‌ر به‌ جه‌سته‌ی‌ خۆیانن وه‌ك سووتاندن.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌ روانگه‌ی‌ ده‌روونناسییه‌وه‌ ئه‌توانم هه‌روه‌ك باسم كرد، ژنێك به‌و كاره‌ په‌یامێكی‌ تری‌ بۆ كۆمه‌ڵگا‌و بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌. ناسینی‌ ئیپیدیمیك بوونی‌ ئه‌و رووداوانه‌ به‌ دوای‌ یه‌كدا زۆر گرینگه‌. له‌وانه‌یه‌ ده‌شێت وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی‌ كۆمه‌ڵگا ته‌ماشای‌ بكرێت، یان ئاسان دۆزینه‌وه‌ی‌ شتێك وه‌ك نه‌وت كه‌ خۆیان بسووتێنن، یا فێر بوون له‌ یه‌كترین‌و په‌یدا كردنی‌ ئازایه‌تی‌ بۆ راكردن‌و ده‌رچوون له‌ خه‌فه‌تی‌ گه‌وره‌یه‌، كه‌ چاره‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی‌ نازانن.
ئه‌مه‌ میكانیزمێكی‌ مه‌نفی‌‌و نه‌رێنییه‌. وه‌ك قیژه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ خراپی‌‌و نه‌ناسینی‌ كه‌مترین خه‌تای یاسایی‌‌و نه‌بوونی‌ به‌رانبه‌ری‌.
پ: له‌ جیهاندا یه‌كێك له‌ مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كییه‌كان، مه‌سه‌له‌ی‌ ژنانه‌. ئێمه‌ی‌ كوردیش ده‌بێ‌ خۆمان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م نۆرمه‌ جیهانی‌یه‌ رێك بخه‌ین‌و بۆ ئه‌م ره‌وته‌ كار بكه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌ركی‌ زۆر گران‌و به‌رپرسانه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی‌ بنه‌ماڵه‌كان، خوێندنگاكان‌و كۆمه‌ڵگا‌و له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ تاك (چ ژن‌و چ پیاو). ئه‌و ئه‌ركانه‌ چین‌و ده‌بێ‌ چ بكه‌ین؟
ژنان له‌ زۆر له‌ وڵاته‌كاندا پیشانیان داوه‌ كه‌ ده‌توانن رۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان له‌ سه‌ره‌كیی‌ كردنی‌ پرسی‌ خۆیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها ژنی‌ كوردیش رۆڵێكی‌ زۆری‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ سیاسی‌‌و نه‌ته‌وه‌یی‌ كورددا هه‌بووه‌. ئه‌مه‌ش چ به‌ پێشمه‌رگه‌ بوون یان له‌گه‌ڵ‌ پێشمه‌رگه‌ بوون بووه‌‌و چ به‌ به‌شداریی‌ سیاسی‌ كه‌ چه‌كی‌ تێدا نه‌بووه‌. به‌ڵام بڕوای‌ زۆربه‌ی‌ ئێمه‌ جیا كردنه‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت جێنده‌ر ده‌ربهێنرێت، به‌شێك له‌ كێشه‌ یه‌كسه‌ره‌ كردنی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ژن به‌رهه‌م دێت. من له‌ سه‌ر ئه‌م بروایه‌م كه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ژن له‌ كوردستان پرسێكی‌ سیاسیی‌یه‌، ژنان له‌م ئه‌ركه‌دا گرنگترین ئه‌ركیان هه‌یه‌. ژن ئه‌شێ‌ بۆ ژن كار بكات، ئه‌و به‌شه‌ له‌ ژنان كه‌ به‌ هۆی‌ خوێندكاری‌‌و فێربوونه‌وه‌ به‌شداریی‌ پرسی‌ ژنانه‌، به‌ هۆی‌ چه‌وساوه‌یی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوورییه‌وه‌ كاتی‌ فێربوون مافه‌ ره‌واكانیان نه‌بووه‌. فێر بكات، موماره‌سه‌ی‌ ئازادی‌‌وئازادی‌ ویستن‌و ئازادانه‌ فێر كردن، له‌م رێگایه‌دا زۆر جار به‌ هۆی‌ ترسێكی‌ زۆر كه‌ له‌ ژندا به‌رانبه‌ر به‌ به‌شداریی‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا‌و ده‌نگ هه‌ڵبڕین دروست كراوه‌، له‌وانه‌یه‌ ژن پێویستی‌ به‌ یارمه‌تی‌ بێت.
به‌شی‌ دووهه‌م بۆ ده‌ركه‌وتن‌و پیشاندانی‌ ئه‌م به‌شدارییه‌ به‌ ده‌ست كۆمه‌ڵگایه‌، ئه‌شێ‌ به‌شداری‌ كردنیان به‌رچاو بخرێت‌و رۆڵی‌ ژن ئه‌شێ‌ وه‌ك هاوشانی‌ پیاو دیاری‌ بكرێت. رۆڵی‌ پیاو زۆر رۆڵێكی‌ تایبه‌تییه‌. من ساڵی‌ رابردووش له‌ ... كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ زۆر له‌ سه‌ر به‌شداریی‌ پیاو له‌ پرسی‌ ژن پێداگریم كردبوو (Mens Participation in Women). له‌ به‌شه‌كانی‌ كوردستان خه‌ڵك بیر‌وبڕوای‌ ئایینییان هه‌یه‌‌و پیاوان نه‌یانتوانیوه‌ به‌رانبه‌ری‌‌و یه‌كسانیی‌ نێوان ژن‌و پیاو وه‌ك خاڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ ژیاندا قبووڵ‌ بكه‌ن. له‌و كاته‌دایه‌ كه‌ ژن له‌ نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ یا ده‌توانێ‌ ئازادانه‌ به‌شداری‌ له‌ كاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، كولتووری‌‌و سیاسی‌ بكات. له‌ زۆر له‌ كۆمه‌ڵگاكاندا مافی‌ مافێكه‌ كه‌ پیاو له‌... خۆیدا ده‌بینێت‌و مافی‌ كار بۆ ژنان ئه‌شێ‌ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ ده‌رچێ‌! هه‌ر بۆیه‌ یارمه‌تیی‌ پیاوان وه‌ك مێرد‌و برا پێویسته‌. هه‌روه‌ها له‌ بواری‌ ده‌روونناسییه‌وه‌، له‌ ده‌ستدانی‌ هه‌رێمی‌ "Territoty" ده‌سه‌ڵاتداریان له‌ ناو بنه‌مه‌ڵه‌یه‌. به‌ڵام هۆشیاری‌ له‌ چالاكی‌ له‌ لایه‌ن خه‌باتگێڕانه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌گۆ

سرچاوه:http://www.kurdistanmedia.com/kurdi/scl/file/94.php
 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio